دانا محەمەد: کارێک بۆ جەنابی ئەزبەنی بدۆزنەوە!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەم رۆژانەدا بینەری راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی بووم باسی لە بێکاری دەکرد، ئامارەکانی بەجۆرێک بوو ئینسان دەتاسێنێت! ئاخر مەعقولە لە هەرێمێکی بچوکی وەک هەرێمی کوردستاندا، کە خاوەنی سەروەت و سامانێکی زەبەلاحی سەرزەوی و ژێرزەوییە، کەچی 37٪ی گەنجی وڵاتەکە بێکارن! بێکارن کاکە بێکار! لەکوێی دونیادا هەبووە گەنجی وڵات کە بڕبڕەی پشتی بازاڕ و بەرەوپێشبردنی وڵات دادەنرێت، هەموو وڵاتانی دنیا چاویان لەسەر گەنجە، کەچی لای خۆمان بێکارن سەیری ئەم ئامارە بکەن؛ بە حوکمی ئەوەی هەرێمی کوردستان خاوەنی کۆمەڵگایەکی گەنجە و دەستی کار لە 64٪ دانیشتوانەکەی پێکدەهێنن، بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەکانیش دەبێت رێژەی بێکاری لەنێوان 4٪ بۆ 6٪ بێت، کەچی رێژەی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان 24٪ی تێپەڕاندووە.
جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتە کاتبەڕێکەرەش، وەک ئەوەی نە بای دیبێت نە بۆران، لەوەتەی کراوەتە سەرۆکی حکومەت، تا ئەم دەقەیەشی لەسەر بێت، ئەوەی بە خەیاڵیدا نەهاتبێت گەنجی بەشمەینەت و قوڕبەسەری ئەم هەرێمەی ئێمەیە. بەلایەوە گرنگ نییە، گەنج پارەی پێیە، یان پێی نییە. کاری هەیە، یان نییەتی. داهاتووی چۆن دەبێت، گرنگ ئەوەیە جەنابی سەرۆک خۆی و خاووخێزانی سەلامەت بن، لەدوای ئەوەی حکومەتەکەشی بووە بە کاتبەڕێکەر، کاربەڕێکەر نا! کاتبەڕێکەر، چونکە بەغدا لە پەل و پۆی خستوون، بە کوردی و بە کورتی، جەنابی ئەزبەنی لە ئێستایا خۆی بەشوێن کاردا دەگەڕێت، ئیتر بۆ گلەیی لێ بکەین کە گەنجی وڵاتەکەی بێکارن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت