موکەرەم تالەبانى، دەزگایەکى پەیوەندى تایبەتى لە نێوان صەدام و مەسعود بەرزانى هەبوو – بەشى چوارەم.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بۆ ئاساییکردنه‌وه هه‌لومه‌رجی که‌رکوک و دانانی چاره‌ی عه‌مه‌لی که قابیلی جێبه‌جێ کردن بێ پێویستمان به شاره‌زایه‌کی ئه‌م بواره هه‌بو یارمه‌تی‌مان بدا. پرسیم به چه‌ند که‌سێك کرد بو. پێ‌یان وا بو باشترین که‌س بۆ ئه‌م کاره دکتۆر موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی‌یه.
دکتۆر موکه‌ڕه‌م له چله‌کانی سەدەى بیسته‌م دا قانونی له به‌غداد ته‌واو کرد بو. ئه‌وسا یه‌کێ بو له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی حیزبی هیوا، دواتر چو بوه ریزی حیزبی شیوعیه‌وه. له سه‌ر ئه‌وه گیرا بو ساڵانێکی درێژ له زیندانی سه‌رده‌می مه‌له‌کی دا بو. دوای رێکه‌وتنی حیزبی شیوعی و به‌عس ئه‌م بو به وه‌زیری ئاودێری له عیراق و، دوای تێکچونی پەیوەندى شیوعی – به‌عسی ئه‌م له به‌غداد به بێلایه‌نی مابوه‌وه. سه‌دام رێزێکی تایبه‌تی لێ ده گرت، چه‌ند جارێك بۆ ناوبژی له گه‌ڵ کورد رای سپارد بوو.
دکتۆر موکه‌ڕه‌م شاره‌زاییه‌کی زۆری له سه‌ر که‌رکوک و ناوچه ئه‌نفال کراوه‌کان هه‌بو.كاك دارای تۆفیق ئاغا چو بۆ ناو به‌غداد دۆزیه‌وه قسه‌ی له گه‌ڵ کرد هات بۆ ئوتێل ره‌شید. داوامان لێ کرد پرۆژه‌یه‌کمان بۆ ئاماده بکات، له سه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ی که‌رکوک. پرۆژه‌یه‌کی بۆ نوسین، من له کۆمیته‌که‌ی خۆمان دا، کردم به بنچینه‌ی گفتوگۆ له گه‌ڵ لایه‌نی به‌عس و، به نوسراوی پێشکه‌شمان کرد. دکتۆر موکه‌ڕه‌م ئاماده بو لەگەڵ وه‌فده‌که‌ماندا به‌شدار بێ و دیفاع له‌و پرۆژه‌یه بکات. بێگومان ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه بوو که‌ڵکی زۆرمان له هه‌ردوکیان وه‌رگرت. واتە دکتۆر موکەرەم بۆ ڕاوێژ بانگ کراوە و پێم وانییە ڕەحمەتى نەوشیروان مستەفا قسەى واى کردبێ.
پرسارێک ئایا رێى تێدەچێ رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەو شێوەیە بیرى لەکەرکوک کردبیتەوە؟ گەر بەوشیوەیە بیرى لەکەرکوک کردبێتەوە ئەى چۆنە شەخصى خۆى سەرپەرشتى رزگار کردنى کەرکوکى کرد ورەنگبێ ژیانیشى لەمەترسى دا بوبێ … ئەى چۆن لەوێوە پەیامى رزگار کردنى شارەکەى راگەیاند و ووتى دواى 80 ساڵ داگیرکارى کەرکوک دەستەملانێى شارە ئازادکروەکانى تر‌ى کوردستان بۆوە… جگە لەوانەش بۆ وەڵامى ئەو پەرەگراف و قسەیە پشت دەبەستم بەو چاو پێکەوتێکى رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەگەل کوردسات نیوز ئەنجامى داوە , باس لەسنورى کوردستان دەکات و دەلێت یەکێ لەوگرفتانەى لەسالى 1970 هاتۆتە پێش مەسەلەى سنورى کوردستان بووە و باس لەوەش دەکات کە هەلەیەکى گەورە کراوە کە کەرکوک و دەوروبەرى خراوەتە ئیستیفتا و گەر ئیمەش دوبارە ئەو هەلەیە بکەینەوە گەورەترین هەلە دەکەین. گەلان بە ریفراندۆم ئەرزى خۆیان وەرناگرنەوە…. دەلێت کەرکوک و ناوچەکانى دەوروبەرى بەدرێژایی میژوو بەشێک بون لەکوردستان تەنانەت گەر زۆرینەش کورد نەبێ ئیمە هەر بەکوردستانى دەزانین مافى خۆمانە داواى بکەینەوە , هەلەیە ئیمە چارەنوسى کەرکوک ببەستینەوە بە ئیستیفتا. بەلکو دەبێ لەسەر ئەوە پێ دابگێرێ کە کەرکوک بخرێتەوە سەر کوردستان … لەبرى ئەوەى داوابکەین چەمچەمال وکفرى و کەلار بخرێتە سەر کەرکوک، بەلکو دەبێ داوا بکەین کەرکوک بخرێتەوە سەر کوردستان. رژێمى عیراق بۆچى ڕ‌ازى نەدەبوو بخریتە سەر کوردستان چەند بەهانەیەکیان دەهێنایەوە لەوانە کەرکوک شارێکى فرە نەتەوەیە دەبێ بەو جۆرە ئیدار بکرێ لەوەش گرنگتر سەرەوەت سامانى سروشتى مولکى دەولەتى مەرکەزیە دەولەت بەرپرسە لەوەى کە ئەو سەروەت سامانە بفرۆشى دابەشى کاتەوە بەسەر میلەت دا بۆیە ئەو شوێنانەى کە سەروەت و سامانى تیدایە پێویستە بەدەست دەولەتى عیراقەوە بێت. کەواتە وەک وەرگێرى ئەو بابەتە دەتوانم بلێم ئەو قسەو پەرەگرافەى کاک دکتۆر موکەرەم لە جێى خوى دا نییە گەر ئەو گوتبێتى. بەلام پێدەچێ ئەو ئاژانسە یا ئەو کەسەى چاو پیکەوتنەکەى کردوە خۆى زیادى کردبێ و قسەى کاک دکتۆر موکەرەم تالەبانى نەبێت.
لەکۆتایی دا لە گفتوگۆى 1991 خولی یه‌که‌می گفتوگۆ هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له دنیادا خولقاند. له‌و کاته‌دا لێشاوی ڕاکردنی به کۆمه‌ڵی دانیشتوانی کوردستانی عێراق و قه‌ره‌باڵغی ئاواره‌کان له سنوره‌کانی تورکیا و ئێران هێشتا نه‌نیشت بوه‌وه. یه‌کتر بینینی له ناکاو و کتوپڕی سه‌دام حسێن و مامجه‌لال له‌و ڕۆژانه‌دا و، ماچوموچی دۆستانه و، پیشاندانی له ته‌له‌فزیۆنی به‌غدادا، له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی دنیادا زۆر به خراپی ده‌نگی دایه‌وه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له گه‌ڵ پیشاندانی کاره‌ساتی ئاواره‌کاندا دیمه‌نی یه‌کتر ماچکردنی سه‌دام حسێن و مامجه‌لالیان پیشان دە‌دایه‌وه. ئێرانیش له‌و ڕوه‌وه درێخی نه‌کرد هه‌مو سه‌ری سه‌عاتێک دیمه‌نه‌که‌ی دوباره دەکرده‌وه. تەنانەت خوشم بابەتێکم نوسی بەناونیشانی کۆڕەو نا بۆ دەسەلاتی بەعس.
یه‌کتر بینین و ته‌وقه و یه‌کتر ماچ کردن له نێوان نوێنه‌رانی دو لایه‌نی دوژمن به یه‌ک، که ناکۆکیه‌کی خوێناوی دورودرێژیان له به‌ینا بوبێ، ئه‌گه‌ر له لای کورد و عه‌ره‌بی عێراق شتێکی ئاسایی بوبێ، ئه‌وا له گفتوگۆ به ناوبانگه‌کانی جیهان دا، له‌وانه گفتوگۆى ڤیه‌تنامیه‌کان و ئەمریکیەکان و فه‌ره‌نسیه‌کان و جه‌زائیریه‌کان، تازە ترینیان ئیرله‌ندیه‌کان و ئینگلیزه‌کان و عیراقیه‌کان و ئه‌مه‌ریکیه‌کان له خه‌یمه‌ی سه‌فوان. دیمه‌نی له‌و بابه‌ته ئاسایی نه‌بوه. وەک یادەوەریەکیش رەوانشاند مامجەلال لە 3و4 نیسانى 1991 لەبناوەسوتێ چاوى بە دکتۆر بیرنارکۆشینەرى وەزیرى کاروبارى مرۆڤایەتى حکومەتەکەى رەحمەتى میتران کەوت. هەر کە ئیمە بەرێ کەوتین خەلکەکەش خۆیان پێچایەوە لەدەوروبەرمان و وا تێگەیشتن کە سوپاى عیراق هێرش دەکات و بەجێیان دەهێلین، بەلام رەوانشاد مامجلال قسەى بۆ خەلکەکە کرد و هێورى کردنەوە کە بۆچارەسەرى کێشەى خەلک دەچێت چاوى بەوەزیرێکى فەرەنسى دەکەوێ لەسەر سنور.
به‌هه‌رحاڵ، له ناو خه‌ڵکی کوردستانی عێراقدا ئه‌م ڕوداوه ناڕه‌زاییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌خوڵقاند، به‌ڵکو هه‌مو لێقه‌وماوانی کوردستان له خوا دەپاڕانه‌وه، گفتوگۆ سه‌رکه‌وتو بێت و، به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه ناو شار و ماڵی خۆیان و، هه‌مو ئه‌وانه‌ی له ناو خاکی کوردستان دا مابونه‌وه‌و چه‌کیان هه‌بو، “ته‌قه‌ی خۆشی” یان دەکرد.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە