موکەرەم تالەبانى، دەزگایەکى پەیوەندى تایبەتى لە نێوان صەدام و مەسعود بەرزانى هەبوو – بەشى یەکەم.
چاوپێکەوتنێکی دکتۆر موکەرەم تالەبانی لەگەل ئاژانسی نەخیل و کوردستان پۆستیش بەعەرەبی لە 25. 7. 2012 بلاویان کردۆتەوە ئامادەو وەرگێرانم بۆ کردووە/ عوسمان عومەر.
ناوى تەواوى موکەرەم شێخ جەمال تالەبانىیە و لەشارى کفرى سالى 1923 لەدایک بووە. ساڵى 1946 لە بڕوانامەى له کۆلیژى یاسای بەغدا بەدەست هیناوە و ماوەیەک لەکەرکوک پاریزەر بووە و لە تیمى پارێزەرانى یوسف سەلمان ناسراو بەفەهد بووە سالى 1947. دواى شۆرشى تەموزی 1958 وەک بەریوەبەرى گشتى کۆمپانیاى جگەرەو توتن دامەزراوە. ساڵى 1959 وەک پشکنەر لەوەزارەتى کشتوکال کارى کردووە تا کۆدیکاکەى ساڵى 1963ی حەرەس قەومیەکان گرتویانەو 3ساڵ زیندانى کراوە. ساڵى 1972 کراوە بە وەزیرى ئاودێرى لەگەل عامر عەبدوڵا لەئەنجامى گفتوگۆى نێوان بەعس و حیزبى شیوعى و پێکهێنانى بەرەى نیشتمانى پێشکەوتنخواز سالى 1977 کراوە بە وەزیرى گواستنەوە و لەساڵى 1979 دەست لەکار کێشانەوەى پێشکەش کردووە و چوتە ئەوروپاى خۆرهەلات و ساڵى 1989 وەک ڕاوێژکار یا نێردراوى سەدام بۆ لاى هێزە کوردستانیەکان تا 2004 لە بەغدا بووە.
د. موکەرەم تالەبانى زۆرجار رۆلى میانگەرى لەنێوان دەسەلاتى بەعس و هێزە کوردستانیەکان دیوە و زۆر ووردەکارى وباس وخواسى پەیوەندى بە کیشەى کورد عیراق لەلایە.
دەقى چاوپێکەوتنەکە و پرسیارەکان:
• سەرەتا کەى و لەسەرداواى کێ میانگەرىت کرد لە نیوان رژێمى عیراق و کورد دا؟
کەسالى 1979 بریارم دا دەست لەکارى حکومى بکێشمەوە, خرامە ژێرچاودێریەوە و بریارى لەسێدارە دان بۆ پیرۆت فازیل تالەبانى ئامۆزام و کەماڵ شالى دەرچو لەلایەن کەس وکارەوە داوام لێکرا کە وەک میانگەریک بم بۆیان، بۆیە نامەیەکم بۆ سەدام نوسى و داواى چاوپێکەوتنم لێکرد و لەهەمان رۆژ کەنامەکەى بەدەست گەیشتبوو ئۆتۆمبیلێک و پاسەوانێکى تایبەتى خۆى بەدوادا ناردم کە چاوم پێى کەوت بریارى لەسێدارەدانەکەى گۆڕى بە بەندى هەتا هەتایی و دواى ئەوەش چەند جارێکى تر چاوم پێى کەوت و کورد و شیوعیەکان بابەتى چاوپێکەوتنەکانم بون لەگەڵى دا، ئەوکات رژێم لە جەنگ دا بوو لەگەڵ ئیران.
سەرەتاى سالى 1988 بوو بیرم لەگفتوگۆ دەکردەوە لەنێوان رژێم و کورد دا نامەیەکم بۆ سەدام نوسى یۆ چاوپێکەوتنى و رەزامەندى نیشان دا ودواى گفتوگۆیەکى زۆر و چڕ پێم گوت حەز دەکەم بکەومە نێوان حکومەت و کورد گەر رەزامەند بیت و رەزامەندى نیشاندا دواى کۆتایی گفتوگۆکانمان نامەیەکم نوسى بۆ (مامجەلال و مەسعود بەرزانى و رەسول مامەند و قادر عەزیز) وتێیدا نوسیم سەدام ئارەزو دەکات کە میانگەر بم لەنێوانتان و وەلامى هەمویان ئیجابى بوو مەبدەئى گفتوگۆیان بەلاوە پەسند بوو. دواى ماوەیەک مامجەلال بەتەلەفۆن پێى ڕاگەیاندم گەربێیت قادر عەزیزیش لەلەندەنە و بەتێرو تەسەلى لەوبارەیەوە قسە دەکەین.
گەشتم کرد بۆ لەندەن بەلام چاوم بەمامجەلال نەکەوت چونکە لە لەندەن نەمابوون و بەتەلەفۆن پێم ڕاگەیاند و گوتى گەر دەتوانى وەرە بۆ پاریس بەڵام نەمتوانى بەلکو لە پراگ چاومان پێک کەوت و رووسەکانیش پاڵپشتى ئەو ئاشتەواییە بون نەک لەلایەن دەولەتە بیانیەکانەوە استغلال بکرێ.
مۆسکۆ ئاگاداریان کردم کە دەتوانى لەپراگ چاوت بەکێ دەکەوێ ئازادیت بکەوێ,ئەوان بانگێشت نامەى ئاراستە دەکەن، هێشتا بەرەى کوردستانى تەواو نەببو, ئەوکات هەرلایەک لەسەر لایەنێک دەژمێردرا و رێکنەکەوتن کە شاندێک بنێرن بۆ زانیاریت سەدام بەڕوحیەتێکى بەرزەوە گەر گفتوگۆى بکردایە لەگەل هەرکەسێ لە پێگەیەکى بەهێزەوە دەیکرد و ئەوەشى لا ڕوون بوو کەلەو جەنگەى لەگەل ئێران سەرکەوتو دەبێ.
• واتە رەزامەندى تالەبانى وبەرزانى سەبارەت گفتوگۆ دواى کارەساتى هەلبجە بوو؟
سالى 1988 بوو داوام لەسەدام کرد کە شەر ڕابگرێ تا بتوانین گفتوگۆ بکەین، شەڕ ناوەستینم، چونکە ئەوان ئیرانیەکانیان هێنایە هەلەبجە, زۆر لەو کارە توڕەو پەست بوو, بەلام بەرەى کوردستانى ناوى شاندى گفتوگۆکارى بۆ ناردم لەگەڵ بەغدا.
• لەسەدامت نەپرسى هۆکارى بۆمبابارانى هەلەبجە بەچەکى کیمیاوى وئەنفال چی بوون؟
بەڵێ چۆن لێم نەپرسیوە بەلام زۆر توڕە بوو لە هاتنى ئێرانیەکان بۆ هەلەبجە پێى گوتم رۆژى پیشتر مەلیک حسین بەتەلەفۆن قسەى لەگەل کردوم و پرسیارى بارودۆخى لیکردوم منیش لەوەلام دا گوتومە زۆر باشین ومەوقیفمان بەهیزە لەهەموو بەرەکانى شەڕ دواى یەک رۆژ 5 قەزاو ناحیەمان لێگیرا گەر ئەوان نەیانهینابن ئێرانیەکان بەتەنها ناتوانن و ئەنفالیش پەیوەندى بەوەوە هەیە کە ئێرانیەکانیان هێنایە سەر کەرکوک و بومبابارانى بیرە نەوتەکانیان کردین… دواجار کە سەدامم بینى 3 مانگ پێش هێرش و داگیرکارى ئەمریکا بوو بۆ عیراق پێى ڕاگەیاندم ئێمە توشى دوو جەنگى گەورە بوین کورد لەگەڵمان نەبون لێرەدا پێم گوت بەرامبەر چى کورد هاوبەش بن لەگەلتان بەرامبەر 5000 هەزار شەهیدى هەلەبجەو 180 هەزار بێسەرو شوێنى ئەنفاڵ؟
• بۆچى گفتو گۆى 1988 سەرى نەگرت؟
چونکە کورد هەمویان یەک ڕابوون ئەوە لەلایەک و دەیانەوێ گەمە بکەن لەلایەکى دیکەوە, هەرکاتێ هەست بە شتێک بکرێ ئێرانیەکان پێیان دەلێن بڕۆن گفتوگۆ بکەن و جارێکیان بۆم نوسى ئەوان دەیانەوێ گفتوگۆ بکەن لەوه ڵام دا سەدام بۆى نوسیمەوە گەر هاتن با سنگ دەرنەپەڕێنن وەک سەرکەوتو خۆیان دەزانن ژێر کەوتون من سەرکەوتوم.
• ساڵى 1991 دواى ڕاپەرین جارێکى دیکە چویتەوە کوردستان لەبەغداوە چى لەپشتەوە بوو؟
کاتێ کەرکوک گیرا سەدام داواى لێکردم نەدەبوایە بێنەوە ناو شارەکان , کەرکوک ناوچەیەکى هەستیارە و سەرچاوەى داهاتە گەر قفڵێک بکەیتەوە بە ملیونان دۆلارت دەست دەکەوێ, ئەوەى دەست بەسەرکەرکوک دا بگرێ ئەو حکومەتە و داواى لێکردم کە بچم و پێیان بلێم:
یەکەم ڕیگاو و دەروازە سنوریە نێودەولەتیەکان دانەخەن تا خۆراک و کەل وپەلمان لەتورکیاوە بۆ بێت.
دووەم هەندێ لە پاڵێوگەکانى نەوتى کەرکوک بۆردومان نەکراون با بەکارى بهێنن بۆ مەبەستى ناوخۆى خۆیان و بەشى ئێمەشى لێ بدەن. ئۆتۆمبیلیکیان بۆ تەرخان کردم کە ئەفسەریک بۆ دەئاژاواتم و برازاکەم لەگەڵم بوو لە ڕیگەى تکریتەوە لەرێگا زیاتر لە 250 تانگ و 50 تۆپم چاوپیکەوت ئاراستەى کەرکوک کرابوو کاتێ گەیشتینە حەویجە یەکێ لە ئەفسەرەکان منى ناسى و پێى گوتم ئامر دەیەوێ چاوى پێتبکەوێ کەچوم (بارق) بوو گوتى جێگرى سەرکردایەتى گشتى هێزەچەکدارەکان و وەزیرى بەرگرى لێرەن و عیزەت دوورى پیى ڕاگەیاندم چۆن دەچى بۆ کوردستان؟ لەوەڵام دا گوتم مایکرۆفۆنیک و ئالایەکى سپیم پێیە و ئیوەش دەتوانن بەو ئاڵا سپیەوە بچن. پێیان ڕاگەیاندم کە لەرێگەى قادر کەرەمەوە برۆین چونکە هێزى لێ نییەو چۆڵە بارق تا دواخاڵى پشکنین لەگەڵم هات وگەیشتمە سلێمانى نە مامجەلال لە سلێمانى بوو نە مەسعود بەرزانى و چاوم بە عومەر فەتاح کەوت و مامجەلال گوتى ئیستا لە زاخۆم گەر پەلەت نەبێ دواى 3 رۆژى تر دەگەرێمەوە و گەر پەلەشتە وەرە بۆ دهۆک.
گەشتم بۆ هەولێر کرد ولەوێ چاوم بەکۆسرەت رەسول کەوت و ئامادەکارى کرد بۆ چونم بۆ دهۆک كرد بەلام بەهۆى شەرو پیکادانەکان هەرچەندە نیوەى ڕێگاشم بڕى بوو گەرامەوە و چوم بۆ مەسیف سەلاح الدین و چومە لاى کاک مەسعود کە نەوشیروان مستەفاو کەریم ئەحمەد وهەندێکى تر لەوێ بوون و ئارەزویان لەگفتوگۆ هەبوو ونهێنیەکان پێدام وەک شفرە تا کاتى هاتنیان بۆ بەغدا پێ بڵێم و لەماوەى ئەو 4 ڕۆژەى لەکوردستان بووم کەرکوک و زۆر لەناوچەکان کەوتبونەوە دەست هێزەکانى حکومەتى عیراق و لەگەرانەوەم بەچەمچەماڵ دا چۆل بوو هەمو خەلکەکەى بەرەو سلێمانى هەلاتبوون , کە گەیشتمەوە بەغدا ئاگادارى سەدامم کرد کە من گەیشتومەتەوە و پێى راگەیاندم رۆژێکم مۆلەت بدە تا لەگەل هاورێیانم تاوتوى بابەتەکە بکەین, دواى 3 رۆژ داواى کردم وەرەقەیەکى بەدەستەوە بوو ناوى شاندى گفتوگۆکارى کوردى لێ نوسرابوو کە لە رێگاى (غاندى محەمەد حەسەن) کە ڕازگرى گشتى سەرۆکایەتى کۆمار بوو گەیشتبوە سەدام و خۆیان بەبێتەل پەیوەندیان بە مەسعود بارزانیەوە کردبوو ناوەکانى دابونێ کە لە پارتى دیموکرات و یەکیتى نیشتمانى و لایەنەکانى تر پێکهاتبوو. بەهۆى فشارى زۆرى دەرەکى لەسەر لایەنى کوردى ناچارى کشانەوەى کردن لە گفتوگۆ و بەلگەشم هەیە.
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts