موکەرەم تالەبانى، دەزگایەکى پەیوەندى تایبەتى لە نێوان صەدام و مەسعود بەرزانى هەبوو – بەشى دووەم.
چاوپێکەوتنێکی دکتۆر موکەرەم تالەبانی لەگەل ئاژانسی نەخیل و کوردستان پۆستیش بەعەرەبی لە 25. 7. 2012 بلاویان کردۆتەوە ئامادەو وەرگێرانم بۆ کردووە/ عوسمان عومەر.
* ئەو لایەنە دەرکییە کێ بوو؟
پێم وایە بەریتانیەکان بون و ئاگادارم کردن کە پلانى خستنى سەدامیان بەدەستەوەیە و پێویست بەگفتوگۆ ناکات و وا پێدەچوو حکومەتیش بەجدى مامەلەى لەگەل گفتۆگۆدا باش نەبوو چەند بیابونەیەکى هەبوو تا گفتوگۆ سەرنەگرێ, زۆر دەستەواژەى وەک( گەر بکرێ) دەهاتە گۆڕێ رۆژى دواتر دەگوترا (ناتوانرێ یا ناکرێ) و فشارێکیش لەسەر حکومەت هەبوو کە ئەو گفتوگۆیە سەر نەگرێ و لەوماوەیەدا دوو کەسایەتى گرنگ سەردانى بەغدایان کرد ئەوانیش (ئێردال ئینۆنۆ جێگرى سەرۆک وەزیرانى تورکیا وبولەند ئەجەوید سەرۆک وەزیران) بوون فشاریان لەسەر حکومەت هەبوو کەلەگەل کورد پێک نەیەن, دواتر مەسعود بەرزانى هاتەبەغداو لەسەر شێوەیەکى ئۆتۆنۆمى رێککەوت بەلام یەکیتى نیشتیمانى رەتى کردەوە دواتر هەلبژاردن ئەنجام دراو حکومەت و پەرلەمان پێکهێنرا و فیدرالیەت لەلایەن پەرلەمانەوە دیارى کرا.
* سەدام هەلوێستى چى هه بوو لەسەر پێکهینانى حکومەتى هەرێم چ کاتیکى تر چاوت پێى کەوت؟
پێى وابوو بەشێکیان لەعیراق دابڕاندوە و ڕاى وابوو فشارى دەولەتەکانى وەک ئێران و تورکیا وسوریا ناهێڵى ئەو حکومەتە ئارامى بەخۆیەوە ببینێ , گەر توانییان حکومەت پێک بهێنن یەکەم کەس دەبم دانى پێدا بنێم و کەى بیانەوێ با جیا ببنەوە بەم سنورەى ئیستا من رازیم زۆریش بەجدى بوو لەو قسەیەى بەمەش گرفت وکێشەى کوردستانى لەکۆڵ دەبیتەوە سورەکە هیچ مەترسیەک لەسەر عیراق دروست ناکات.
*دواى دامەزراندنى حکومەتى هەرێم سەدام ڕاى نەسپاردى بە ڕۆلى میانگەرى دیکە؟
بەڵێ ساڵى 1993 ڕایسپاردم ئیستا کێشەکە لەسەر خانەقین و شێخانە ئامادەین خانەقینیان بدەینێ بەلام بەهۆى پێگە جوگرافیەکەى و هاوسنورى لەگەل ئێران و نزیکترین خالیشە لە بەغدا تەنها با سوپاى لێبێت و باکورد خۆى ئیدارەى بدات سەبارەت شێخان دواتر قسەى لەسەر دەکەین گەر خەلکەکەى خۆیان بەکورد لەقەلەم دا ئەوا با بخریتە سەر کوردستان و کەگەرامەوە بەغدا باسى بارودۆخەکەم بۆکرد بەسەدامم گوت تەنها چاوم بەمەسعود بەرزانى کەوت و بابەتەکەم تێگەیاند و مەسعود بەتەنها ناتوانێ بڕیاربدات و سەدام دەیەویست کێشەکە تەنها وابەستەکات بە خانەقین و شێخانەوە.
کەواتە باسى شارى کەرکوکى نەکرد؟
نەخێر و بەردەوام دەیگوت دەستبەردارى(مساومة) کەرکوک نابین و لەسەرى ناکەین و هەرگیز ئامادە نەبوو واز لەکەرکوک بهێنێ ( وەک دواى ئازادکردنى عیراق حوکمەتە یەک لەدوا یەکەکانى ئەوانیش بەڕاى من هەر وەک سەدام و پێرەوە شۆڤێنیەکەى دەرواننە مەسەلەى کەرکوک)
هەندێ لەکوردەکانیش زۆر موکڕ نەبون لەسەر مەسەلەى کەرکوک …. لەگفتوگۆى سالى 1991 سەردانى شاندى کوردیم کرد لە ئوتێل رەشیدى بەغدا , کاک نەوشیروان لێى پرسیم کاک موکەرەم گەر وەزارەتیان خستە بەدەممان بەراى تۆ کام وەزارەت هەلبژێرین؟ ووتم کاک نەوشیروان ئیوە لەسەرەتاى گفتوگۆدان ئەى چارەنوسى کەرکوک و خانەقین بەسەر ئەوانەدا بازدەدەن لەبەر کورسى وەزارى ؟ ووتى کەرکوک چى بۆکورد و چ سودیکى بۆى هەبوە تاباسى چارەنوسى بکەین؟ ووتم شەو رۆژ ئێوە باسى 180 هەزار ئەنفال دەکەن نزیکەى 150هەزارى سەر بەپارێزگاى کەرکوکن و زۆربەى ئەو تاوانکاریانە دژى کەرکوک ئەنجام دراوە چۆن بەو شێوەیە بیردەکەیتەوەو قسە دەکەیت؟
ئەو جارەى مامجەلال و مەسعود بەرزانى پێکەوەهاتن چوم بۆلایان و وەفیق سامەرائى و هەندێکى دیکە لەوێ بوون و سلاوم لەمامجەلال کردو لەپارچە کاغەزێک نوسیم , بارودۆخى حکومەت بێهێزە پێداگیرى لەسەرکەرکوک بکەن و دەستى لێهەلمەگرن, دەتوانن گفتگۆکە دوابخەن. بەلام ئەو بابەتە پشتگوێ مەخەن دواى خوێندنەوەى خستیە ناو کتێبێک کە به دەستیەوە بوو, وەفیق سامەرائى لەبیرەوەیەکانى خۆىدا دەلێت کە مامجەلال و موکەرەم چونە دەرەوە پارچە کاغەزەکەم هەلگرت و بردم بۆ سەدام و سەرى سوڕماوە کە سەدام هیچ کاردانەوەیەکى بەرامبەرم نەکرد سەبارەت ئەو بابەتە.
* لەم کاتە هەستیارەى لەمێژووى کورد کامیان زیاتر بەلاى گفتوگۆ دایە تالەبانى یا بەرزانى؟
لەڕاستى دا هەردوکیان، بەلام دواتر کیشەیەک کەوتە نیوانیان لەسەر شێوازى ئۆتۆنۆمى، بەلام لەدوو لێک گەیشتن هاورابوون لەسەر بارودۆخى کوردستان و گەرانەوەى هەریەکە لەکورد و عەرب بۆ شوێنەکانى خۆیان. بەلام لەسەر دووەم کیشەیان هەبوو مەسعود بەرزانى بە شێوازێکى ماقولى دەزانى بەلام مامجەلال رەتى دەکردەوە و دەیگوت زۆر لەوەى داواى دەکەین کەمترە.
* ئایا لەشەڕى کورد و کورد ئاگادار بووى؟ ئایا لەنزیک یا لەدوورەوە ئاگادارى رووداوەکانى 31ى ئابى 1996 بویت و پەیوەندى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و رژێمى بەعس بویت؟
نا نەخێر هیچ ئاگادارى روداوى 31ى ئابى 1996 نەبووم بەلام تاریق عەزیز بۆى گێرامەوە کە مەسعود بەرزانى پێى ڕاگەیاندوە کە ئێرانیەکان ئیستا حوکمى هەولێر دەکەن, من بەتەنها ناتوانم دەریانکەم و داواى هاوکارى لە ئێمە کردووە ئێمەش هاوکاریمان کرد کە ئەوەم بۆ مەسعود بەرزانى باسکرد ووتى ئەوەى تاریق عەزیز باسى کردووە ڕاست نییە بەلام پەیوەندى ڕاستەوخۆ لەنیوان مەسعود و سەدام هەبووە جاریک سەدام پێى گوتم دەزگایەکى پەیوەندى ڕاستەوخۆم لەگەل مەسعود بەرزانى هەیە. باشە بۆچى مامجەلال بەتەلەفۆنى راستەوخۆى نیودەولەتى پەیوەندى بە سەدامەوە نەکرد؟ کەدەشى زانى سەرۆکى موخابەراتى عیراق سەردانى هەردوکیان و چاوى بەهەردوکیان کەوتووە! (لیرەدا پرسیارێک خوى دەسەپینی کاتێ یەکیتى نیشتیمانى هەولیرى بەدەستەوە بوو ئێرانیەکان حوکمرانىیان دەکرد ئەى ئیستا کێ حوکمڕانى دەکات ؟)
* ئایا پێش 2003 تا روخانى رژێم هیچ میانگەرى ترت کردووە؟
سألى 2001 بوو کاتێ ئامادەى پرسەى کوڕەکەى کوسرەت رەسول بووم جەختى کردەوە کەبۆنانى نێوەرۆ لاى ئەو بم لەو خوانە پیى ڕاگەیاندم کە مامجەلال گفتوگۆ رەت ناکاتەوە پێم گوت دەلێن عیراق ئارامى بەخۆیەوە نایبنێ تا سەدام نەروخێنرێ ولەلایەکى تریش دەلین ئامادەى گفتوگۆین ؟ هەولێک لەوبارەیەوە هەبوو سەدامیش لارى نەبوو کە موکەرەم تالەبانى دەکەینە جێگرى سەرۆک کۆمار گەر گەیشتینە رێککەوتن.
* رژێمى پێشو و حوکمەتی ئیستا چۆن بەراورد دەکەى بەرامبەر کورد؟
دیدو بوچون و ئەم حوکمەتەى ئیستا هیچ جیاوازى لە دیدو بۆچونى حوکمەتەکەى سەدام نییە,چونکە هەلگرى هەمان خەسلەتى حوکمەتەکانى پێشوى هەیە چونکە ناوچەکوردنشینەکانى وەک کەرکوک و خانەقین و دەوروبەرى موسل بەناوچەى کێشە لەسەر ناودەبات لەراستى دا ئەوانە کوردستانن و رژێمى سەدام داگیرى کردوون و هەق نییە لایەنى کوردى بەو شێوە ناوهێنانە رەزامەند بن.