موکەرەم تالەبانى، دەزگایەکى پەیوەندى تایبەتى لە نێوان صەدام و مەسعود بەرزانى هەبوو – بەشى سێهەم.
سەرنجى خۆم لەسەر ئەو قسەیەى کاک موکەرەم تالەبانى لەو چاو پێکەوتنە:
یەکەم/ بەپێى زانیاریەکانم ئەو نامەیە لە یەکیتى نیشتیمانى کوردستان شاردرایەوە، چونکە مامجەلال لەدەرەوەى وولات بوو, رەحمەتى نەوشیروان مستەفا سەرپەرشتى بەرەکانى شەرى سەرکردایەتى دەکرد کە دواتر بەئەنفال ناونرا.
دووەم/ سه‌دام په‌یامێکی نوسراوی بۆ هه‌ردو سه‌رکرده: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان نارد. له‌و کاته‌دا ته‌نیا شاری که‌رکوک مابو بکه‌وێته ده‌ست به‌ره‌ی کوردستانی. په‌یامه‌که به ئیمزای سکرتێری سه‌رۆکی کۆمار نێردرا بو، تێکه‌ڵاو بو له:
* گله‌یی، چونکه کاتی هه‌ڵبژاردنی جوڵانه‌وه‌که هاوزه‌مان بوه له گه‌ڵ جوڵانی شیعه.
* له هه‌ڕه‌شه، چونکه بونه‌ته هاوپه‌یمانی شیعه و هاوکارییان کردون له کاتێکا که ئه‌و توانیوێتی جوڵانه‌وه‌که‌یان به ته‌واوی دابمرکێنێته‌وه و شاره شیعه‌نشینه‌کانی گرتۆته‌وه، ئه‌توانێ شاره‌کانی کوردستانیش بگرێته‌وه.
* له پێشنیار بۆ گفتوگۆ بۆ له یه‌ک گه‌یشتن.
ئه‌م په‌یامه‌یان به دوو رێگای جیاواز و بۆ دو وڵاتی جیاواز و له رێگه‌ی دو که‌سی جیاوازه‌وه، به‌ڵام به هه‌مان ناوه‌رۆک و رسته و رێزمان، بۆ تاڵه‌بانی و بارزانی نارد بو.
کۆپیه‌کی په‌یامه‌که‌یان ئاڕاسته‌ی تاڵه‌بانی کردبوو. مامجلال له‌و کاته‌دا له شام بو. کۆپیه‌که نێردرا بو بۆ به‌رزان تکریتی (ئه‌بو محه‌مه‌د) دایکبرای سه‌دام حسێن له جنێڤ (له سویسرا) تا ره‌وانه‌ی بکا بۆ تاڵه‌بانی.
به‌رزان تکریتی و كاك سه‌رچڵ قه‌زاز ئاشنایه‌تی‌یان هه‌بو. به‌رزان ته‌له‌فۆنی بۆ كاك سه‌رچڵ قه‌زاز کرد بو که بۆ کارێکی گرنگ و په‌له بگاته لای. ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ به فڕۆکه دەچێ بۆ لای.
به‌رزان په‌یامه‌که‌ی به نوسراوی ده داتى، خۆیشی نامه‌یه‌ک بۆ مام جه‌لال دەنوسێ هانی ده‌دا ئه‌و هه‌له مێژوییه بقۆزنه‌وه‌و، به‌زار هه‌ندێ راسپارده‌شی له زمانی سه‌دامه‌وه پێ ده‌ليت: که سه‌رۆک ئاماده‌ی گفتوگۆیه، ئه‌گه‌ر وه‌فدێ بنێرن بۆ جنێڤ خۆی سه‌رۆکایه‌تی گفتوگۆکه ده‌کا. ئه‌گه‌ر بینێرن بۆ عه‌مان تاریق عه‌زیز دەنێرن. ئه‌گه‌ر له سه‌لاحه‌دین بێ سه‌عدون حه‌مادی ده نێرن. ئه‌گه‌ر له به‌غداد بێ سه‌دام خۆی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات. هه‌روه‌ها وتبوی: ئه‌وان گفتوگۆ له گه‌ڵ یه‌کلا ناکه‌ن، ده‌بێ هه‌ردو سه‌رکرده: تاڵه‌بانی و بارزانی و هه‌ردوحیزب: یه‌کێتی و پارتی پێکه‌وه بن.
كاك سه‌رچڵ په‌یامه‌که‌ی گه‌یاند بوه كاك دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له له‌نده‌ن، له‌و کاته‌دا كاك دکتۆر فوئاد مه‌عسوم و كاك حه مه تۆفیق ره‌حیم هه‌ردوکیان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بون و له له‌نده‌ن بون، كاك محه‌مه‌د تۆفیق په‌یامه‌که هه‌ڵدەگرێ و ئه‌ڕواته شام ته‌سلیمی مامجه‌لالی ده‌کات.
پاش چه‌ند مانگێ له دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانی، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ره، له سه‌ر پێشنیاری کاک عه‌زیز محه‌مه‌دی سکرتێری حیزبی شیوعی عیراق، بارزانی و تاڵه‌بانی پیک هات بون که مه‌سعود بارزانی به‌رپرسی کاروباری به‌ره بێ له کوردستان و مامجه‌لال به‌رپرسی کاروباری به‌ره بێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌ردوکیان پێکه‌وه سه‌رۆکایه‌تی هاوبه‌شی به‌ره‌ی کوردستانی بکه‌ن.
مامجه‌لال، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بوو بۆ گفتوگۆ، به نوسین به‌دوو نامه‌ی جیاواز وه‌ڵامی نامه‌که‌ی به‌رزان و نامه‌که‌ی سه‌دامی دابوه‌وه و، ئاگاداری محه‌مه‌د تۆفیقی کرد بو ده‌سبه‌جێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ له‌نده‌ن ئه‌م و دکتۆر فوئاد نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی بکه‌ن و هوشیار زێباری و موحسین دزه‌یی، که یه‌که‌میان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و دوه‌میان نوێنه‌ری شه‌خسی بارزانی بو، که ئه‌وانیش هه‌ر له له‌نده‌ن بون، نوێنه‌رایه‌تی پارتی بکه‌ن و، له گه‌ڵ به‌رزان تکریتی گفتوگۆ به راگرتنی شه‌ڕ ده‌س پێ بکه‌ن.
كاك دکتۆر فوئاد و حەمەتۆفیق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قسه له گه‌ڵ وشیار زێباری و موحسین دزه‌یی ده که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن عیراق له روخاندایه ئێمه گفتوگۆی له گه‌ڵ ناکه‌ین. له‌و کاته‌دا هه‌ردوکیان ده‌عوه‌ت کرا بون بۆ سعودیه. سه‌ردانه‌که‌ی سعودیه‌یان به لاوه گرنگتر ببو له چون بۆ جنێڤ و شه‌ڕڕاگرتن و گفتوگۆ له گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق. به‌مجۆره ده‌سپێشکه‌ریه‌که‌ی سه‌دام له رێگه‌ی بارزانی برایه‌وه بێ به‌ر ده‌رچو.کۆپیه‌کی تری هه‌مان په‌یام ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی کرا بو.
سێیەم/ رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەووتارێکى 9 ئەلقەیی کە لە ئەرشیفى سبەى بلاوکراوەتەوە ئەلقەى2 واى نوسیوە: پێش ئه‌وه‌ی له قاسمه‌ڕه‌ش و زه‌ڵێ دابه‌زین، ئه‌و کاته‌ی خۆمان ئاماده ئه‌کرد بۆ راپه‌ڕین، پێمان وابو ئازادکردنی که‌رکوک له ئازادکردنی هه‌مو شاره‌کانی تری کوردستان گرنگترە، به‌ڵام سه‌ختتر ئه‌بێ.
چوارەم/ هەر لە ئەلقەى 2 رۆژى 24ى ئادارى 1991 نوسیویەتى:
عیراق هێزێکی گه‌وره‌ی له فیرقه‌کانی حه‌ره‌س جمهوری کۆکردبۆوە له گه‌ڵ 300 تانک به‌ره‌و کوردستان به‌ڕێ خرا بون. سه‌دام حسێن دکتۆر موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی له گه‌ڵ ئه‌م هێزه نارد بو، رای سپارد بو که قسه له گه‌ڵ کاک مه‌سعود و مام جه‌لال بکا بۆ گفتوگۆ. پێ‌یان وت بو: «ئه‌گه‌ر تا 4 رۆژی تر وه‌ڵامی ئیجابی نه‌هێنێته‌وه ئه‌وا به‌و رێگایه‌دا نه‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه ئه‌وان هێرش ئه‌که‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی که‌رکوک و کوردستان» موکه‌ڕه‌م له «فه‌تحه» له هێزه‌که‌ی عیراق جیا ببوه‌وه و ئه‌وان به‌ره‌و دوبز جوڵا بون، بیکه‌ن به بنکه‌ی هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر کوردستان و، ئه‌میش هاتبوو بۆ سلێمانی. له سلێمانی كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و كاك عومه‌ر فه‌تاحی دی بو. راسپارده‌کانی پێ وت بون ئه‌وان ئاگاداریان کرد بو که «به‌ره‌ی کوردستانی» موافیقه له سه‌ر گفتوگۆ له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچی زوتر بگه‌ڕێته‌وه باشتره. به‌ڵام موکه‌ڕه‌م ووتبوی: «سه‌دام داوای لێ کردوه بارزانی و تاڵه‌بانی ببینێ و، له ده‌می خۆیانه‌وه قسه‌کان ببیستێ.» كاك دکتۆر موکه‌ڕه‌م هاتبو بۆ هه‌ولێر شه‌و ئاگاداریان کردم بۆ بینینی. له سه‌لاحه‌دینه‌وه به ڕێکه‌وتم بۆ هه‌ولێر له ماڵی (محه‌مه‌د مه‌عسومی برای كاك دکتۆر فوئاد مه‌عسوم) دابه‌زی بو. هه‌مان قسه‌کانی سلێمانی دوباره کرده‌وه. منیش هه‌مان قسه‌م کرد و وتم: «مام جه‌لال هێشتا له سوریایه له به‌ر ئه‌وه ناتوانی بیگه‌یتێ چاکتر وایه بگه‌ڕێیته‌وه ره‌زامه‌ندی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانیان پێ رابگه‌یه‌نی» ئه‌و هه‌ر سور بو له سه‌ر ئه‌وه‌ی مام جه‌لال گه‌یشتۆته زاخۆ و هه‌ر ئه‌بێ بیبینێ.
بۆ رۆژی دوایی دکتۆر موکه‌ڕه‌م، مه‌سعود بارزانی و که‌ریم ئه‌حمه‌دی بینی بوو، له گه‌ڵ رەحمەتى محه‌مه‌د مه‌عسوم بۆديتنى مامجه‌لال به رێگای به‌رده‌ڕه‌ش ویستبویان بچن بۆ زاخۆ، به‌ڵام به هۆی هێرشی سوباى عیراقیه‌وه نه‌یان توانیبو تێ بپه‌ڕن و، گه‌ڕابونه‌وه. 4 رۆژه‌که تێپه‌ڕی. هێرشه‌که ده‌ستی پێ کرد. بويه ناوبژیه‌که‌ی كاك دکتۆر موکه‌ڕه‌م به هیچ نه‌گه‌یشت.
رەوانشاد مامجه‌لال لەکارێزەوە نامه‌یه‌کی نوسی بوو بۆ سه‌دام، په‌یامه‌که‌ی خۆی و نامه‌ی به‌رزان تکریتی برای بیر هێنا بوه‌وه بۆ ده‌سپێکردنی گفتوگۆ. له نامه‌که‌ی دا ئاماده‌یی ده‌ربڕی بو بۆ راگرتنی شه‌ڕ و ناردنی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ گفتوگۆ. نامه‌که درا به کاک دارای تۆفیق ئاغا بیبات بۆ سه‌رکردایه‌تی عیراق. كاك دارا یه‌کێك بو له ئه‌فسه‌رانی ئیستیخباراتی سەربازى عیراق. کاتێ هاته ریزی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه گه‌یشتبوه پله‌ی موقه‌ده‌م. ژماره‌یه‌کی زۆری له ئه‌فسه‌رانی سوپاى عیراقی دەناسى.
کاک دارا له رێگه‌ی ئه‌زمەڕه‌وه چوبو بۆ سلێمانی له رێگه‌ی ئیستیخباراته‌وه پێوه‌ندی له گه‌ڵ کرد بون. ئاگاداری کرد بون که نامه‌یه‌کی گرنگی تاڵه‌بانی پێیه بۆ سه‌رکۆمار. ده‌زگای ئیستیخبارات هه‌مان رۆژ گه‌یاندبویانه به‌غداد. له به‌غداد گه‌یاندبویانه عه‌مید عه‌بد حه‌مود سکرتێری تایبه‌تی سه‌دام. عه‌بد داوای لێ کرد بو نامه‌که‌ی بداتێ بیبات بۆ سه‌دام. کاک دارا گوتبوى مام جه‌لال پێ‌ی وتوم ته‌سلیمی ده‌ستی خۆی بکه‌م. دارایان برد بو بۆ شوێنی حه‌سانه‌وه. سه‌عات 2 ی دوای نیوه‌شه‌و چوبون به دواییدا بردبویان بۆ لای سه‌دام له باره‌گای جیهازی موخابه‌رات. نامه‌که‌ی مام جه‌لالی دابویه و سه‌دام خوێند بویه‌وه. کاک دارا داوای وه‌ڵامی لێ کرد بو. سه‌دام وت بوی: «پێ‌ی بڵێ جگه له جیابونه‌وه هه‌مو شتێ قابیلی باس کردنه
پێنجەم/ لە ئەلقەى 5ى ئەو ووتارەدا رەوانشاد نەوشیروان نوسیویەتى: بۆ ده‌ستکاری قانونی حوکمی زاتی پێویستی‌مان به شاره‌زایه‌کی ئه‌م بواره هه‌بو یارمه‌تی‌مان بدا. پرسم به چه‌ند که‌سێ کرد بو. پێ‌یان وا بو باشترین که‌س بۆ ئه‌م کاره فایه‌ق هوشیاره. فایه‌ق هوشیار له چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا قانونی له به‌غداد ته‌واو کرد بو. ئه‌وسا یه‌کێ بوبو له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی حیزبی هیوا و، یه‌کێ له نوسه‌ره رۆشنیره‌کانی گۆڤاری گه‌لاوێژ و، ماوه‌یه‌کی زۆر پارێزه‌ری و حاکمی کرد بو و دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تاپۆی عیراق و ئه‌ندامی مه‌حکه‌مه‌ی ته‌میز بو.
كاك دارای تۆفیق ئاغا چو بۆ ناو به‌غداد دۆزیه‌وه قسه‌ی له گه‌ڵ کرد هات بۆ ئوتێل ره‌شید. پرۆژه‌که‌ی خۆمان ئاماده‌مان کرد بو، له گه‌ڵ خۆمان بردبومان بۆ به‌غداد دامان به‌و ده‌سکاری بکات. جاری تریش کاری وه‌هامان پێ سپارد بو. پاش دو رۆژ کاره‌که‌ی به ته‌واو کراوی بۆ هێناینه‌وه. هه‌روه‌ها وتی: “من ئاماده‌م له وه‌فده‌که‌ی خۆتان دا دام بنێن بۆ دیفاع له گۆڕینه‌کانی ناو قانونه‌که، ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن ئه‌وه باشه ئه‌گه‌ر رێکیش نه‌که‌وتن من کابرایه‌کی پیرم چه‌ند ساڵێکی که‌مم ماوه چیم به سه‌ر بێ به لامه‌وه گرنگ نیه.”بێگومان ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه بو.