هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
ئامادەکردنی/ عوسمان عومەر
هیپاتیا له سهردهمی نهخوێندهواریی و كۆیلایهتی و شهڕی توندی نێوان ئاین و ئاینزاكان، ههموو تابۆكانی شكاند و بووهته یهكهم فهیلهسووفی ژن و گهورهترین بیرمهندی بیركاری و ئهستێرهناسی. هیپاتیا، یۆنانییهكان به بهشێك له خۆیان و میسڕییهكانیش به كچێكی میسڕی دهزانن. چونكه ئهسكهندهرییه شوێنهواری میسڕییه كۆنهكانه و ئێستهیش بهشێكه له میسڕ. كوشتنه تراژیدیاكهی و بۆچوونهكانی لهبارهی فهلسهفه و زانست و ئهدهبی ئهو سهردهمه تا ئێستهیش لێكدانهوه و لێكۆڵینهوهی لهسهر دهكرێ و به یهكێك له ئهستێره درهوشاوهكانی مێژووی مرۆڤایهتی ناوی دهبرێ.
هیباتیا ساڵی 370زاینی لەئەسکەندەرییە لەدایک بووەو ساڵی 415ی زاینی لەکڵێسای سزاریۆنی ئەسکەندەریە مردوە.
هیپاتیا ژنە فەیلەسوفی ئەفلاتۆنیزمی نوێیەو مامۆستای فەلسەفەو بیرکاری و ئەستێرەناسی بووە، لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ڕۆمەکان بەسەر میسردا و هۆی کوژرانیشی تۆمەتی جادووگەری بوو. ئەو میسریەکی بە ڕەچەڵەک یۆنانی بووە، ناوی هیباتیا لە هیباتۆسی یۆنانییەوە وەرگیراوە کە بە واتای بەرز، یان پلەو پایەی باڵا دێت .
باوکییشی «Theon » زانای ماتماتیک و یەکێک لە فەیلەسووفەکانی ڕۆمانی و سەرۆکی زانکۆی ئەسکەندەریە بووە و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوە لە پێگەیاندنی زانستیانەی هیباتیا کە دواتر پێش خۆشی کەوتەوە لە زانستدا. لەتەمەنی 20 ساڵیەوە باوکی ناردوویەتی بۆ ئەسینا و ڕۆما بۆ خوێندنی زانست و فەلسەفە جیاوازەکان، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ میسر لە زانکۆی ئەسکەندەریە وەک مامۆستای ماتماتیک و فەلسەفە دەست بەکار بوە. هيباتيا زۆر شۆخ و شەنگ بوە لەهەمان کاتدا سادە و رووخۆش بووە لە گەڵ خوێندکارەکانی و تەواوی خەڵکدا.
هيباتيا لە سەردەمێک ژیاوە کە دژایەتی و کێشمەکێشی نێوان وەستیەکان و مەسیحیەکان و جوولەکەکان لەوپەڕی توندیدا بوە، ئەو لە پشتگیریکەرانی ئاشتی بوە و جەماوەرێکی فراوان لە ڕۆشنبیران وسەرکردەکانی ئەوکات پشتگیرییان کردوە لەوانە فەرمانڕەوای ئەسکەندەریە ئۆریستۆس کە یەکێک لە خوێندکارەکانی خۆی بوە.
ئەو کات کەنیسە دژی بیروباوەڕی ئەفلاتوونی بوە کە هیباتیا یەکێک لە بڵاوکەرەوە و ڕەواجپێدەر و سەرکردەیەکی ئەو بیروباوەڕە بوە، تا کار گەیشتە ئەوەی ئەسقەفی ئەسکەندەریە «کیرلسی یەکەم» بڕیاری لەناوبردنی دەرکرد و هەڵسا بە کۆکردنەوەی جەماوەرێکی بەرفراوانی شوێنکەوتوانی کەنیسەی مەسیحی و داوای لێ کردن کە کۆتایی بە ژیانی بهێنن، بە تۆمەتی جادوگەری و بێ باوەڕی «ئاتاییستی». هەر لەو ڕۆژەدا ئەو خەڵکە کەوتنە شوێن پێ هەڵگرتنی، کاتێک لە کۆنفراسێک ئەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە، پێشیان بە گالیسکەکەی گرت و دایان بەزاند و بە بەردودار کەوتنە لێدانی و تەواوی جل و بەرگەکانیان لەبەر دادڕی، بەسەر شەقامەکاندا ڕایان کێشا تا بوو بە جەستەیەکی بێ گیان، تەنانەت باس لەوە ئەکرێت کە بەشێکی زۆری پێستی داماڵێنرا لە جەستەی بەهۆی ڕاکێشانی بە شەقامەکانی شارەکەدا و پاشان ئاگریان لە جەستەی بەردا لە شەقامی سینارون. ئەم کردەوە تیرۆریستیەی کەنیسەی مەسیحی لەساڵی 415 ی زایینی ئەنجام دراوە کە هیباتیای فەیلەسوف تەمەنی 35ساڵان بوە.