زەبەنگ بەهادین: باوەر ترسناکترینی مرۆڤە.
دەبیستین، دەبینینین، دەخوێنینەوەو سەرەنجام باوەرمان لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە بنیات دەنێین:
1- باوەر بەوە دەکەین کە تێماندا چێنراوە.
2- باوەر بەوە دەکەین کە مێشکی خۆمان سنور و توانای هەیە لە شیکردنەوە ولێکدانەوەی.
3- باوەر بەوە دەکەین کە بەرژەوەندیەکانی خۆمانی تێدا پارێزراوە.
4- باوەر بەوە دەکەین کە ترسەکانمان دەرەوێنێتەوە.
5- باوەر بەوە دەکەین کە ویستی خۆمانی لەسەرە و خۆمان دەمانەوێت.
گریمانە و گومان دانانێین لە باوەرماندا، ناپرسین ئاخۆ ئەو بنەمایانەی دامانناوە بۆ باوەر بونمان راستن یان هەڵەن، ئاخۆ ئەرگۆمێنتی بروا پێبونەکەمان لۆژیکین یان تەنها دەقیگری و جەمسەر گیریە.
باوەر بنەمای کار و کاردانەوەی مرۆڤە لە هەر دۆخێکدا کە پێیدا تێدەپەرێت بۆیر داینەمۆی ژیانکردن و بەردەوامبونی مرۆڤە لە گوزەرکردنی رۆژانەیدا، هەر بابەتەێک دێتە رێگەی مرۆڤ پێویستی بە وەستان و تێرامان هەیە ، پێویستی بە بیرکردنەوە و تێگەیشتن هەیە ، گەورەترین هەڵە ئەوەیە مرۆڤ ئاسان بکەوێتە چوارچێوەی باوەرە وە و نوقمی ئەو خەیاڵانە بێت کە تێیدەکەوێت ، لە بە ئەنجام گەیشتن ئەو کات تێدەگات وێڵ بویەک بووە نێچیری نەزانی نەفامی و خۆی بووە ئەو کات ژیان تێدەپەرێت و چاکردن و رێکخستنەوەی دادی بەردەوامییەکی سروشتی و رەسەن ناداتێ.
ئەوەی دێتە رێمان لە ووشەیەک، یان ئیدیا، یان کردارێک پێویستی بە ئەگەر هەیە. بەمانای ئەگەر راست و ئەگەر باش بوو، ئەگەر باش بوو ئەگەر خراپ بوو ، ئەگەر سروشتی بوو ئەگەر دەستکرد بو ، ئەمە رێکاری راستەقینەی بریار دانە بۆ بروا بوون ، وورد سەیری ژیان بکە و ببینە کەسانێک هەن دیندارن کەسانێک بێ دێن ، کەسانێک هەن شورشێگرن کەسانێک هەن خۆفرۆش ، کەسانێک هەن دەستپاکن کەسانێک هەن دزن ، کەسانێک هەن راستگۆن کەسانێک هەن درۆزن ، هەرلایەکیان بەجیا بگریت خۆی بەراست دەزانێت هەزار بەهانەت بۆ دێنێتەوە بۆ راستی وباشی و هۆکار و ئامانجی برواکەی ، بە درێژای مێژوو متۆڤ بە هەڵەکانی دەیکات دوبارە و دەبارە دەبێتە بنەچەی زۆرینەی هەڵەکان ئەو بروا بونەیە کە خۆی دەیبەخشێتە خۆی و لەسەرەتاوە بروای پێدێنێت ، لە پاش ئەزمون تاقیکردنەوە ئەو کات دەگاتە ئەوەی برواکەی هەڵە و ناراست بووە، ئەو کاتەش پەشیمانی دادی نادات بەشێکی زۆری ژیانی لێ گوزەشت بە بێ مانای و بە وونبون.
ئاسان بروا مەکە هەر کەسێک، یان ئیدیایەک، یان ئاینێک، یان قسەیەک، یان کردارێک دێتە بەردەمت هەلوەستە بکەو وورد تێی رامانە، بیری لێبکەرەوە شی بکەرەوە گریمانەی بۆ دانێ و گومانی لێبکە تا ئەو کاتەی ئەزمونی دەکەی لەگەڵ ئەزمون کردنەکە لێی تێبگە چاودێری بکە و بپرسە و بەدوای بگەرێ بزانە ئاخۆ ئەمە راستە ئەمە باشە ئەمە گونجاوە ئەو کات دەتوانی بروا بێنێت بە بابەتەکە ئەویش بە گەران و بەدواداچونی بەردەوامی هەردو گریمانەکە لەکاتی بەردەوامی بونی بابەتەکەش بۆ ئەوەی هەمیشە لە دڵنیای باشی و راستی برواکەتدا بێت، لە هەر وێستگەیەک نیشانەی هەڵە، یان ناراستی، یان خراپی بابەتەکە، یان کەسەکەت بینی دەتوانی برواکەت هەڵوەشێنیتەوە دوور کەویتەوە، وەک دەڵێن؛ ئەگەر لە ویستگەیەکی هەڵە سواری شەمەندەفەرەکە بویت تا زوتر دابەزیت رێگەی کەمتر دەوێت بۆ گەرانەو و ژیانکردنەو ، بە هەمان شێوە گەر ویستگەکەت راست و باش بێت زوتر دەگەیتە راستی و بەختەوەری و دڵنیای بە باوەرکەت.