دیدگای شی جینپینگ بۆ ساڵی حیکمەت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وەڕگێرانی – هەڵۆ حەسەن
شی جینپینگ سەرۆکی چین بە بۆنەی سەری ساڵی چینی تیشکی خستە سەر ئەو پێشکەوتنە پتەوانەی چین لە پێشخستنی مۆدێرنیزاسیۆنی چیندا بەدەستی هێناوە سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چین ڕووبەڕووی بارودۆخی “ئاڵۆز و ئاڵنگار” بۆتەوە. ئەم ووتانەی شی جینپینگ لە پێشوازییەکی باڵادا کرد کە بە بۆنەی سەری ساڵی چینی بەڕێوەچوو، شی جینپینگ وتی: “لە ساڵی ئەژدیهادا، زیندوویی و ڕۆحی تواناسازیمان نیشاندا، بەرگەی زریانەکانمان گرت شی جینپینگ كەهاوكات سکرتێری گشتی کۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی چین و سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی چینە، وتی: لە وەڵامی ئەو بارودۆخە پر ئاڵنگاریانەدا، چین ئارامیی خۆی پاراست، کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گشتگیری جێبەجێکرد، بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بوو، و بە ئیرادە بەرەو پێشەوە ڕۆیشت، شی جینپینگ لە چالاکییەکەدا کە لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی چین و ئەنجومەنی دەوڵەتەوە ڕێکخرابوو بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی مار، وتی: لە بیرکردنەوە لە ساڵی ڕابردوو ئاماژەی بەوەدا کە چین بە شێوەیەکی کاریگەر سیاسەتەکانی ئێستای جێبەجێ کردووە لە هەمان کاتدا ڕێوشوێنی زیادەکاریی خستووەتە ڕوو کە بەرەوپێشبردنی بوژانەوەی ئابووری بووە.
چین پێشکەوتنی بەرچاوی لە داهێنانی تەکنەلۆژی و پیشەسازیدا بەدەستهێنا، هێزە بەرهەمهێنەرە نوێیەکان بە شێوەیەکی بەردەوام پێشڕەوییان کرد. هەروەها ئاستی دامەزراندن و نرخی بەکاربەران بە جێگیری ماوەتەوە،شی جینپینگ زیاتر وتی: لە ڕوانگەی جیهانییەوە چین بەردەوام بوو لە کارکردن وەک بزوێنەرێکی سەرەکی بۆ گەشەی ئابووری جیهان. هەروەها جەختی لە وەڵامدانەوەی بەهێز و کاریگەرانەی وڵات کردەوە بۆ کارەساتە سروشتییە گەورەکان. جگە لەوەش تیمی چین باشترین ئاستی خۆی لە دەرەوەی وڵات لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەدەستهێنا.
چین بەشدارییەکی ئەرێنی کردووە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری جیهان و پێشخستنی گەشەپێدان و پێشکەوتنی مرۆیی، شی گەشتەکەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە “نائاسایی” و دەستکەوتەکانی بە “زۆر هاندەر” وەسف کرد. وتى: “جارێکی دیکە لەڕێگەی ماندووبوونمانەوە سەلماندمان کە هیچ سەختییەک و بەربەستێک گەلی چین لە پێناو ژیانێکی باشتردا ڕاناگرێت.
ڕێڕەوی مێژووییمان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی بەهێز و گەنجکردنەوەی میللەت ڕێگری لێناکرێت”، شی، متمانەی خۆی بە توانای چین دەربڕی بۆ شکاندنی زەمینەی نوێ لە چاکسازی و گەشەپێدان، جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی قەناعەت و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان کردەوە بە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان بەبێ دوودڵی،شی بە چاوخشاندن بە ساڵی 2025 وتی: چین چاکسازییەکان بە شێوەیەکی هەمەلایەنە قووڵتر دەکاتەوە، کردنەوەی ستانداردی بەرز فراوانتر دەکات، مەترسییەکان لە بوارە سەرەکییەکان چارەسەر دەکات و لە شۆکی دەرەکی دەپارێزێت و لە هەمان کاتدا بەرەوپێشبردنی بوژانەوەی ئابووری بەردەوام دەبێت. هەروەها پێشنیارەکان بۆ پلانی پێنج ساڵەی 15 (2026-2030) دادەڕێژرێن، لەکاتێکدا وڵات هەوڵدەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکانی چین لە پێشینەی کارەکانی باشترکردنی ئاستی ژیان و دڵنیابوون لە دابەشکردنی سوودەکانی مۆدێرنیزاسیۆن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان هەموو گەلدا، مار کە هێمای حیکمەت و زیندووییە لە کولتوری چینیدا، نوێنەرایەتی هیوا و خۆڕاگری دەکات. شی ئاواتەخوازی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی هەموو گەلی چین متمانەیان بەخۆیان هەبێت و بە هیوای خۆیان بمێننەوە و بە ڕۆحێکی کارگێڕییەوە بەرەو پێشەوە بچن.
سەرچاوە: https://english.www.gov.cn/news/202501/27/content_WS679734fbc6d0868f4e8ef381.html
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە