زەبەنگ بەهادین: سیاسەتی ترامپ و سیستمی نوێی جیهانی.
پێش هاتنی ترامپ دەوڵەتی قوڵ لە ئەمریکادا دەستی واڵاکردبوو بەسەر جیهاندا لە رێگەی چاپی دۆلار و بانقی نێو دەوڵەتی و پێدانی قەرز بە وڵاتان، لە پاڵ یارمەتیدانی ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندی سیاسی هەبوو لەگەڵیاندا، لە رۆژگاری ئەمرۆ کە ترامپ روو بەروی دەوڵەتی قوڵ وەستاوە لەگەڵ کۆمەڵێک سەرمایداری زەبەلاح هاوکێشەکەی لە دەوڵەتی قوڵ تێکداوە و ئارستەیەکی دی گرتوە بۆ باڵا دەست بوونی بەسەر جیهاندا بێ ئەوەی پێویستی بە دەوڵەتی قوڵ هەبێت.
ترامپ داوا لە دەوڵەتی قوڵ ناکات پارەی بۆ چاپ بکات باش دەزانێ بەرامبەر ئەو پرە چاپکردنە دەبێت بچێتە ژێر دەستی دەوڵەتی قوڵەوە کە ئەمەش پێچەوانەی خواستەکانی ئەوە لە لاوزکردنی دەوڵەتی قوڵ و برەودان بە تواناکان و دەسەڵاتی خۆی.
ئەو رێگایەی ئێستا ترامپ گرتویەتیە بەرهێنانەوەی دۆلارە چاپکراوەکانە لە پاڵ بە ئەلکترۆنی کردنی دولار بە شێوەیەکی گشتی لە جیهاندا، بۆ ئەو کارەی کە دۆلار بە گشتی بکاتە ئەلکترۆنی مەودایەکی زۆری دەوێت، بۆیە ئێستا لەبەردەم ترامپ تەنها چارە گەرانەوەی دۆلارە چاپکراوەکانە، ئەمیش لە رێگەی کێشانەوەی پارە لە وڵاتانی کە ئەمریکا هاوکاریان دەکات لەگەل دەستکەوتنی پێداویستی پیشەسازی و سەربازی لە ئۆکرانیا و مەکسیک و کەنەدا.
ترامپ پێویستی بە هاوپەیمانی ئۆکرانیا نییە، لەبری ئەوە ئاشتیانە بۆ بەدی دەهێنێ بەرامبەر کانزا گرنگەکانی ئۆکرانیا لە لایەک و کانزا گرنگەکانی روسیا لە لایەکی دی، لە هەمان کات مسۆگەرکردنی فرۆشتنەوەی گاز و نەوتی ئەمریکی بە ئەوروپا و دورخستنەوەی قەتەر لە گەیاندنی گازی قەتەری بە ئەوروپا، و لە قاڵبدانی ئێران بە ئبلۆقەی زیاتر تا نەتوانێت غاز بنێرێتە دەرەوەی وڵات، عێراقیش دەست بەست کرد غاز لە ئێران بکرێ تا غازەکەی خۆی بەکار بێنێت و بیر لە ناردنە دەرووەت غاز نەکاتەوە لەم کاتەدا لە لایەکی بەرمابەر قەتەر رێگە چارەی ئەمریکا بۆ وەستانی هێلی گازی قەتەری یەکەم لە رێگەی کوردانی رۆژ ئاواو و دەسەلاتئ سوری کە ئەمریکا خۆی دانەری سەرۆکەکەیان بوو لە لایەکی دی داگیرکردنی غەزە و رێگەبەستنی، هەرجی غەزەیە بۆ ئەمریکا لە خالێکی دی گرنگە ئەویش بە کردنەوەی رێرەوێکی ئاوی دی لە نێوان دەریای سور و دەریای ناوەرست بۆ کۆنترۆلکردنی هاتوچۆی بازرگانی رۆژهەلات و رۆژ ئاوا ، بەمەش میسر سوود لە کەنداوی سوێس نابینێ چی دی دەسەلاتی کەشتیەوانی ئەو ناوچەیە دەکەوێتە دەست ترامپ،
ترامپ پارەی سعودیە دەوڵەتانی کەنداوی مسۆگەر بە هێشتنەوەی ئێران بەرامبەریان بە لاوازی لە پاڵ ئەوەدا باجێکی باش دەخاتە سەر هاوردەی چین و کەنەدا و مەکسیک و ئەورپا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆی ئەمریکا، لەگەل لاوازکردنی ئەو دەوڵەتانە لە روی ئابوری.
ترامپ وەک دۆلار سەیری هەموو ولاتان دەکات بە عیراقیشەوە ، لە سیاسەتی نوێی ئەمریکا هاوپەیمان نەماوە ئەوەی هەیە تەنها کێ پارە بدات کاری لەگەل ترامپ باش دەروات بەرێوە ، ئەمە سیستمی نوێی جیهانی ترامپە کە پێشبینی دەکرێت سیاسەتی چەندەها ساڵی داهاتوی ئەمریکا بێت تەنانەت دوای ترامپیش.
هەر وڵاتیک بیەوێت بێ کێشە بێت و دوور بێت لە داگیر کاری وێرانکاری دەبێت دەخیلەیەک بۆ ترامپ دانێت تا بیپارێزیت، چونکە ترامپ تەنها ئەم رێگەیەی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرامبەر دەوڵەتی قوڵ بوەستێ و نەکەوێت.
ئەم سیاسەتەی ترامپ سەرنجام ئەمریکا دەیەگەینێت بە کەوتنی ئابوری جیهانی و سیاسی، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا ترامپ بۆ ئەمە دەکات، ئەوەی ترامپ دەیکات پاڵپشت بە زۆرینەی پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوە لەبەرژەوەندی ماسک و کۆمەڵێکی شاراوەی دییە لە رێگەی لاوزکردنی توانای ناوخۆی ئەمریکی و بەهێزبونی چین و روسیا لە بەرامبەر ئەمریکا ئەم سیاسەتانەی ترامپ هێندەی زەرەر لە ئەمریکا دەدات نیو هیندە سودی نییە، بەڵام ئەوەی لای ترامپ پلانی بۆ دانراوە هێنانە دەرەوەی ئەمریکایە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی قوڵ و دانێتی بە سەرمایەدارنی تازە بە لاوازی.
ئەوەی لای ترامپ گرنگ نییە تا ئێستا پێگەی ئەمریکایە ئەوەی دەیەوێت لە رێگەی هێزەوە جێبەجێدەکات و ئەگەر زەرەریشی بۆ ئەمریکا هەبێت گرنگ ببێتە سەرچاوەی پارە بۆ ئەو کۆمەڵەیەی لە پشی ترامپن، بۆیە ترامپ لە نێو دوو کەوانەدا ئەو کەسەیە کە ناتوانی لە سیاسەتەکانی تێبگەیت لە روکەش بەڵام لە ناوەخندا دەبێت هۆکار بۆ لاوزکردن و نەمانی دەستە بەرزی ئەمریکا لە جیهان لە روی ئابوری ئەمەش تەنها بۆ خستنی دەوڵەتی قوڵی ئەمریکی یە کە خەونی ترامپە لە راستیدا.