بەختیار نامیق: دوو ( میم ) کە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی لە هەولێر کۆبونەوە، ئەوەی دەزانین ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا دەیانەوێ سوریا لەژێر پلان و بەرنامەی خۆیاندا بێت، بە تایبەت فەرەنسیەکان بۆ کورد تا ئاستی نەگەیشتن بە بەرژەوەندیە باڵاکانیان پشتیوانی کوردیان کردوە و ئەمریکیەکانیش تا ئێستا هەسەدە بە نمایندەی خۆیان دەزانن، بەڵام هەر سێ وڵات ناچارن بەرژەوەندی ڕوس و چین و ئێرانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەبەرچاو بگرن، بەڵام هەرسێ هێزەکە بەرژەوەندی گەورەیان لەگەڵ تورکیادا هەیە.
تورکیا لە ڕوەکانی ( ئابوری، سەربازی، جیوپۆلەتیکی، جوگرافی و هتد) وڵاتێک و سەرزەمێنێکی زۆرگرنگە، تورک دەوڵەتی قوڵ و ستراتیژی قوڵی هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش پلان و سیناریۆی جیاواز جیاوازی هەیە، کە کەس ناتوانێ لێی لابدا تا سەرۆکیش بۆ نمونە ( ئەربەکان و ئۆزال )، لەم ستراتیژەدا تورکیا پێویستی بە دوژمن زیاترە تا دۆست، دوژمن لەسەر دوو ئاست ( دوژمنی ناوەکی و دەرەکی ) لەسەر ئاستی ناوەکی تورک بەردەوام ئیشی لەسەر کورد کردوە وەک هەڕەشەیەک لەسەر یەکێتی ناوەکی تورکیا و بۆ دەرەوەش وەک دەستی دەرەکی، لە ڕاستیدا کورد لە مێژوەوە تا ئێستا ئەو دوژمنە نەبوە بۆ تورک بەڵکو کاردانەوە بوە، تورک خۆشی باش دەزانێ کورد ئەو مەترسیەی نیە، بەڵام پێویستی بەوەیە وای وێنا بکات، خۆ ئەگەر تورکیایەکی دیموکرات و فیدڕاڵ هەبێت و مافی نەتەوەکان و کەمینەکان و ئاینەکان پارێزراو بێت ئەوا کورد پێش تورک پێشوازی لێدەکات.
دوو ( میمەکە ) کۆبونەوە، مەزڵوم باش دەزانێ چی خۆی و هێزەکانی و هەتەشە و هێزەکانی تریش بە درۆزیشەوە بێ ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا مەحاڵە بتوانن سوریایەکی ئارام پێک بهێنن ، تورک دژی هەمو کورد نیە بەو مانایەی بەس کورد بێت دژی بێت، لای تورک دوو جۆر کورد هەیە ، کوردێک داوای هیچ مافێک نەکات، کوردێک داوای پێکەوە ژیانی دیموکراسی بکات ( ئەردۆغان هاتە هەولێر)، ئەڵبەت سوریا بەبەشێک لە خۆی دەزانێ ، بۆیە بۆ ناو سوریاش جۆری کوردی دوەهەمی دەوێت، واتا درێژکراوەی هەولێر و هێزی ئەنەکەسە، بۆیە سێ وڵاتی زلهێز ئەم ڕاستیە دەزانن و دەیانەوێ هەردوو جۆرە کوردەکە ڕێکبخەن، ئەگینا بەرنامەی هەسەدە و پارتی زۆر جیاوازە، بەڵام سیاسەتی ڕۆژ و بەرژەوەندی وا دەخوازێت.
دوو میمەکە دەتوانن هاوسەنگی ڕابگرن، هەولێر وەک ناوەندی بڕیاری تورکیا دەبینرێ، ئەنەکەسەش بەشێک لە بڕیاریدانی سەربازیان، دەتوانن بە ڕاگرتنی هاوسەنگی پێش نوسینەوەی دەستور و پێکهنانی حکومەتی سوری مافی کورد وەک عێراق دەستەبەر بکەن و زەمینەی جیهانی و ناوچەیی و ناو سوریاش گونجاوە بەتایبەت هاوسۆزی و هاوبەرژەوەندی لەگەڵ درۆزەکاندا.
دوو میمەکە گرنگە نەهێڵن کورد ببێت بە دوو بەش بە دوو زۆنەوە، لە بری ئێران و تورکیا لە عێراق، تورکیا و ئیسرائیل بێت لە سوریا ، چونکە ئیسرائیل درۆزەکانی هەیە و کوردیش نمایندەی ئەمریکی و ناتۆ دەکات.
دوو میمەکە ئەوەش دەزانن تورکیا بەناچاری لەژێر کۆمەڵێک حکومی سەربازی و جیهانیدا دەزانن کورد چوەتە قۆناغێکی تر و دەبێت مامەڵەی شیاوی لەگەڵ بکەن ، دوو میمەکە دەتوانن هەمو شت بە گوێی تورکیا نەکەن و بە ناچاری تورک قبوڵی بکات، با چاوەڕێ بین بزانین دوو میمەکە چی دەکەن.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت