پێشڕەو ئیساعیل: هێشوویەک وشە، نەوتنی نەوتراوەکان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شەبەک
تایەفەیەکی کوردن و لەنزیک موسڵ دەژین٫ زاراوەی زمانەکەیان نزیکە لە هەورامییەوە٫ بەدەیان بەڵگەی مێژوویی و زمانەوانی و کەلتوری دەسەلمێنرێت کە شەبەکەکان کوردن٫ بەدڵنیاییەوە تەعریب ئەوانیشی گرتۆتەوەو رەنگە لێرەو لەوێ خەڵکێک هەبێت لەناو ئەوانیشدا بڵێت ئێمە کورد نین٫ (حەسەن توران) لەناو کوردیشدا زۆرە٫ ئێستا لێپرسراوی بەرەی تورکمانیە. بەڵام کوردەو نەوەی مام رەشیدی ماست فرۆشی کەرکوکە٠
شەبەبەکان کوردن و موسڵمانن و خاوەن تەریقەتێکی تایبەتن و بیروباوەڕیشیان دەچێتەوە سەر بەکتاشی و کتێبی (بویوروق)کەبەزمانی تورکی نووسراوە ناوەرۆکەکەی دیالۆگێکی ئایدیۆلۆژی نێوان(شێخ سەدرەدین و شێخ سەفیەدینی ئەردەبیلییە)کە دامەزرێنەری تەریقەتی سەفەوییە٫ بویوروق یەکێکە لە کتێبە پیرۆزوکانیان٫رایەکی تریش دەڵێت کەزمانیان تێکەڵەیەکە لە کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی و لەساڵی(1502)وەوە لە کوردستاندا نیشتەجێن و ژمارەیان لە ئێستادا نزیکەی(250.000)کەسە٠
شەبەک لە کۆندا کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی شوانکارەیی بوون٫ شەبەک فەرزەکانی ئیسلام رەددەکەنەوە٫ بۆ ئەمەش لۆجیکێکی پاساو ئامێز بەچەمکی نەهێشتنی فەرزەکان دەبەخشن٫بەم پێودانگەیان نوێژ بۆیە لابراوە گوایە ئیمام عەلی لەکاتێکدا بۆ نوێژکردن چووە بۆ مزگەوت پەلامار دراوەو بریندار کراوە پاشانیش مردووە٫ رۆژوی رەمەزانیش بۆیە لابراوە٫چونکە ئیمامی عەلی لەو مانگەدا کوژراوە٫بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا شەبەکەکان شەش رۆژی مانگی موحەڕەم بەرۆژو دەبن٫ ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ کەشەبەکەکان زیاد لە پێویست خۆیان بەدڵسۆزی ئیمامی عەلی دەزانن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت