زەبەنگ بەهادین: ئەمریکا، ئێران و یەکێتی و پارتی کەلەپچە کرد لە عێراقدا، کوردوستانی رۆژئاواش دوا هیوای کوردە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوای لێدانی حەماس و حیزب اللە لوبنانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە چری نیشتونەتە سەر دەسەڵاتی ئێران لە دەرەوەی سنوری خۆیدا، لە هەر شوێنێک ئێران بونی هەبوبێت لێیدراوە و لاواز کراوە، لە فەلەستین و لوبنان و سوریا و یەمەن و تەنانەت لە عێراقیش، ئەوەی ئێستا لە دەستی ئێران ماوە کەمێکی عێراقە لە رێگای میلیشاو کلکەکانیەوە.
ئێران سوددمەندی یەکەم بووە تا ئێستا لە نەوتی عێراق و بە تایبەت هەرێمی کوردوستان، ئەمریکیەکان هەرەشەی ئالۆزکردنی دۆخەکەیان لە عێراق کرد ئەگەر پابەند نەبێت بە دەست بەستنەوەی ئێرانیەکان لە دوای ئەو وڵاتانە سەرەی عێراق دێت، بۆیە سودانی رێککەوتنی لەگەل بەریتانیەکان کرد لە لایەک و وە یاسای بودجەی هەموار کردەوە بۆ ناردنی نەوت و غازی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە، بەمشێوەیە ئەمریکا ئێران و یەکێتی و پارتی کەلەپچە کرد لە هەر حاڵەتێکی سەرپێچی لەو بریارەی ئەمریکا سۆمۆ دەخرێتە لیستی رەشی ئەمریکا، ئەمەش دەبێت زەرەرێکی گەورە بۆ عێراق و رەنگە ئابڵوقەی قورسیش بخاتە سەر عێراق. بۆیە بە دڵنیای سودانی پابەندی رێککەوتنەکەی دەبێت لەگەل ئەمریکیەکان و سەرجەم داهاتی عێراق دەگەرێتەوە خەزێنەی ئەمریکی و لەوێوە دابەش دەکرێتەوە بەسەر عێراقدا.
پلانی ئەمریکا لە داهاتودا دابەشکردنی ئێران و تورکیایە هەردولا باش ئەمە دەزانن ئێرانیەکان لە رێگەی بێدەنگ بونیان و کشانەوەی میلیشا عێڕاقیەکانینان و تورکیاش لە رێگەی ئاشتی لەگەل ئۆچالان و دەستخستنە ناو سوریاوە دەیانەوێت رێگە لەم دابەشبونە بگرن، یان لە زیانەکانی کەم بکەنەوە. هەرچی کوردی باشورە لە ناو هاوکێشەکاندا زەرەرمەندە لەبەر ئەوەی متمانەی ئەمریکیەکانی نەماوە. ئەوەی جێگەی ئومێد بێت بۆ کورد لە داهاتودا کوردوستانی رۆژ ئاوایە کە بتوانێت لە هاوکێشەی ئەمریکی جێگەی خۆی بکاتەوە و پاڵ نەداتە هیچ کام لە تورکیا و ئێران و سوریا.
خراپی دەسەڵاتی بەرێوەبردن و نەزانی سیاسی دەسەڵاتدارانی کورد بەم رۆژەی گەیاندن. ئەمریکا لە داهاتو خۆی جڵەوی بەرێوەبردنی عیراق دەکات لەبەر ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لای ئەمریکیەکان چەقی ململانێ و ئابوری نەوت و غازە، بۆیە ئەمریکا لە سوریا ناکشێتەوە لە عێراقیش زیاتر پێی خۆی دەچەقێنێت. هەرچی حیزبەکانی کوردوستانە، یان دەچنە پاڵ ئەمریکیەکان و واز لە تورکیاو ئێران دێنن، یان دەکەونە بەر لێشاوی گۆرانکاری ناوچەکە. ئەگەریی دووەمیان بەهێزترە، چونکە دوو حیزبی دەسەڵاتدار بە جۆرێک تۆخبونەتەوە لەگەل ئێران و تورکیا، قورسە بتوانن قاچیان لە قوراوی ئەو دوانە بێینە دەرەوەە. کورودستانی باشوریش زیاتر دەکەوێتە ژێر هەیمەنەی عێراق و کوردوستانی، رۆژئاواش پەیوەستە بە ژیری و ئازایەتی و جۆری پەیوەندیەکانی کورد لە ناوچەکە، ئەگەر لەگەل ئەمریکیەکان بمێننەوەو داهاتویان دەبێت و دەبنە دوا هیوای گەلی کورد لە ناوچەکە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت