عەبدوڵا کەریم مەحمود: عەبدولرەقیب ی زانا و دانا.
لە 26. 12. 2024 مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف، نامەیەکی (41) لاپەرەیی ، (گفتوگۆ ئامیزیی) بە زمانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی)، بۆرێکخراوی( یونسکۆ ) ناردوە، لە بارەی ئەو وێنانەی هەزاران ساڵ لەمەوبەر لەسەر بەردی شاخەکان لە کیشوەری (ئاسیا و ئەفەریقاو ئەوروپا )هەیە.
یونسکۆ و هەموو ئەو زانایانەی هەر سێ کیشوەرەکە تا ئێستا لە مانای قوڵی هەقیقەتی زانستی ئەو وێنانە نەگەیشتوون.
لە نامەکەیدا نوسیویەتی:
– ملوێنان لەو وێنانە هەیە لە زەریای ئەتڵەسییەوە تا صین ویابان، یونسکۆ هەندێکیانی لە جەزائیر و لیبیاو سعودیەو تورکیا و ئەمارات، لە لیستی (کلتووری جیهان )یدا تۆمار کردوە. باسی ئەو هەموو زاناو خاوەن بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرو پرۆفیسۆرانەی کردوە کە لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تویژینەوەیان لەسەر ئەو وێنە هەڵکۆڵراوانە کردوە، بەڵام نەیانزانیوە مانای هەقیقەتیان چییەو بە هەڵە مانایان کردون و یونسکۆ خۆشی نەیزانیوە.
لە توێژینەوەکانیاندا، چەند راو و بۆچونێکی جیاجیایان لە بارەی وێنەکانەوە هەیە، وەک:
* لەبەر ئەوەی ئەو وێنانە لەو شوێنە بەرزولاپاڵی سەخت و هەڵدێر هەڵکۆڵراون، مرۆڤی ئەم شارستانیەتیەی ئێستا دروستیان نەکردووە، بەڵکو ئەم وێنانە هی شارستانیەکی زۆر کۆنەو نەماوە و لە نێو چووە.
* پێش (25)هەزار ساڵ ئەم وێنانە دروست کراوە، یا (12)هەزار ساڵ لەمەوبەر، واتە پێش پەیدابوونی شارستانیەت.
* هەندێ مەخلوقات لە ئاسمانەوە هاتوون و دروستیان کردوە.
یونسکۆ خۆی لە بارەی وێنەکان وتویەتی:
* وێنەی ئاژەڵەکان بۆ ئەوە لە سەر ئەو بەردانە هەڵکەنراون، بۆ ئەوەی مرۆڤ لە پاشەرۆژدا بزانێت، ئەو جۆرە ئاژەڵانە لە وڵاتانەدا هەبوون و راویان کردوون ویا لە بواری ئاینی دا بڕوایان بە هەندێ لەو گیان لەبەرانە هەبووە.
عەبدولرەقیب لە نامەکەیدا وەک عەبقەریەکی کورد، رەدی یونسکۆ هەموو ئەو زانا پەیوەندارانەی سێ کیشوەرەکەی داوەتەوە، بە 19 خاڵ و نوسیویەتی ئەگەر وایە:
1- بۆچی لە 20 هەزار ملیار گیانلەبەر، ئەوان تەنیا وێنەی (30)گیانلەبەریان دروست کردووە؟
2- بۆچی وێنەی (قمقمۆکە)یان دروست کردوە، بەڵام وێنەی ( فیل ) یان دروست نەکردووە کە گەورەترین گیان لەبەری وشکانی بووە، یەکێک بووە لە خواکانی میسر و هیندییەکان؟
3- بۆ وێنەی (کیسەڵ )یان بەو ناشیرینیەی دروست کردووە، بەڵام وێنەی (ئاسک ) و (پڵنگ)یان دروست نەکردووە؟
4- بۆچی هەموو وێنەکان لە هەرسێ کیشوەری (ئاسیاو ئەفەریقا و ئەوروپا ) بە تەنیشت یەکەوە بەشێوەیەکی سەرنج راکێشەر وەک دیزاینێک دانراون؟
زانای کورد عەبدولرەقیب، ئەم پرسیارەی خوارەوەی رووبەروی یونسکۆ کردوەتەوە:
1- ئایا ئێوە کاتێ (ستونهنج )ی نزیک لەندەنتان لە یونسکۆ تۆمار کردووە، زانیوتانە هەر ئەستون بەردێک مانای چی یە؟ نیشانەی چییە؟
ئایا زانیوتانە لەسەر هەر یەکێکیان کۆمەڵێکیان (٦١)وێنەی ورد هەیە؟. ،ئایا زانیوتانە ئەو وێنانە چی یە؟،ئایا زانیوتانە مانای حەقیقی هەر یەکێک لە وێنە گچکانەشی چییە ؟
هەمان ئەو پرسیاری، ئاڕاستەی مۆزەخانەی بەریتانیاش کردەوە.
عبدولرەقیب لە نامە دووروودرێژەکەی بۆ یونسکۆ نوسیویەتی: ئەم جۆرە وێنانە وەک کورستان لە ئێرانیش زۆرە، بەڵام ئێرانش وەک کورد پێی نەزانیوە عەبدولرەقیب چەند وێنەیەکی خستوەتە روو:
1- وێنەی ئەم (کچە ) لە ( ئاکرێ )، لە کوردستان. بە پێی لێکۆڵینەوە ی نزیکەی (250)وێنە بە تێهەڵکێشراوی لەسەر وێنەی ئەم کچە هەیە.
2- وێنەی دەرگای کەلهای ئاکرێ کە داپۆشراوە بە وینە وردەکان لە چەشنی وێنەکانی سەربەرد.
3- ئەم وێنەیەی خوارەوە شوێنێکی کوردستانە کە تەخمینی دەکات بە(10)هەزار بەردی وینەدا.
عەبدولرەقیب دوای لە یونسکۆ کردووە: شاری ئاکرێ و ئامێدی تۆمار بکات، چونکە (دوما دور)یان وێنەن داوای کردووە پردێکی کوردستانی پێش زاین تۆمار بکات، کە هیچ بەردێکی نییە،وێنەی لەسەر نەبێت و هیچ کەسێکیش هەستی پێ نەکردوە، تەنانەت ئەو فەرمانبەرانەی یونسکۆش کە سەردانی کردون لە گەڵ زۆر لە رۆژهەڵات ناسان و زانا رۆژئاواییەکان و شوێنەوار ناسانی عێراق.
4- وێنەی هەموو ئەم بەردانەی لە( یابان)ە.
5- وێنەی( طاسیلی )لە (جەزائیر).
6- ئەم وێنەیە لە( یەمەن)ە
7- لەم وێنەیەدا پیاوێک و ژنێک دەبینین لەسەرسەری ئەم بەردە بەرزو سخەختە لە سعودیە.
8- وێنەی ئەم ئەشکەوتە لە سعودیە کە عەبدولرەقیب وتویەتی: وێنەی (کەرکەدەن )ە ولەسەر کەرکەدەن زۆر وێنەی تر هەیە.
عەبدولرەقیب لە نامەکەی دا، باسی ملیۆنان وێنەی ئەهرامەکانی میسرو شوێنەکانی دەوروبەری کردووە، وتویەتی: هەرەمی خۆفو . 4600 ساڵ تەمەنیەتی، هەربەردێک لە بەردێکانی تەخمین کراوە، بە (2ملیون و نیو )بەرد، هەر بەردێکی پەیکەری شتێکە، یان چەند شتیک، یانی چەند ملیۆن وێنە،تەنیا لە (هەرەمی خوفو) هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس هەستی پێ نەکردوەو باسیان نەکردووە، کە سەدان زانا لە وڵاتی ترو لەمیسر سەردانی ئەهرامەکانیان کردووە، هیجیان هەستیان بەو هەموو وێنەو پەیکەرانە نەکردووە، گەر هەستیان پێ بکردایە لە لێکۆڵینەوە و لە وتاررو نوسینەکانیاندا باسیان دەکرد.
ئەوان نەیان زانیوە بۆ بەردەکانی هەرەمەکە خواروخێچن، بۆچی تەنیا یەک بەردی ساخلەمی تێدا نییە، بۆ کەم وکوڕی هەیە لەدرێژیی و پانی بەردەکان دا. بۆچی روکاری بەردەکان گرژە و زبرو ساف نیە، وەک بەردە سافەکانی خانویەکی ئیعتیادی.
عەبدولرەقیب لە نامەکەی نوسیویەتی : ئەو خوارو خێجی و گرژیی بەردەکان لە بەر ئەوەیە، جونکە پەیکەرن، پەیکەر وەک تاشە بەردێک، راست و ساف نییە، خوارو خێچیەکەی بە پێی جەستەی ئەو مرۆڤە، یا ئەوگیان لە بەرەیە، کە پەیکەرەکەی بۆ دروست کراوە، ئەمەش دیمەنێکی بەردەکانە.
عەبدولرەقیب ئەوەی لە نامەکەدانوسیویەتی: پەیکەری (ئەبو الهول)، لەت لەتە وێنەو لەتە پەیکەری گیان لەبەرو شتی ترپێک هاتووە.
لەسەر پەیکەری فیرعەون (خەفرع) دەیان وێنەی بچوک وتێهەڵکێش هەیە، رەنگە ئەو وێنانە، بگاتە (120) وێنە، کەچی هیچ کەسێک هەستی پێ نەکردووە، تەنیا وێنەی (هەڵۆ )ی پشت سەرەکەی نەبێت.
ئەوەی مایەی تێرامانە، عەبدولرەقیب لە دەرەوە ئەم هەموو زانیاریانەی لە ئەهرامەکان زانیووە، بەپێی وێنەکانی نیو یوتوب، دەنا خۆی میسری بەچاو نەبینوە.
لە کۆتایی نامەکەیدا، عەبدولرەقیب داوای لە یونسکۆ کردووە: کۆنگرەیەکی زانستی نیو دەوڵەتی ساز بکات. تا عەبدولرەقیب ئەو هەڵانەی یونسکۆ زانایانی هەرسێ کیشوەر یئاسیاو ئەفەریقا و ئەوروپا، وێنەی سەربەردەکان کە 200ساڵە لە جیهاندا، لە بارەی وێنەی سەر بەردی شاخەکان بڵاو بوەتەوە، بە هەقایقی زانستی نوێ بخاتە بەردەم دنیا.
عەبدولرەقیب لە نامەکەدا زۆر زانیاری نەبیسراو و نوێی لایە، لەسەر وینەکانی هەرسێ کیشوەی ئاسیاو ئەفەریقاو ئەوروپا، بەڵام لە بەر کەسانی دز، هەموو هەقیقەتە زانستیەکان نەخستوەتە روو، لەو کۆنگرەدا بێ هیچ سڵ کردنەوەیەک، هەمووی دەخاتە بەردەم زانایانی دنیاو یونسکۆ.
عەبدولرەقیب پێش ئەم نامەیەی کە ناردیوتی بۆ یونسکۆ، دوو نامەی تری ناردووە بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتیەکانی شوێنەوار، لە هەموو ئەو وڵاتانە، تەنیا نامەی بۆ یابان نەناردووە، دووجار نامەی بۆ( یونسکۆ و مۆزەخانەی بەریتانیا و لۆڤەر) نوسیووە تا ئەو بەڵگەنامانەی دەست بکەوێت کە مانای هەقایقی زانستی ئەو وێنانەیان نەزانیووە، بەلام هیچ کامیان وەڵامیان نەبووە، تەنیا نامەی چەند دکتۆرێکی لە(یەمەن)ـەوە پێ گەیشتووە.
گەر عەبدولرەقیب لە سەداسەد، دڵنیا نەبێت لە ناوەڕۆکی نامەکەی بۆ یونسکۆ ، چۆن دەتوانێت تەحەدای ئەو هەمووزانایانەی دنیا و یونسکۆ، لە سێ کیشوەردا بکات و پێ یان راگەیەنێت: بڵێ ئێوە هەمووتان بە هەڵەدا چوون و نەتان زانییوە، مانای هەقایقی زانستی وێنەکان.
ئەم تویژینە وردو قوڵەی زاناو بلیمەتی کورد عەبدولرەقیب لە بارەی دۆزینەوەی شوێنەوارەکان کارێکی نایاب و بێ هاتاو دەگمەن و زۆر گەورە و بڵندە لە سەر ئاستی جیهان.
ئەم کارە ناوازیە داهێنانێکی مەزنە، گەر زانایەکی ئەوروپی ئەم کارەی بکردایە، هەموو میدیانی دنیای دەهەژاند و کۆنگرەیەکی نیو دەوڵەتیان بۆ ساز دەکرد.
لە 29. 1. 2025 عەبدولرەقیب یوسف، تەلەفونی لە گەڵ ( دکتۆر مەحمود زاید میسر)ی کرد، 15 ساڵ لەمەوبەر زانکۆی سلێمانی دەعوەتی ( کتۆرمەحمود )یان کردوەوە بۆ سلێمانی، چەند کتێبیکی داناوە، هەندێکیشی لەبارەی کوردەوەیە.
عەبدولرەقیب باسی هەقایقی زانستی وێنەی سەربەردە هەڵكۆڵینەکانی ئەهرامەکانی میسرو وڵاتانی تری بۆ کردووە، دکتۆر مەحمود زاید کە گوێی لەو بابەتە نوێ یە بووە، توشی تێرامان بووە و وتویەتی: دووساڵ لەمەوبەر یونسکۆ کۆنگرەیەکی لەسەر ئەهرامەکانی میسر لە قاهیرە سازکردووە، لە گەڵ کولیەی ئاوێنەوارانی میسر، هیچکەسیک بەمەی نەزانیووە ئەم باسەی تۆ، مێژوویەکی نوێی نەبیستراوت داهێنانە، نەک تەنیا بۆ ئەهرامەکانی میسر، بەڵکو بۆ هەموو شوێنەورەکانی جیهان، ملوینان لەوێنەی هەزاران سالەی شاخە بەردینەکانە.
بەم شاکارە جیهانی یە نیو دەوڵەتییەی زاناو بلیمەت عەبدولرەقیب یوسف بوو بە زانایەکی عەبقەری، نەک تەنیا لە کوردستان، بەڵکو لە جیهان.
ئەم قسانەی دکتۆر مەحمود لەسایتی عەبدولرەقیبدا هەیەو لێکۆڵەری میسریش (ئەحمەد عەدلی) چەند ڤیدیۆی لە بارەی ئەهرامەکانی میسر لە یتۆپ دا هەیە.
ئەحمەد عەلی لە 2. 1. 2025 لەنامەیەکەیدا نوسیویەتی: هیج وێنەیەک لە هەرەمی (خۆفۆ)دا نییە و کەس ئەمەی نەوتووە، ئەمەش لە سایتی عەبدولرەقیبدا هەیە.
گەر کۆنگرە ببەسترێت یانەبەسترێت (نامەکەی عەبدولرەقیب)، جیگەی خۆی گرت و بلیمەتییەکەی بلیمەتیەکەی چەسپاند، نامەکەی گەیاندە دەیان ناوەندی گرنگ لە جیهان، وەک:
پەیمانگای ئەمەریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ) بێجگە لەو کتێبەی لەم بارەیەوە دەینوسێت و هەموو شتێکی بە دوورو درێژی بە بەڵگەوە تیایە.
پیرەمێردی نەمر لە رۆژنامەی (ژین)دا، باسی (بدیع الزمانی نورسی ) دۆستی کردووە لە ئەستەمبول، ئەم زانا کوردە کاتێ منداڵێکی (11- 12)ساڵ بووە، هەموو زانیانی باکووری کوردستانی بەزاندووە و لە تەمەنی منداڵیدا. ناوی بوەتە (بدیع الزمان). بەڵام عەبدولرەقیب لەکاتی پیرێتی د ، یونسکۆ و زانایانی سێ کیشوەری جیهان لە بارەی ئەهرامەکانی میسر و ملوینان وێنەی هەزاران ساڵەیی- دەبەزێنیت، ئایا عبدولرەقیب یش بدیع الزمانی کوردی دووەم نی یە؟ ئایا ئەم عەبقەرییە وەک نورسی نابێتە شانازی کورد؟
*عەبدوڵا کەریم مەحمود/ دیدارێک لە گەڵ زانای کورد مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگاییکردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts