ئیدریس ئیبراهیم گەڵاڵەیی: سیستەمی بێ ئایندەو مامۆستا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە باشوری كوردستان بۆ چەندین ساڵ دەچێ، خەڵك و فەرمانبەرو مامۆستاو خانەنیشین لەبەر پێنەدانی موچە بە رێكوپێكی و لە كاتی خۆیدا دەناڵن. هەر كەسێك لە دەروەی هەرێم ژیابێ و لەكاتی سەردانەكانی ئەوە جیاوازیەگەورەی ژیانی خەڵك پێش سالی 2014 و ئیستا بەڕوونی دەبێنێ. دەبێنێ ئەو كات خەلك چەند دڵخۆش و تێربوون، چەند شانازی بە نیشتیمان و ئازادیە سنورداریەكانی دەكرد، هەستی نەئەكرد ئازادیەكان ناكامڵن، چونكە تێربوون. هەستی نەئەكرد دەسەڵات بەتەواوی قورخكراوە و هاوەڵاتی لەدەرەوی دەسەڵاتدا دەژی، رەخنەی زانستیشت گرتبا بە چاویاندا دەدایەوە. بەڵام ئێستا هەموو شتێك هەڵگراوەتەوە، خەڵك لە دۆڵیك و حكومەت لە دۆڵێكی دیكەدا دەژن. ئازادی نا كامڵ بۆتەوە، ئیستبداد و حكومرانی رەها، كە هەموو سنورەكانی بەختیاری و ئازادی ڕەشكردۆتەوە.
مێژووی مرۆڤایەتیش ئەو جۆرە حكومرانیەی بەخۆوە دیوە، لە كۆتایدا هەم دەسەڵاتداران و هەم خەڵك زیانێكی گەورەیان پێگەیشتوە، چونكە ئەم دووانە لە یەكترنەگەیشتوون. هاوكات بوونی دەسەڵاتیش دەكەوێتە بەرپرسیاری شەرعی و ئازادی و هەروەك دەوڵەتەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای سەردەمی سۆڤیەت.
پرۆفیسۆری مێژوو تیمەسی سنایدەر دەلێت؛ ئازادی بەرزترین بەهایە، چونکە ئەو حاڵەتەیە کە هەموو بەهاکانی تری تێدا تاقی دەكرێتەوە. ئەو دەوڵەتی تەنها لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی هەیە و وشەی سەروەری بۆ پەردەپۆشکردنی بێدەسەڵاتی و خیانەت و گومانەكان بەکار دەهێنێت شەرعیەتی نامێنێ. یان بە شێوەیەكی تر ئەو دەوڵەتەی کە بۆ سەروەری منداڵەکانی تێدەکۆشێت، شەرعیەت بەدەست دەهێنێ، ئەگەر هاوكات كار بۆ ئازادی بكات.
ئەگەر لە قسەكانی سنایدەر ووردبینەوە، دەبینین كە بەهاكانی دیكەی ژیانی هاوەڵاتیان كەتوونەتە ژێر پرسیاری مان و نەمان، چونكە بەهاكانی ئازادی هاوەلاتیان دەمكوت كراوان بۆ داوكردنی مافەسەرەتایەكانی خۆیان بە رێگای مانگرتن و خۆپیشاندانی هێمنانە. بۆ نموونە ئەوەی ئیستا دەبینین مامۆستایان بۆ داوەكانی خۆیان لەگەلێك شوێن بۆیان نیە هەناسەش هەڵكێشن، ئەوەش شەرعیەتی حكومەتی لەق كردوە.
مامۆستا توێژێكی گرنگی كۆمەڵگان، كە بە پیر داواو مافەكانیانیان نەچن، ئەو نیشاندەدە كە حكومرانی بۆ سەروەری نەوەی ئایندە و وەڵات كار ناكات، چونكە مامۆستایان ناچاركردون ژووری خوێندن بەجێبێڵن، بەوەش نەوەی داهاتوویان داوەتە بەردەمی رەشەبایەكی بێ ئامان، ڕەنگە هەموو هیواكانیان بپێچێتەوە، دەرگایەكی تاریك بۆ نەوەكانی بكاتەوە، بەتەواوی لە زانست و رۆشەنگەری داببرێن و كۆمەڵگایەك بێنە ئاراوە، كە هێزە رەشە بێهزرەكان بیقۆزنەوە و دەرگای تر بۆ فێركردنی منداڵەكان بكەنەوە. ئەو خۆدزینەوەی حكومرانی لە مافەكانی هاووتیەكانی ئازادی دایك و باوكیش دەخنە ژێر پرسیار لەوەی منداڵەكانیان هانبدەن بۆ خوێندن و تێكۆشان، ئازادیەكانی منداڵەكانیش سنوردار دەكا بۆ ئەوەی داوە لە مامۆستاكان بكات زیاتر یارمەتیان بدەن، لە فێربوون و ووتنەوەی وانەكانیان بە شێوازێكی موكرتر. هاوكات دەرگایەكیش دەكاتەوە، كە منداڵە خودا پێدوەكان زیاتر بیر لەوە بكەنەوە، مامۆستای بێ مووچە، بە پارەیەكی تایبەت بۆ منداڵەكانیان بگرن و پشتیان پێبەستن، بەوەش منداڵی هەژارەكان یەكەم زەرەرمەند دەبن. بۆیە زۆر رەوایە ئەو پرسیارە بكەن، دەسەڵاتی بێ ئازادی چۆن دەتوانی هاوڵاتێكی ئازاد بەرهەم.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت