عەبدوڵا کەریم مەحمود: خۆر لە رۆژ ئاواوە هەڵدی.!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەرکی هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانییە، بە قەد توانای خۆیی هاوکاریی پێشکەش بە خۆر ئاوای نیشتمان بکات.
رۆژئاوای کوردستان بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە لە بازنەیەکە داخراودا، ئەوە 11ساڵە بە بەردەوامی رووبەرووی داعش و سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی تورکیا و هەموو ئەو ئەگەرانە دەبنەوە لە دوای روخانی ئەسەد، دەیانەوێت خاکەکەیان بسرنەوەو جینۆسایدیان بکەن. ئەمجارەیان خۆری کورد لە رۆژئاواوە هەڵدێت و ڕۆشنایی دەگاتە هەموو بستێکی نیشتمان و جیهان.
هێزەکانی سوپای دیموکراتی سوریا (هەسەدە)، لە 2014ەوە رۆڵی گرنگ و سەرەکیان بۆ پاراستی رۆژئاوای و باکووری سوریا نواند. لە شۆڕشی رۆژئاوا لە شاری کۆبانی رووبەرووی دەوڵەتی داعش بوونەوە، 11 هەزار شەرڤانان لەسەنگەری بەرگریدا گیانیان سپارد. بە بڕیاری ئەردۆگان 8 هەزار جەندرمەی سوپای پیادە و ئاسمانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، بە نوێترین چەکی کۆکوژیی قەدەغەکراوی نیو دەوڵەتی، بە هاماهەنگی روسیا، بێ دەنگی و بێ هەڵویستی ئۆباماو ناتۆ، پەلاماری باکورو رۆژهەڵاتی سورییاندا. هێزە کانی سوپای دیموکراتی سوریا رووبە روویان بوونەوە،سوپای ئەردۆغان و گروپە چەکدارەکانی، ئەندامی ناتۆیان تێک شکاند.
هێزەکانی سوپای دیموکراتی سوریا، کوردو گەلی سوری، بە هەموو پێکهاتە جیاجیاکان، لە کۆمەڵ کوژیی داعش و سوپای ئەردۆغان لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا پاراست، هەموو بستیکی خاکەکەیان بە خوێنی خۆیان سوورکرد، بوون بەمایەی تێرامان ئۆباماو ناتوۆو روسیاو وسوریاو دنیا.
پرۆژەیی دەستووری و یاسایی، سیستەمی خۆبەڕیوەبەرایەتی باکورورۆژهەڵاتی سوریا، ئەزموونێکی نوێ بوو بۆ سوریا و داهاتووی سوریا.
دوای روخانی بەشار ئەسەد و پاراستنی سوریا لە هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، لە 16/ 12/ کۆتایی ساڵی 2024 ، خۆرئاوای کوردستان، لە جوانترین هەڵوێستی نیستمانی و مرۆڤایەتیدا ، پرۆژەیەکی نوێیان، لە 10خاڵدا بۆ بەڕێوەبردن و قۆناغی گواستنەوە بۆ ( سوریای نوێ ) بڵاو کردەوە، بۆ پاراستنی یەک پارچەیی سەرەوەریی خاکی سووریا، لە پەلاماری دەوڵەتی تورکیاو گروپە چەکدارە کانی.
* گەر هەر یەکەمان بە پێی توانای دیاریکراوی خۆی بتوانێت هاوکارییەکی رۆژئاوا بکات، دڵنیام ویژدانی ئاسوودەبیت، ئەرکیکی نەتەوەویی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی پیرۆز دەبینیت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت