زەبەنگ بەهادین: تورک و کورد لە نەخشەی داهاتوی غاز و نەوتدا.
لە دوای گرتنەوەی تەواوی غازی روسیا لە ئەوروپا، لە ئێستادا ئەوروپیەکان تەنها سەرچاوەیان غازی قەتەر و ئەمریکا و ئوسترالیایە لە پاڵ غازی نەرویج کە هەر هەمویان بەهایان گران دەکەوێت لەسەر ئەوروپییەکان، ئەمەش بۆتە هۆی داروخانی بازاری پیشەسازی ئەوروپا. بەشێک لە کارگەکانیان بەرەو وەستانی کار دەچن، ئەوەی لەو نێوەندە قازانجی کردوە تەنها چینە کە بە نرخێکی هەرزان غازی روسی دەکرێتەوە، بەمەش پەررەی باشی داوە بە بواری پیشەسازی و ئابوری چین. لەم نێوەندا تورکیا سودی لە بەشێکی قاچاغی غازی روسی وەرگرتوە، بەڵام لە ترسی ئەمریکا ناتوانێت وەک چینیەکان بازرگانی بە غازی روسیاوە بکات بە ئاشکرا. گەیشتنی غازی قەتەریش بە دەریای ناوەراست لەم کاتەدا قورسە، بۆیە تورکیا لە پاڵ زامنکردنی سوریا بۆ راکێشانی هێڵی غازی قەتەری دەیەوێت دەرگایەکی دی مسۆگەری هەبێت تا بتوانێت غاز بە ئەوروپیەکان بفرۆشێتەوە لە لایەک قازانجێکی زۆر لە لایەکیش بەدیهێنانی خەونەکەی بۆ چونە ناو بازاری ئەوروپی بە شێوەیەکی فراوان، گەیشتنی غازی قەتەر هاوبەشە، قازانجی زۆری دەبێت بۆ تورکەکان، لە پاڵ ئەوەدا رێگری هەیە لە کاتی جێبەجێکردنی رێرەوی داود کە ئیسرائیلیەکان بە ئاسانی ناهێڵن بێ قازانج ئەو هێڵە لە سوریاوە تێپەرێت، بۆیە ئەمەریکا و ئیسرائیل هاوکاریی رۆژئاوا دەکەن تا بەشی شێری خۆیان لەو رێرەوە مسۆگەر بکەن.
ئەم نەنگی و بەربەستانە وای لە تورکیا کردوە پەنا بۆ ئۆچەلان ببات تا دوریان بخاتەوە لە هەر ئەگەرێکی بەکارهێنانیان لە لایەن ئەمریکا و ئیسرایلەوە بۆ ریگریکردنی رێرەوی غازی قەتەری، لە پاڵیدا دەست دەبات بۆ غازی باشوری کورودستان تا بەدیهێنانی ئەو خەونەی بتوانێت بەشێک لە غازی ئەوروپا لە سلێمانیەوە مسۆگەر بکات. هەرچی کۆبونەوەی ئەم ماوەیەی تورکیا لەگەل سەرانی حیزبەکانی کوردوستان بۆ فشار خستنە سەر یەکێتی نیشتیمانی کوردوستانە تا رەزامەندی بدات لە هەناردەکردنی غازی کۆورمۆر بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا. تورکیا بێدەنگی و سەرقالی روسەکانی بەهەلزانیوە لە پاڵ لاوازی ئێرانیەکان کە پێشتر رێگر بوون لە هەناردەکردنی ئەو غازە. ئەوەی ئێستا رێگرە و کێشەیە بۆ تورکیا یەکێتیە. بەڵام یەکیتیش چەندێک لە ژێر فشاریشدا بێت بە بێ رەزامەندی ئێرانیەکان و بەغداد ناتوانێت ئەو کارە بکات. بۆیە تورکیا لە رێگەی پێکهێنانی حکومەت و بانگێشتی ئەو لایەنانە فشار دەخاتە سەر یەکێتی. هەرچی کۆبونەوکانی بەغادا و هەرێمیشە پەیوەستە بەو بابەتەوە، تورکیا لە دوو خاڵدا ئەم شەرەی پێناکرێت و سەرئەنجام دۆراو دەبێت؛ یەکەم/ راستە ئێران لە ئێستادا لاوازە، بەڵام بە دوگمەیەک دەتوانێت هەمو پلانەکانی تورکیا هەلووەشێنیتەوە. دووەم/ روسەکان ناهێڵن بە ئاسانی هێڵی قەتەری بگاتە دەریا ناوەراست تا بونی تەواویان لە ئۆکرانیا مسۆگەر نەکەن بە ئاشتیانە.
ئەم گرێ ئاڵۆزانە بە ئاسانی ناکرێنەوە لەو کاتەی ئیسرائیل پلانی فراوانبون و گەشەی جوگرافی دارشتوە لەگەڵ قەبە بونی چینیەکان و دواکەوتنی ئەمریکیەکان لە هاوکێشەکاندا.
کورد لێرە بە دووا لە هەرچوار پارچەکەی کوردوستان لە ئێستا بەدوا رەگی سەرەکی هەموو ئەم گۆرانکاریانەن، ئەگەر ژیرانە پلان دانێن و یەکگرتوو نیشتیمان پەروەر بن بە دڵنیای داهاتویەکی زۆر باش چاوەرێی کوردە. ئەگەر ببنە نۆکەری بێگانەش دوا دەکەون و نۆکەران لەم ژێر دەست و پێی زلهێزانە تیا دەچن و دەفەوتێن. ئەوانەی دەمێننەوە نەخشەی جیهانی کوردوستان سەر لەنوێ دەنەخشێننەوە بە ئازادی دەروانن لەگەڵ زلهێزەکان بەشداری نەخشە ئابوری و پیشەسازیەکان ببن.