گۆران هەڵەبجەیی: ڕاکردن لە کوردایەتی و قەبوڵکردنی نامەردایەتی، ئیسلامیەکان باشوور بەنمونە.
خۆشەویستی وڵات شەرەفە، ئەو شەرەفەش بەزۆر نادرێت بەکەسانێک کە نەخوازن- شێخ سەعید پیران.
کوردبوون سەختە، ڕاکردن لێی نامەردیە- بەڕێز ئۆ-جەلان.
گەر تێکۆشانت پێ ناکرێت، گەر ناتەوێت لەگەڵ ئازارەکانی نەتەوەکەتدا بیت، گەر هاوسۆزی بەرخوردان و خەباتی سەختی نەتەوەکەت نیت،گەر دڕندەیی و فاشیەتی ڕژێمە داگیرکەرەکان هەستی مردووت نابزوێنێت، تاڕادەیەک ئەمانە ئاسایین چونکە شتێک تۆی بەستوونیەتەوە بە نەتەوە و نیشتمانەکەتەوە، تەنها زمانە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە ئەم جۆرە مرۆڤانە دژ بە خواستی گەلەکەیان کاربکەن و ببنە چاوساغ و کۆیلەی دوژمنانی خودی نەتەوەی خۆیان.
لێرەدا بەپلەی یەک مەبەستم لە ئیسلامیەکانی باشوورە، بە ئەحزاب و ڕەوت و مەلاو کەسایەتی و ژمارەیەکی زۆر لە ئیمانداران. بە ئەزموونی ڕابردوودا بۆمان دەرکەوتووە کە ئەم جۆرە مسوڵمانانە ئەوەی جێگەی بایەخ نەبێت لایان پرسی نەتەوەیە،نەک هەر گرنگی نیە لایان، بەڵکو هەمیشە دۆزی نەتەوەکەیان کردوەتە قوربانی ئاینەکەیان. لەکن ئەوان مسوڵمانێکی میانمار کە هەزارەها کم دوورە لێیانەوە پیرۆزترە لە کوردێکی بێ باوەڕیی وڵاتپارێز. ئامادەن هەموو کورد بکەنە قوربانی وڵاتێک، حیزبێک، ڕێکخراوێک یاکەسێکی مسوڵمان، ئیدی لەهەرکوێی ئەم هەسارەیە بێت.
ئەمانە لەمێژە دابڕاون لە هەستی خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمان، دەتوانم بڵێم هەڵوێستیان هاوتەریبە لەگەڵ گەڵ دامەزرێنەرو سەرانی ئیخوانی میسر. بۆنمونە حەسەن بەننای دامەزرێنەر دەڵێت؛ [هیچ ئینتمایەکم بۆ نیشتمان نیە، وە سید قطبیش دەڵێت{نیشتمان لە مشتێ خۆڵی بۆگەن زیاتر هیچی ترنیە.]
لەڕابردوو وە لەئێستاشدا ئەو هەمووستەم و چەوساندنەوەو وێرانکاری و داگیرکاری و کووشتارەی سوپای ئەردۆغان لە عەفرین، سەری کانی ،گرێ سپی و دەڤەرەکانی باکوور ئەنجامیداون ویژدانی مردویانی نەجوڵان و بەوشەیەکیش ئیدانەیان نەکرد،کەچی مسوڵمانێک لە دوورترین خاڵی جیهان بکوژرێت ئەمانە شیوەنی بۆدەگێڕن و میدیاکانیانی خۆیان پڕدەکەن لەهاوسۆزی بۆی. دڵنیام ئەم مسوڵمانە ئەردۆعانیانە بەلەناوچوونی ئەو ئەزموونە سەرکەوتوەی ڕۆژئاوا خۆشحاڵدەبن، بەتایبەت گەر سەرکەوتوو ئەردۆغانی بەناو مسوڵمان بێت.
دەمێک لە ڕێگەی میدیاکانەوە بەگەرمی داکۆکی لە حەماس دەکەن لەکنیان زۆر ئاساییەو و بەئەرکێکی ئاینی دەزانن، بەڵام دەمێک دەربارەی کوردی ڕۆژئاوا یا باکوور پرسیاریان لێدەکرێت ئەو دەمە یاخۆیان گێل دەکەن یادەڵێن باسەکەمان ئەوەنیە یا خود ئەوە بابەتێکی سیاسیە.
بەویژدانەوە دەڵێم کە ژمارەیەک لەئەندامانی حیزبە ئیسلامیەکان تادەگاتە ئاستی سەرکردایەتی، هەندێک مەلاو وتار خوێن، پیاوانی ئاینی ناودار، ئیسلامی ئاسایی بێلایەن، ئەمانە خاوەنی هەڵوێستی نەتەوەیی جوانن و بەردەوام داکۆکی لە خاک و نیشتمان دەکەن و سەرکۆنەی ڕژێمە چەوسێنەرەکان دەکەن، ئەمانە جێگەی ڕێزو خۆشەویستین و ئومێدەوارم نمونەیان زیادبێت. دوای لێبوردن دەکەم کە ناوی ئەو بەڕێزانە یاداشت ناکەم نەکا ناوی کەسێکیانم لەیاد بچێت ببێت هۆی زویربوونی.
لەولاشەوە هەرچی مەلاو پیاوانی ئاینی تورک هەیە لەدەمی هێرشی سوپای تورکیا بۆداگیرکردنی عەفرین، لەسەرجەم شارو شارۆچکەو گوندەکانی تورکیاوە لەمینبەری هەزارەها مزگەوتەوە نزاوپاڕانەوەیان بۆسەرکەوتنی سوپای تورکیا دەکرد. هەموو گوێمان لەو مەلایانە بوو کەهاواری دەکردو بانگەوازی بۆ سەربازە تورکەکان دەکرد و دەیگووت {بەزەیتان بەمارمێلکەدا بێتەوە، بەڵام بەزەیتان بەکورددا نەیتەوەو بیانکوژن}. جا گەر ئەمە هەڵوێستی ئیماندارێکی لەخواترس بێت ئەی دەبێ کەسێکی شۆڤێنی چیبڵێت؟ دڵنیام کە مەلا تورکەکان سەبارەت بەهەڵوێستیان بەرامبەر بەکورد هەمان هەڵوێستی ئەردۆغان و باخچەلی و حیزبەکانیانەو دەبنە شۆڤێنیەکی عەیار [24]. سەیرلەوەدا بوو لەو چەند هەزار پیاوی ئاینی و مەلایانەی کوردی باشوور، نەمبیست کەسێک وەڵامی بداتەوە گەر نەرمە وەڵامێکیش بێت.
لەوانەیە مسوڵمانانی کورد نەزانن یا دەزانن و خۆیانی لێ گێل دەکەن کە ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بە ئەردۆغانیشەوە هەموو کورد بەدوژمن دەزانن ئیدی چەکدار، بێچەک، عەلمانی، ئیسلامی و هەڵگرانی هەر ئاین و مەزهەب و ئایدیایەک بێت.
بۆ جوانکردنی دەسەڵاتەکەی خۆی، ئەردۆغان چەند کوردێکی خۆفرۆشی مسوڵمان لەکاتی پێویستدا بەکاردەهێنێت، ئەوانەش درێخیان نەکردوە لەو ڕووەوە و زیاد لە پێویست بەئەرکی جاشایەتی خۆیان هەستاون، بەنمونەی عەلی قەرەداغی، مەلا ئەحمەدی پێنجوێنی، مەلامەزهەری دەم هەڕاش،مەلاهەڵۆی کەمەرگر، یاخود سەرۆکی حیزبە ئیسلامیەکان وەک سەلاحەدین بەهادین، علی باپیر عیرفانی مەلا عەلی و هاوفکررەکان و ئەندامەکانیان.
لەهەر چوارپارچەی کوردستان چەند هەزارێک مزگەوت هەن، ئەمانە لەلایەن مەلاو بانگخوازەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەوەی بۆم دەرکەوتووە ئەوەیە کە جگە لە بەشی باشوور سەرجەم مەلاکانی سێ بەشەکەی دیکە هەڵوێستی جوامێرانەیان هەیەو بەردەوام پشتگیری نەتەوەکەی خۆیان کردوە، تەنانەت هەندێکیان بەهۆی هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەییانەوە دووچاری هەڕەش و گرتن و دەرکردن لەمەلایەتی بوونەوە، بەتایبەتی مەلا بەڕێزەکانی ڕۆژهەڵات،کەچی ئەوانەی باشوور بێهەڵوێسترین، ترسنۆکترین نامەردترین توێژن. وادیارە ئەو نامەردیەیان پێ قەبوڵە کە بریتیە لەڕاکردن لەکوردایەتی،دەی پیرۆزیان بێت نامەردی و جاشایەتی.