ڕێژوان دیاری: ڕۆڵی ژن لە میدیای کوردی.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
میدیا یەکێکە لەو ڕێگا ئاسانانەی ئەمڕۆ کە تەواوی دنیا ئەتوانن لەڕێگەیەوە بەکەمترین مەودا ئەوەی لە هەگبەیاندا هەیە لەڕێگای تیڤی و سۆشیاڵ میدیاکانەوە بیخەنە ڕوو وە مەبەست و داواکاریەکانیشیان بەگەیەنن.
بێگومان لەدنیای ئەمڕۆدا ئەوەی زیاتر پشتی پێ ئەبەسترێ تیڤی و سۆشیاڵ میدیاکانن کە ژنانیش لە ڕێگەیەوە توانیویانە تا ڕادەیەکی زۆر باش بوونیان ڕەنگ بداتەوە و جێ پەنجەیان دیاری بکەن. ئێستا ئەتوانین باس لەوە بکەین؛ ئایا ژنانی کورد لە کۆنەوە تا ئێستا چ ڕۆڵێکیان بینیوە لە بەرەو پێشبردنی خۆیان و خزمەتکردن بە بواری میدیای کوردی؟
هەڵبەت مەبەستەکەی ئێمە لێرەدا زیاتر باسکردنی میدیایە لە بواری تیڤی و سۆشیاڵ میدیاکان کە مڕۆ فەزایەکی لەو جۆرە دروست بووە کە ناکرێ ڕۆڵ و پێگەی ژنان لەیاد بکرێ،
بێگومان مێژووی تیڤی و سۆشیاڵ میدیاکان مێژوویەکی ئێجگار دورو درێژیان بەو جۆرە نیە لە کوردستان، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا ژنان هەمیشە بەشێک بوون لە مێژووی خەبات و داهێنان لەو بوارەدا، وە ناشکرێ ئێمە بێین کۆی ئەوەی ژنانێکی ئازا و خەباتکەر لە ڕابردوو هەتا ئەمڕۆ کردویانە بەخاڵێکی شانازی باسی نەکەین و نەیخەینەوە بەر گوێ و دیدەی نەوەی نوێ.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا ژنانی ئەمڕۆ درێژە پێدەری ئەو خەبات و تێکۆشان و مێژووە پرشنگدارەی ژنانی ڕابردوون یاخود نەخێر ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگا ئەگوزەرێ لەژێر ناوی میدیا و ئازادی ژن و دەرکەوتن و ڕادەربڕین و کاردکردنی ژنان ئەمە دروستە یاخود نەخێر ئەمە تەنها فەوزایەکە دروست بووە کە هیچ یاسا و هیچ ئەزمونێکی کارکردنی لە پێشەوە نیە بۆ هەردوو ڕەگەز.
بێگومان خۆشبەختانە لە دنیای ئەمڕۆی کوردەواری چەندان ژنی بە توانامان هەیە کە بتوانن لە بواری میدیاکاندا بتوانن خزمەت بکەن و جێ پەنجەیان دیاری بکەن وە نمونەی چەندان خانمی لەو جۆرەشمان هەیە، بەڵام بەداخەوە کەئەتوانین بڵێین؛ بەڕێژەیەکی وا بەرچاو زۆر نین کە کەسانێک بن کە بەتەواوی بڵێن ئاستی ڕۆشنبیری خانمێک گەشتۆتە ئەو ئاستەی بەتەواوی بتوانێت خۆی بێت و بوون و توانای خۆی لە مەجالەکەدا پیشان بە ژنانی تر بدات. وە بەداخەوە هەتا ئێستاش ژنانێک هەن کە بەتەواوی ڕۆڵ و پێگەی خۆی هەست پێناکرێت و ڕەنگی نەداوەتەوە لەکەسایەتی ئەم جۆرە ڕاگەیندکارانەدا.
بە نمونە: ئێستا بەشێک لەمیدیا و شۆشیاڵ میدیاکانی کوردی هاتوون فێری مۆدێلێک لە بەرنامە و پیشاندان بوون دێن و ژنانێک دێنن هەندێ پرسیاری ئەتوانین بڵێین نابەجێ لە پیاوانێک دەکەن ئایا بەڕێز تۆ پێت خۆشە ژنێکی ترت هەبێ؟ کوا بۆمان باس بکە هەستت چۆن ئەبێ دوو ژن لەماڵەکەتدا هەبێ؟ هەر بەڕاست خۆشە دوو ژن لەماڵەکەتدا هەبێ یەکێکیان خواردنت بۆ ئامادە بکات ئەویتریشان ماڵ پاکردنەوە و… هتد.
بێگومان هەموو ئەم پرسیارانەش بەشێوازێکی پێکەنین و بە بڕوابەخۆبونێکی زۆرەوە ئەکرێ؟! هەر بەڕاست خانمی ڕاگەیندنکار پێت وانیە ئەگەر تۆ لەبری ئەو پرسیارە کە دەیکەی بێیت و کۆمەڵە پرسیارگەلێکی دی هەن کە خزمەت بە خۆت و کۆمەڵگەکەت و هاوڕەگەزانی خۆت ئەکەن.
ئەمە بۆچی و لەپێناو یەک مانگ ئاکتیڤ مانەوە بۆ ئەو دەزگایەی کاری تێدا دەکەی؟! ئەمانە و چەندان نمونەی زیندووی تری لەم بابەتانە کە ڕۆژانە لە میدیا کوردیەکانەوە بەرگوێ و چاومان دەکەون. هەمیشە دەڵێین خانمی بەڕێز ئاستی ڕۆشنبیری تۆ و سەلەماندی بونیەتی خۆت لە کۆمەڵگا و ئەو نرخەی خۆت لە کۆمەڵگا پێویستە هەتبێ لە خۆتەوە دەست پێدەکات کە بتوانی بوون و پێگەو جێ پەنجەی خۆت لە گۆمەڵگا بسەلمێنی.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە