لوقمان مستەفا: ھەسەدە نەبنەماڵەیە و نە میرنشین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەک ئاشکرایە ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھێزێکی ڕێکخراوو ڕاھێنراوە، وەک هاوبەشێکی ناوخۆیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ناسێندراوە، لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدایە کە ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکات. ئەم ھێزە، واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە کورتکراوەی هەسەدە دەناسرێت (بە عەرەبی: قوات سوريا الديمقراطية)، (بە کرمانجی: Hêzên Sûriya Demokratîk)، هاوپەیمانییەکە لە کۆمەڵێک نەتەوە و شوێنکەوتووی ئایینی وڵاتی سوریا کە زۆرینەیان کوردن و هەریەک لە میلیشیاکانی عەرەبی و ئاشوری/سریانی و تورکمان و ئەرمەنی و چرکێسی و چیچانی لەخۆدەگرێت و لە جەنگی ناوخۆی سوریا بەشدارە.
‎زۆرینەی هێزەکە لە یەکینەکانی پاراستنی گەل پێک دێنن و ئەوانیش سەرکردایەتی دەکەن، ئەم هێزە لە مانگی 10ـی ساڵی 2015دروستکراوە بە هاوکاری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو دژی داعش و تیرۆر، ئامانجی هێزەکە دروستکردنی سوریایەکی دیموکراتی فیدراڵیی و پاراستنی گەل و خاکی ڕۆژاوای کوردستانە بەسەرجەم پێکھاتەکانیەوە.
‎ئەم ھێزە دوورە لە بنەماڵەیی و میرنشینەکانی سەدەی پێشوو کە گوێڕایەڵی سوڵتانی عوسمانیەکان بوون و پاشانیش لە نێوی بردن.
‎بەڵێ بە ھاوکاری کردنی ھۆز و میرنیشینەکانی ئەو سەردەمە، عوسمانیەکانی سەرکەوتنی گەورەیان بە دەستھێنا، سوڵتان سەلیم دوای سەرکەوتنی لە شەڕی چاڵدێران (1514 ز) یەکێک لە فەرماندەکانی کە ناوی (فەرهد پاشا) بوو لە ناوچەکەدا جێهێشت، تا داگیرکردنی ئەو شار ناوچانەی کوردستان تەواو بکات کە کەوتبوونە سەر سنوری دەوڵەتی عوسمانی تا ساڵی1515ز بەشێکی گەورەیان داگیرکرد لەوانە ( ماردین، ڕوها(ئورفە)، موسڵ، شەنگال، تەلەعفەر، جەزیرەی ئیبن عومەر(جەزیرە بۆتان)، ئامێدی و ھەولێر و کەرکوک لەگەڵ ڕەقە لە سوریا.
‎بەڵام دەڵەتی عوسمانی کە پێشتر ڕێکەوتنی لەگەڵ واژۆکردبوون و بەڵێنی پێدابوون پارێزگاریان لێبکات و سنوری دەسەڵاتیان بپارێزێ،وەلێ پاشگەز بۆیەوەو بەڵێنەکەی شکاند و میرنشینە کوردەکان هەرچەندە سەربەخۆی بوون و لایەنگیری دەوڵەتی عوسمانییان دەکرد، بەڵام زۆری نەخایاند کە دەوڵەتی عوسمانی پەیمانەکانی کە لەگەڵ کورد و سەرکردە و میری میرنشینە کوردەکان بەستبووی شکاندی و خیانەتی لە بەڵێنەکانی خۆی کرد و میرنشینە کوردیەکانی لەناوبرد.
‎ئەم مێژووە ڕەشە تا ئێستا برینەکانی ساڕێژ نەبۆتەوە ، کەچی چەند حیزب و ڕێکخراوو ھێزی چەکدار لە ڕۆژئاوای کوردستان ھەمان سیناریۆ لەگەڵ سوڵتان ئەردۆغان دووبارە دەکەنەوە.
‎وەک دەوترێت ھەمان تاس و ھەمان حەمام ،بێگومان ئەم دەستە و تاقمانە خۆی درووستی کوردوون بە دەھۆڵی ئەو ھەڵ دەپەڕن ، بە دڵنیاییەوە ھەمان چارەنووس بگرە ڕەشتر چاوەڕوانیانە.
‎ئێستاش دەڵەتی تورکیا بەھەمان عەقڵیەتی سوڵتانەکانی عوسمانی دەیەوێت ھەمان مامەڵە لەگەڵ پێشھاتەکانی ناوچەکەو دەوروبەردابکات ، ئەگەر ئەم عەقڵیەتەی لای تاقمە بە ناو حیزب و ھێزی بەناو فڵان و ڕێکخراوی بێبنەمای ژێرباڵی خۆی بۆ چوبێتە سەر ئەوە لای ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە ھەموو شێوەیەک ڕەت دەکرێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت