بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
وەرگێرانی/ عوسمان عومەر
لایەنی شاراوەی ژیانی سەبیحە گۆگجەن، کە لەسالی 1913 لەدایک بوە بووەو لەسالی 2001 مردوە. یەکەم ژنە لەتەمەنی 23 ساڵیدا بووە بە فڕۆکەوان. یەکێک بووە لەو 8 منالەی کە کەمال ئەتاتورک لەخۆی گرتبون سالی 1925 نازناوی گۆگجەنی پێداوە.
بۆمبابارانی دەرسیمی کردوەو کوردی زۆری کوشتووە. ساڵی 1936 ئەتاتورک پیرۆزبایی لەگوگجەن کرد، دوای ئەوەی بەفەرمانی ئەو، گولە بارانی کلیسایەکیکردووە، تەنانەت لەبیرەوەریەکانیشیدا سالی 1981 بلاوی کردۆتەوە نوسیویەتی؛ بێ دوو دڵی فەرمانەکەم جێبەجێ کردوە.
لەئاداری ساڵی 1937دا، داوا لەگۆگجەن کراوە کە بۆمبابارانی یایخبوانی کورد بکات لەپارێزگای دەرسیم، تونجەلی ناسراوە بەئەفسەرە رەگەزپەرستە تورکەکە بە تەمێکردنی کورد ناویان بردوە کە هەولی زۆردارانەی لەناوبردنی زمان و کلتوریی کوردی داوە. لە ئەرشیفی سوپای تورکی دا قەتل و عام بووە بەووردی پلانی بۆ دارێژراوە و لەلایەن ئەتاتورکەوە پشتگیری کراوە تا بەتەواوی دەرسیم بخرێتە ژێر کۆنترۆلی دەولەتەوە.
گۆگجەن ئەو نهێنیەی تا مردنی لەئاداری 2001 نەدرکاندو هەر بەناوی گەران و پشکنین باس کردوە، تەنها بۆمبابارانی چەند ئامانجێکی یاخیبوانی کردووە، بەلام لەراستیدا زۆر کاریی قیزەونی ئەنجامداوە، ئەویش کوشتنی 13 هەزار هاوولاتی سیڤیلی کورد بووە. پسپۆریی بواری سیاسی تورکی و کوردی و ئەندامی سەنتەری عەرەبی لەواشنتون مستەفا گوربۆز نوسیویەتی؛ سەبیحە لای کورد کەسایەتیەکی خراپ و قیزەونی هەبوە، بەلام لای تورکەکان کەسێکی توندڕەو توندوتیژ بوە.
لە تشرینی دووەمی 2011 دوای 10 ساڵ بەسەر مردنی گۆگۆجەن تێپەریی، سەرۆکی تورکیا ئیردۆغان داوای لێبوردنی کرد لەسەر قەتل و عامەکەی دەرسیم و نوێنەری حیزبەکەی ئیردۆغان پێشنیاری کرد؛ ناویی فرۆکەخانەکە لە صبیحەوە بگۆردرێ بەناوێکی دیکە. بەلام ئەو پێشنیارە هەر جێبەجێ نەکرا. ئەوەش بۆئەوەیە هەر کوردێک لەو فرۆکەخانەیە سەفەری کرد، ئەوەی لەیادبێ گەر کورد سەر بزیویی بکات بەو شێوەیە قەتل و عامی دەکەین لەتورکیاو هەر کوردێک لەوێوە گەشتی کرد، ناویی ئەو تاوانبارە رەگەزپەرستەی لەیاد بێ و جارێکی دیکە لەوێوە گەشت نەکات. ئیستاش ئیردۆغان دەیەوێ هەمان تاوانی رەگەز پەرستانە لەسوریا ئەنجام بدات و دەرهەق بەکوردانی رۆژئاوا بەفرۆکە مەرگ چێنەکانی و فرۆکەوانە رەگەزپەرستەکانی.