زاهیر باهیر: چەمکی ئیسلامی سیاسیی.
ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی توندڕه‌و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه که له نێو نوسه‌رانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورددا خۆی سه‌پاندووه و بووه‌ته ده‌سته‌واژه‌یه‌کی باو. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ یەکەم جار لە لایەن سەمیر ئەمین-ی ئابووریناسەوە بەکارهاتووە، دوای ئەوە لە لایه‌ن چه‌په‌کان و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه.
بەڕای من بەکارهێنانی چەمکی ئیسلامی سیاسیی لە نوسین و ئەدەبیاتدا نەك هەر چەمکێکی هەڵەیە، بەڵکو چەواشەکارییەکی گەورەشە لای چەپەکان و ئیسلامییەکان هەتا ئەوانەش کە لە نەزانینیەوە بەکاریدەهێنن. بە باوەڕی من ڕاستترین چەمك لەبری ئەو چەمکە باوە بەکارهێنانی چەمکی ‘ ئیسلامی دەسەڵاتخوازە’. بۆ بەڵگەی قسەکەم ئەم پاساوانەم هەیە:
یەك/ موسڵمانان ده‌شێت کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دنیاییه‌کانیان وه‌کو کێشه و ڕووداوێکی سیاسی ببینن، به‌ڵام مه‌رجیش نیییه که ده‌سه‌ڵاتخواز و تووندڕه‌و بن، به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌وان ده‌توانن به‌رخوردی کێشه‌کانیان وه‌کو کێشه‌یه‌کی سیاسی بکه‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش بن و ده‌وڵه‌تی بۆ بکه‌نه ئامانج. ئه‌وان ده‌توانن سیاسی بن به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه سیاسسیه‌کانیش بن، واته کێشه‌کان بکه‌نه کێشه‌یه‌کی سیاسی، نه‌ك خۆیان بکەنە کەسانێکی سیاسیی .
دوو/ هه‌بوونی توندڕەوی و کار و کاردانه‌وه‌ی له سه‌رجه‌می بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌بینرێت و هه‌ر وه‌کو چۆن سیاسییه‌کی حیزبیی ئه‌و سروشه‌ی تیادایه که توندوتیژ بێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌کرێت هه‌موو باوك یا دایکێکی سه‌ره‌کخێزان، سه‌ره‌کخێڵ، سه‌ره‌کگوند، سه‌ره‌كشارێکیش . … تا ده‌گاته هه‌موو سه‌ره‌کان و سه‌رۆکه‌کانی دیکه‌ش وه‌کو” ئیسلامی سیاسیی یا موسڵمانه سیاسییه‌کان، تووندڕه‌وبن.
سێ/ هۆکاری تووندڕه‌وێتی له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا و سیاسییبوونی ناو حیزبایه‌تیی، مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه، خوازیاری ده‌سه‌ڵاته، ده‌نا بۆ سه‌ره‌كخێزانێك ده‌یه‌وێت تووندڕه‌و بێت له ئاستی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یدا؟ به هه‌مان شێوه مامۆستایه‌کی قوتابخانه له ئاستی قوتابییه‌کانیدا، مه‌لایه‌کی حوجره و قوتابخانه‌ی دینیی له ئاستی فه‌قێ و خوێندکاره‌کانیا، به‌ڕیوه‌به‌ری ئۆفیسێك، کۆمپانیایه‌ك، کارگه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر کارمه‌ندو کرێکاره‌کانیا. به‌م شێوه‌یه تا ده‌گاته دوا پله که سه‌رۆکی حکومه‌ت و وڵاته. ئه‌مانه هه‌موویان ده‌یانه‌وێت کۆنترۆڵی ئه‌وانه‌ی که له‌ژێڕ ڕکێفیاندان بکه‌ن، واته ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، کاتێكیش ده‌زانن که بۆیان کۆنترۆڵ ناکرێن و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریاندا ناشکێت په‌نا بۆ تووندوتیژی و داپڵۆسین ده‌به‌ن. که‌واته ده‌توانین بڵێین که مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتخوازییه تووندوتیژی ئه‌نجامده‌هێنێت.
دیاره لێره‌دا دووجار ئامرازه‌کانی تووندوتیژی و داپڵۆسین به‌کاردێت: له سه‌ره‌تادا بۆ کۆنترۆڵ و به‌ده‌ستگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاته ئیدی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێك بێت، له کۆتاییشدا واته که ده‌سه‌ڵات وه‌رگیرا، دیسانه‌وه تووندووتیژی به‌کارده‌هێنرێته‌وه بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و کارایی ده‌سه‌ڵات.
چوار/ سیاسەت و کردنی سیاسەت تاکتیکە، بەڵام دەسەڵات ستراتیجە، ئامانجە. هەرچی حیزبی دونیان و ڕابەر و سەرکردە لە چەپەوە بۆ ڕاستیان، لە دینییەوە بۆ عەلمانی هەوڵی یەکەم و کۆتای‌یان بۆ دەسەڵات و دەستبەسەراگرتنی دەسەڵاتە، نەك شتێکی دیکە، وەکو ئەوەی کە خۆیان بانگەشەی بۆ دەکەن.
پێنج/ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دروستبوونی ئسلام و بڵاوبوونەوەی ئەم دینە هەر لە سەرەتای موحەمەدی پەیامهێنەرەوە بۆ دەسەڵاتگرتنەدەست بووە وە تا ئێستاش کە هەمەموو گروپ و حیزبە ئیسلامییەکان کە شەڕی دەرەوە و ناوەوەی خۆیان دەکەن، هەر بۆ دەسەڵاتە. هەموو هێڕشەکانی سەردەمی موحەمەد و خەلیفەکانی ڕاشیدین و ئەمەوی و عەباسیی، سەفەوی و عوسمانیی/ شیعە و سوونە هەر هەمووی لەبەر خاتری دەسەڵات بووە نەك دینداریکردن .
خودا، خودایەك کە ئەو هەموو دەسەڵات و ئیمکانییەتەی هەبووەو هەیە، بە گوتەی خۆیان، چ پێویستییەکی بەم ئیسلام و موسڵمانانە هەبووە و هەیە کە شەڕی بۆ بکەن و دەوڵەتی بۆ دروست بکەن گوایە بۆ بڵاکردنەوەی دینی ئیسلام و زیادکردنی ئۆمەتی موحەمەد، بەڵام مێژوی ئیسلام هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا ئەوە نیشان دەدات بۆ دەسەڵات و دەسەڵاتگرتنەدەست بووە.
شەش/ حیزبەکان هەر هەموویان بە مەبەست ئەم چەمکە بەکاردەهێنن، نایانەوێت چەمکی ئیسلامی دەسەڵاتخواز بەکاربهێنن. هەر ئاواش به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانیشه‌وه به هۆشیارییه‌وه به‌کارده‌هێنرێت که لێره‌شدا غه‌درێك یا زوڵمێکی گه‌وه‌ره له ‘ ئیسلامی سیاسی’ یا موسڵمانانی سیاسی، وەکو خۆیان ناویان دەبەن، ده‌که‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ته‌نها هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا بسه‌پێت، نه‌ك خۆیان و لایه‌نه‌کانی دیکه. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژەیەدا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ده‌رکردنی خۆیان له نێو هێزو ده‌سته داپڵۆسێنه‌ر و تووندڕه‌وه‌کانی دیکەیه و ئارایشکردنی ڕووی خۆیانه به ده‌مامکی ئازادیخواز و مافخواز و مافناس.
بەو هۆیەوە ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامی یا موسڵمانانی ده‌سه‌ڵاتخواز ، به‌کار بهێنن ئه‌وه بێ هیچ گومانێك خۆیان پێش لایه‌نه‌کانی دیکه ده‌گرێته‌وه، چونکه ئه‌وانن که باس له ده‌سه‌ڵاتی دیمۆکراسیی، نیشتمانیی، مه‌ده‌نیی، پڕۆلیتاریی، کارگه‌ریی،گه‌لیی، کۆمۆنیستیی، ده‌که‌ن هه‌ر وه‌کو چۆن ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیش خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تن، چونکه ئاشکرایه خاڵی ناوکۆیی هه‌ردوولایان، باوه‌ڕی پته‌ویانه به ئایدۆلۆجییه‌ت و مه‌یلیانه بۆ ده‌سه‌ڵاتخوازی و سه‌رکوتکردن، که هیچ لایه‌کیان له‌وی دیکه‌یان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که‌متر وه‌رناگرن .