بەیان ئیبراھیم: چی بکەین تامانگرتن بەشێوازی تر بەردەوام بێت؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و بێئەرزشبونی حیزبەکان لەوەی ماف و داواکاری هاوڵاتیان و بە تایبەت موچەخۆران بکەنە ئەجێندای سەرەکیان و دروستبونی بێهیوایەکی زۆر لەهەردوو بەرەی دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆن و هاڕینی مافەکان لە نێوان بەرداشی بەغداد و هەرێمدا، خێمەی شکۆ و مانگرتوان توانی پەیامێکی توڕە و گەورە بگەیەنێت و تەمی ئەو بێهیوایە بڕەوێنێتەوە، ئەگەر لە سیستەمی دیموکراتیدا هەڵبژاردن و پەرلەمان سەنگەری خەڵک و دەستەڵاتی خەڵک بێت، ئەوا لە کوردستاندا ئەو سەنگەرەش هیچ ڕۆڵێکی نەماوە، لەبری پەرلەمان شەقام و خێمە و خۆپیشاندان دەبێتە پەرلەمانی خەڵک.
زۆر گرنگ و پێویستە دوای هەڵپساردنی مانگرتوان، بە شێوازەکانی تر بەردەوامی بدرێت بە مانگرتن و دروستکردنی گوشار لە ناوەوەی کوردستان و لە دەرەوەی کوردستان، نابێت دوای هەڵپساردنی مانگرتوان، مانگرتن کۆتایی بێت، پێویستە خێمەی شکۆ و مانگرتن بە شێوازەکانی تر بەردەوامی هەبێت، دەکرێت:
1- لەچەند شوێنکی گشتی یان شەقامەکان و بازاڕ چەند گروپێک دروست بکرێ هەمان خامی مانگرتوەکانیان لەبەر بکەن و بگەڕێن وەک بەردەوامی مانگرتن.
2- دەکرێت گروپی شانۆی سەرشەقام دروست بکرێت و شانۆنوسەکان و شانۆکاران بە نمایشی شانۆیی لە چەند شوێنێکی دیاری شاردا نمایشی بەردەوامی بە مانگرتن بدەن.
3-گروپی هونەری گۆرانی و مۆزیک لەسەر شەقامەکان دروست بکرێت و سرودەکانی بەردەوامی مانگرتن بڵێنەوە.
4- لە هۆڵەکاندا سیمینار و پانێڵ لەسەر مانگرتوان بگیرێ و پەیامی تەواو بێهێزبونی هەر چوار دەستەڵاتەکە بگەیەنرێ، بۆ ئەم مەبەستە چەند سیمینارێک یان پانڵێک لەچەند ڕۆژێکدا بگیرێ.
5-گروپ لە ناوەندەکانی زانکۆکان دروست بکرێت چالاکی جۆراوجۆر ڕێکبخێرت بۆ بەردەوامی مانگرتن.
6- ژنان گروپ دروست بکەن و چالاکی جۆراوجۆر لەشوێنە گستیەکاندا ڕێک بخەن.
7- داخستنی بازاڕ ودوکانەکان بۆ ماوەیەکی کاتی وەک ئەوەی بۆ پاڵپشتی مانگرتوان کرا و لانی کەم هەفتەی جارێک بۆ یەک کاتژمێر.
8- وەستانی ئۆتۆمۆبیلەکان بۆ چەند چڕکەیەک لە شەقامەکاندا .
9- مانگرتنی دائیرەکان لەناو دامودەزگاکاندا بۆ ماوەیەکی کەم و بەردەوامی هەبێت، لانی کەم هەفتەی یەک جار.
10- لە هەموو خوێندنگاکاندا هەفتەی چەند چرکەیەک مامۆستا و خوێندکار مانبگرن.
11- دادگاکان بە پارێزە و دادوەرەوە هەر لەناو بینای دادگاکان بۆ چەند چرکەیەک مانبگرن.
دەکرێ مانگرتوە بەڕێزەکان لەچوارچێوەی داوایەکی نوسراودا کە هەمو داواکاری و گێڕانەوەی مافی موچەخۆران بنوسرێت و بکرێتە ئەجێندای گشتی هەموو چالاکییەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت