ڕزگار حەسەن: خه‌باتی مانگرتن و چه‌ند سه‌رنجێك.
مانگرتنی ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر وه‌ك خه‌باتێكی مه‌ده‌نی بابه‌تێكی نوێ و گرنگه، ئه‌م خه‌باته ئه‌وپه‌ڕی شێوازی كاریگه‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نییه، وه‌ك ناوه‌ڕۆك و په‌یامی مانگرتنه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به مافێكی گشتییه‌وه هه‌یه كه هه‌موان به غه‌در و نا عه‌داله‌تی ئه‌زانن ئه‌ویش پرسی ته‌وتینی مووچه و پله‌به‌رزكردنه‌وه و شایسته‌ی داراییه، منیش به‌گشتی له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ئاماده‌یم هه‌بوه، چونكه ئه‌و پرسانه پرسی منیشن و به‌لامه‌وه كاریگه‌رن
ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نییه وێرای ئه‌وه‌ی خه‌باتێكی كاریگه‌ر و جوانه، به‌ڵام هه‌ندێك خاڵی نێگه‌تیڤی هه‌یه كه به‌داخه‌وه واده‌كات وه‌ك پێویست ئامانجه‌كانی خۆی نه‌پێكێت كه من لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م/ خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كه خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تی و عه‌قڵێكی بیركه‌ره‌وه نییه كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی دروست بیری بۆ بكاته‌وه و واقع بخوێنێته‌وه و له ئه‌نجامدا بتوانێت ڕێگای کاریگەری بۆ دیاری بکات.
دووه‌م/ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵویسته‌كه لاوازن و وایانكردوه زۆر كه‌سی نمایشكار بێته پێشه‌وه و به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م كامێراكاندا بێت و ناوه‌رۆكی ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نییه بۆ هه‌ندێك خواستی شه‌خسی ته‌وزیف بكەن.
سێیه‌م/ ده‌سه‌ڵات له چه‌ند ساڵی رابردوودا پێی‌خۆش بوه به‌رانبه‌ر به نه‌دانی مووچه ده‌وام نه‌كرێت، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا زیانمه‌ندی یه‌كه‌م قوتابی بوه، ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی مانگرتنكه هیچ پلانێكی بۆ ئه‌مه نه‌بوه كه له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نیدا خوێندكارانیش زیان نه‌كه‌ن و نه‌بن به قوربانی.
چواره‌م/ گرنگە مانگرتوان لە گفت‌و گۆدابن لە گەڵ هێزە ئۆپۆزسوێنەکاندا تا لەڕێگایانەوە داواکاریەکانیان بێتە دی ئەوانیش ته‌نها به راگه‌یاندن نه‌بێت، به‌ڵكو له رێگا جه‌ماوه‌ر و رێكخستنه‌وه بێت، ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشه بۆ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان.
پێنجەم/ داواکردن بۆ کۆبونەوەی لەگەل بەڕێوبەرەکان تا لێک تێگەیشتن دروست ببێت بۆ جێبەجێکردنی پلانی جۆراو جۆر بەنمونە هەوڵبدرێت مامۆستا‌و قوتابی ئامادەی لای مانگرتوان بن، وە مینبەری جیا جیا لە مامۆستای ئاینی و فەرمانبەران و دامەزراوە جۆراو جۆرەکان و دامەزراوە سەربازیەکان، کات و ڕۆژیان بۆ دیاری بکرێت، بانگهێشت بكرێن دەوریان پێ بدرێت، چەندین پلانی تر.
گرنگە هەموان بیر کەینەوە ئەم ڕێگای دەستی پێکراوە ئیدارەی بکەین هەموان بڵێن بەڵی بۆ تەوتین یان گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوە تالەم دوو داواکاریە یەکیان بەدی بێت.