فه‌رمان عزیز شریف: كوشتنی نه‌صروللا قۆناغێكی نوێ شه‌ڕبوو.
به‌روخانی (ئه‌سه‌د)یش كۆتایی نایه‌ت
دوای كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌صروللای ئه‌مینداری گشتی حیزبوللای لوبنان له ڕۆژی هه‌ینی 27- 9- 2024 له باشوری به‌یروت له‌لایه‌ن ئیسڕائیل به‌هێرشێكی چڕی ئاسمانی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه چووه قۆناغێكی نوێ، وه له‌ناوجه‌رگه‌ی (تاران)یش ئیسماعیل هه‌نیه‌ی كوشت و له ڕۆژی شه‌مه 28- 9- 2024 سوپای ئیسڕائل نه‌بیل فاوقی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری حیزبوللا و حه‌سه‌ن خلیل یاسین سه‌ركرده‌ی دیاری هه‌واڵگری حیزبوللاشی كوشت، سیخوڕه‌كانی موساد ده‌ستیان ده‌گاته هه‌موو شوێنێك و ئامانجه‌كانیان به‌وردی دیاری ده‌كه‌ن به‌فڕۆكه و موشه‌ك ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن. ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامی هه‌بوو له‌ناوچه‌كه تاگه‌یشته كه‌وتن و ڕوخانی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا كه له ده‌ستپێكی به‌هاری عه‌ره‌بی له 2011 شه‌ڕه و پێكدادانی چه‌كداری به‌رده‌وامه، له‌ماوه‌ی 13 ساڵی ڕابردوو جه‌نگ و پێكدادانی چه‌كداری له‌سوریا به‌رده‌وامه تاكو دروست بوونی داعش له 2014 كه به‌شێكی (عێراق و سوریا)یان داگیر كردوو و خه‌لافه‌ته‌كه‌یان تێدا ڕاگه‌یاند و دواتر نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه كه‌چی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ر به‌رده‌وام بوو تاكو له 8- 12 -2024 ئه‌سه‌د رووخا و به‌ره‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه به‌فڕۆكه هه‌ڵات به‌ره‌و ڕووسیا.
ئه‌وه‌ی لێره تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌رئه‌و ڕووداوانه‌یه كه له‌ساڵی ڕابردوو ڕوویاندا و زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و یان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه هه‌ر له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر تاكو كوژرانی نه‌صروللا و ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د.
ڕاسته‌وخۆ دوای كوژرانی نه‌صروللا نرخی دیناری عێراقی و تومه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زی، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له 150هه‌زار دینار گه‌یشته 154هه‌زار دینار.
هێرشی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023
له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 له هێرشێك بۆ سه‌ر ئیسڕائیلیه‌كان 1139 ئیسڕائیلی كوژران، ئه‌م هێرشه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ندین ڕووداو و هێرشی به‌دوای خۆیدا هێنا تاوه‌كو مردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی دیكه كه له ڕووداوێكی ته‌مومژاوی فرۆكه‌كه‌یان تێكشكاو و دوای چه‌ند ڕۆژێك ئینجا ته‌رمه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه، و دواتر كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه له‌ناو جه‌ر‌گه‌ی تاران ی پایته‌ختی ئێران.
ئێران
له‌هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی جگه له كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌صڕوللا (عه‌باس نیلفرۆشان)جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران یش له‌و هێرشه كوژرا، نیلفرۆشان به‌رپرسی دۆسیه‌ی لوبنان بوو له‌ناو فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هه‌ر له‌و هێرشه 8 ئه‌ندامی دیكه‌ی حیزبوللا كوژران.
ڕۆژی یه‌ك شه‌مه دوو ڕۆژ دوای كوژرانی نه‌صروللا عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری ئێران سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كوژرانی نه‌سڕوللا ده‌ربڕی پێنج ڕۆژ ماته‌مینی له ئێران ڕاگه‌یاند و جه‌واد زه‌ریف یش جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران وتی: (له‌كاتێكی گونجاو وه‌ڵامی ئیسڕائیل ده‌ده‌ینه‌وه)، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌مووی هه‌ڵوێستی لاواز و شه‌رمنانه بوو و نه‌یانتوانی هیچ به‌رامبه‌ر ئیسڕائیل بكه‌ن، ته‌نها هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه‌ی میدیایی یان كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند هێرشێك تاكو بڵێن ئێران كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه و به‌كردار ناتوانن به‌رامبه‌ر ئیسڕائیل هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی فعلی بكه‌ن.
ئێران نه‌یتوانی هیچ بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی بكات له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ئێرانی ده‌یان به‌ڵێنیان دا بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی سلێمانی، به‌ڕاستیش له واقیع دا ئێران نایه‌وێت بچێته ناو شه‌ڕێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، بۆیه له ئاست ئه‌و ڕووداوانه ته‌نها لێدوانی میدیایی ده‌ده‌ن و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن و چه‌ند ڕۆژێك ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و لایه‌نگرانی خۆیان.
ئێران به‌رده‌وام پاڵپشتیكه‌ری سه‌ره‌كی حیزبوللا بووه له‌شه‌ری ئیسڕائیل وه ڕۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ئێران هه‌موو ئامانجی ئه‌وه‌یه جه‌نگ له‌خۆی دوربخاته‌وه بۆیه پالپشتی هه‌موو لایه‌ن و گروپه شیعیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات وه‌ك شیعه‌كانی عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن، وه له‌ناویشیان زیاتر ئه‌و گروپه چه‌كداره شیعیانه‌ی سه‌ر به ئێرانن وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی له عێراق حیزبوللا له لوبنان و حوسیه‌كان له یه‌مه‌ن و ده‌یان گروپی چه‌كداری دیكه، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی پێ ی ده‌كرێت شه‌ڕ له سنوری ئێران به‌دوربێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕه‌كه له غه‌زه و فه‌له‌ستین بێت باشتره ئه‌گه‌ر نا له لوبنان دواتر له یه‌مه‌ن و سوریا بێت و قۆناغی كۆتایی له‌عێراق بێت، ته‌نانه‌ت نایه‌وێت شه‌ر له‌سنوره‌كانی ئێران یش نزیك بێت بۆیه باشترین مه‌یدانی جه‌نگ فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن لوبنان و سوریایه تاكو پێ ی بكرێت ده‌یه‌وێت شه‌ر له عێراق یش نه‌بێت، چونكه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی نزیكه بۆ ناو خاكی ئێران، و لایه‌نه دژه‌كانی ئێران له‌عێراق ئاسانتر ده‌توانن له ئێران بده‌ن.
حیزبوللا و نه‌صروللا له لوبنان ده‌سه‌ڵاتدارێك بوون له‌ژێر هه‌یمه‌نه و ده‌سه‌ڵاتی ئێران هه‌رچی پڕۆژه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران بووایه ئه‌نجامیان ده‌دا، جێبه‌جێكه‌ری ئه‌جێندای ئێران بوون له‌ناوچه‌كه و ته‌واوكه‌ری ئه‌و هیلاله شیعیه بوون كه ئێران چه‌ندین ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ده‌یه‌وێت كۆنترۆل و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌بێت، مه‌ترسین بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسڕائیل، بۆیه ئیسڕائیل هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێت بۆ سنورداركردن كۆتایی پێهێنانیان.
به‌یروت چه‌ندین ساڵه بۆته گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی زلهێزه‌كان له‌ناوچه‌كه (ئێران و ئیسرائیل) له‌لایه‌ك شه‌ری خۆیان له‌سه‌ر خاكی به‌یروت و لوبنان ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و روسیا و فه‌ره‌نسا و ولاتانی دیكه‌ش به‌جۆرێكی دیكه له‌و شه‌ڕه به‌شدارن، ده‌یان ڕووداوی ته‌قینه‌وه و تیرۆركردن و له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كان هه‌ر له‌تیرۆركردنی ڕه‌فیق حریری و سه‌ركرده‌كانی دیكه كه تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئێران له‌ناوچه‌كه پێگه و نفوزی حیزبوللای گه‌وره و فراوان كرد تاكو گه‌یشته ئه‌وه‌ی حیزبوللا ببێته خاوه‌نی 20هه‌زار چه‌كداری شه‌ڕكه‌ر و 5هه‌زار موشه‌كی گه‌وره و بچوك و بودجه‌یه‌كی ساڵانه كه له یه‌ك ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش بووه هه‌ڕه‌شه‌یكی گه‌وره له‌سه‌ر ئیسڕائیل.
موساد چۆن شوێنی نه‌صروللا ی دۆزیه‌وه؟
ڕۆژنامه‌ی (مه‌عاریبی ئیسرائیل) بڵاوی كرده‌وه یه‌كێك له‌سیخوره‌كانی موساد له‌ڕێگه‌ی ئاڵوده‌كردنی ده‌ستی نه‌صروللا به‌ماده‌یه‌كی تایبه‌ت له‌كاتی ته‌وقه‌كردن دا زانیاری پێویستی به‌هێزه تایبه‌ته‌كانی ئیسڕائیل داوه به‌هۆی ئه‌و مادده تایبه‌ته زانیاری وردیان ده‌رباره‌ی شوێنی نه‌صروللا ئاشكراكردووه.
موسادی ئیسرائیلی پێشتر هه‌موو به‌رنامه و شێوازی كوشتن و هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر نه‌سروللا بۆ نه‌تانیاهۆ ڕوون كردبوویه‌وه و ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی نه‌تانیاهۆ بوو، كاتی هێرشه‌كه نه‌تانیاهۆ ده‌بوایه له نیۆرك به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات بۆیه سه‌ره‌تا دوو دڵ بوون له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه به‌ڵام دواتر موساد بڕیاری دا كه نه‌تانیاهۆ بچێته نیۆیورك بۆ ئه‌وه‌ی حیزبوللا گومان نه‌كات وا هه‌ست بكات ئه‌گه‌ر نه‌تانیاهۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت موساد هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه ناهاوێژێت و هێرشێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام نادات، بۆیه نه‌تانیاهۆ چووه نیۆرك و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد له‌وكاته‌دا هێرشه‌كه ئه‌نجامدراو نه‌سروللا یان كوشت.
هه‌ڵوێستی عێراق
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محمد شیاع سودانی به‌بۆنه‌ی كوژرانی نه‌صروللا سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی له عێراق ڕاگه‌یاند، پێش ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانی عێراق داوای كردبوو كه سێ ڕۆژ ماته‌مینی ڕابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وانه هه‌ڵوێستی لاواز و شه‌رمنانه‌یه و هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر بنیات نانرێت هه‌رچه‌نده سودانی سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی نه‌صروللای كرد و به(شه‌هیدی ڕێگه‌ی ڕاست)ی ناوبرد.
نه‌صروللا و كورد
حه‌سه‌ن نه‌صروللا زۆر جار دژایه‌تی خۆی بۆ كورد ڕاگه‌یاندووه و به‌رده‌وام كوردی به‌به‌كرێگیراوی ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، وه دژی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی كورد بووه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران نه‌بووبێ و به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی ئێران بووه، تیروركردنی دکتۆر صادق شه‌ره‌فكه‌ندی سكرتێری حیزبی دیموكرات و سێ هاوڕێكه‌ی له ئه‌یلولی 1992 له‌به‌رلینی ئه‌ڵمانیا له ڕێستورانتی میكۆنۆس چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبوللا به‌سه‌رپه‌رشتی ئیتلاعاتی ئێرانی تیرۆركردنه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
نه‌صروللا چه‌ندین جار لێدوانی دژی پێشمه‌رگه و كورد داوه و به‌پارچه پارچه‌كردنی عێراق تۆمه‌تباری كردوون. دوای روخانی صدام حسین چه‌ندین جار هانی مقاوه‌مه‌ی عێراقی ده‌دا تا دژی ئه‌مه‌ریكیه‌كان شه‌ڕ بكه‌ن تاكو مام جه‌لال كه ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو داوای له نه‌صروللا كرد چیتر ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌دات.
نه‌صروللا به‌رده‌وام دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بووه و له‌ڕیفراندۆمی 2017 دژی ڕیفراندۆم بوو، به‌ئیسڕائیلی دووه‌می ناوبرد.
هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر عێراق دروست بێ و دۆخه‌كه ئاڵۆزبێ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یش ده‌بێ، له‌ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی عێراق له‌و شه‌ره هه‌رێمی كوردستان یش به‌ده‌رنابێ له پریشكی ئه‌و ئاگره، چونكه هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بوویته سه‌ر دووبه‌ره به‌ره‌یه‌كی سه‌ر به‌ئێران و به‌ره‌یه‌كی دیكه‌شی سه‌ربه توركیایه پارتی و یه‌كێتی ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ن، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت خۆی له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته خۆی ڕزگار بكات، ته‌نانه‌ت زۆرجار به فشاری ئێران به‌غدا مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات بۆیه دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده شپرزه و لاوازه ناتوانێت دستبه‌رداری عێراق و ئێران و توركیاش بێت و ده‌بێت له‌هه‌مان كات له‌ژێر فه‌رمانی هه‌رسێ وڵات بێت و ئه‌جێنداكانیان جێبه‌جێبكات.
ته‌قینه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كان
پێش كوژرانی نه‌صروللا ته‌قینه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كان وای له حیزبوللا و ئێران یش كرد له‌هه‌موو ئامێڕێكی ئه‌لیكترۆنی و ئامێرێكی زیره‌ك بترسن نه‌وه‌ك هاوشێوه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كانیان به‌سه‌ر بێت كه ببێته هۆی له‌ناوبردنی ده‌یان سه‌رباز و سه‌ركرده، چونكه هه‌موو ئامێره زیره‌كه‌كانی وه‌كو (ته‌له‌فزیۆن و سمارت و تابلێت و ئایپاد و ته‌له‌فۆن و موبایل…)و ده‌یانی شتی دیكه ده‌كرێ هاوشێوه‌ی په‌یجه‌ره‌كان بته‌قێنرێته‌وه.
هه‌ردوو ڕووداوی كوشتنی نه‌صروللا و ته‌قینه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كان (ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی بێته‌ل) ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هه‌واڵگری و موسادی ئیسڕائیلی هه‌موو شتێك و هه‌موو شوێنێكی حیزبوللای كۆنتڕۆل كردووه و هه‌ركاتێك بیه‌وێت گورزی جه‌رگبڕ له حیزبوللا ده‌وه‌شێنێت، ته‌نانه‌ت موساد گه‌یشتۆته ناو هه‌موو شانه‌یه‌كی حیزبوللا.
رۆژی 17 ئەیلولی 2024 هەزاران ئامێری پەیجەر لە لوبنان تەقینەوە.
حیزبوللا ته‌نها له ته‌قینه‌وه‌ی بێته‌له‌كان(په‌یجه‌ره‌كان) نزیكه‌ی 37 كه‌سی لێ كوژرا له‌گه‌ڵ برینداربوونی نزیكه‌ی سێ هه‌زار ئه‌ندامی .
رۆژی یەکشەممە، 10- 11- 2024 بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار دان بەوەدا نا کە سوپای وڵاتەکەی لە پشت تەقاندندەوەی ئامێرە پەیوەندییەکانی پەیجەری بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بووە. لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی رایگەیاند: “چەندین بەرپرسی بەرگری و سیاسی لە ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی پەیجەر و لەنێوبردنی نەسروڵڵا لە دژم وەستانەوە.
چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی ئیسرائیل
ئیسرائیل یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن پێشكه‌وتووترین چه‌كه له ناوچه‌كه، نموونه‌ش ئه‌و چه‌كه‌ی نه‌صروللای پێ كوژرا، ئه‌و چه‌كه توانای بڕینی چه‌ندین مه‌تر كۆنكریتی هه‌یه، چه‌كی لێزه‌رین و به(GPS)كارده‌كه‌ن، ئامانجه‌كانیان زۆر ورد دیاری ده‌كه‌ن و ده‌یپێكن و هه‌رگیز هه‌ڵه ناكه‌ن.
ئه‌و چه‌كه‌ی نه‌صروللای پێ كوژرا ناوی (جی بی ی‌و 28)ه، كێشی 1800كگم و درێژیه‌كه‌ی 5،8 مه‌تره، توانای بڕینی 50 مه‌تر خۆل و 5مه‌تر كۆنكرێتی هه‌یه، به‌لێزه‌ر كۆنتڕۆل ده‌كرێت و به فڕۆكه‌ی F15 به‌ردراوه‌ته‌وه، بۆمبه‌كه باڵه‌خانه‌یه‌كی 6 نهۆمی وێران كردووه، ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2009 (50)دانه‌ی له‌و بۆمبه دایه ئیسڕائیل، ئه‌م بۆمبه یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1991 بۆ شه‌ڕی عێراق دروستكرا، له جیهان هه‌ریه‌ك له (ئه‌مه‌ریكا-ئیسڕائیل-كۆریای باشور)ئه‌و جۆره بۆمبانه‌یان هه‌یه.
دروست بوونی حیزبوللا
حیزبوللا له‌ساڵی 1982 به‌هاوكاری ئێران له لوبنان دروست بوو، یه‌كه‌م سه‌رۆكی حیزبوللا عه‌باس موسه‌وی بوو كه ساڵی 1992 به‌ده‌ستی ئیسڕائیل كوژرا، دواتر حه‌سه‌ن نه‌صروللا جێگای گرته‌وه.
له‌ساڵی 2000 حه‌سه‌ن نه‌صروللا توانی هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌خواروی لوبنان ده‌ربكات، هه‌ر له‌و ساڵه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرایه لیستی تیرۆر، حیزبوللا خاوه‌نی نزیكه‌ی 20هه‌زار چه‌كداری ڕاهێنراوه.
حه‌سه‌ن نه‌سروللا له ته‌مه‌نی 16 ساڵی ڕووده‌كاته نه‌جه‌ف له عێراق دوو ساڵ له عێراق ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌كی باشی نه‌سروللا له گه‌ڵ پیاوانی ئاینی شیعه له عێراق به‌تایبه‌تی عه‌باس موسه‌وی به‌ڵام دوای هاتنه‌سه‌ر حوكمی صدام حسێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌كوشتنی شیعه‌كان كرد و زه‌بر توندوتیژیه‌كانی دژی شیعه زیادی كرد نه‌سروللا عێراقی جێهێشت.
دوای گرتنەدەستی دەسەڵاتی ئێران لە لایەن خومەینییەوە، ساڵی 1981 حەسەن نەسروڵا چوەتە تاران و چاوی بە ئیمام خومەینی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتوە، خومەینی وەک نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ کاروباری ئاینی لە لوبنان ده‌ستنیشانی كردووه ئه‌مه بۆته هۆی زیاتر جێگیربوونی پێگه‌ی لای پیاوانی ئاینی شیعه له عێراق و ئێران.
وه له ناوەڕاستی هەشتاکان نەسروڵا چوەتە حەوزەی حیلمی شاری قوومی ئێران بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئاینی و لەو ماوەیەش بە تەواوەتی فێری زمانی فارسی بووە.
له‌ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوو حیزبوللا به‌رده‌وام له‌به‌هێزبوون دابووه به پشتگیری ئێران و ته‌گه‌ره‌یه‌كی گه‌وره بوو له‌به‌رده‌م ئیسڕائیل و هه‌ره‌شه‌یه‌كی جدی بوو بۆیه به‌رده‌وام ئیسڕائیل له‌هه‌وڵی ئه‌وه دابووه ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوان بكات و هه‌ژموونی ئێران و حیزبوللا سنورداربكات له‌ناوچه‌كه.
حیزبوللا و حه‌سه‌ن نه‌صروللا له حیزبێكی ناوخۆیی ده‌رچووبوو بوو بووه حیزبێكی گه‌وره و كاریگه‌ر له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و خاوه‌ن نفوس و ده‌سه‌لاتێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بوو.