حه‌مه‌ئازاد به‌رزنجی: تکایه مانایی وشه‌کانیش مه‌شێوێنن.
له‌دوای هێرشه سه‌رکه‌وتو و له‌ناکاوه‌که‌ی (حه‌ماس) له حه‌وتی ئۆکتۆبه‌ری 2023 بۆ سه‌ر (ئیسرائیل) به ناوی ( طوفان الأقصی )، جیهان و ئیسرائیلیشی بۆ ماوه‌یه‌ک شۆک کرد . به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی چی بوو. ئایا حه‌ماس توانی به‌رده‌وامی بدا به هێرش و سه‌رکه‌وتنه‌کانی و توانی زه‌وی فه‌له‌ستینی زیاتر له ئیسرائیل بسه‌نێته‌وه و چمکی شه‌ڕ و سه‌رکه‌و‌تنه‌کان هه‌ر له چنگی خۆیدا بهێڵێته‌وه . ئه‌ی توانی گورزی به‌هیزتر بوه‌شێنێ و به‌رده‌وامی به جه‌نگه‌که بدات به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ .
ئه‌وه‌ی ده‌یزانین و له منداڵی و گه‌نجێتیشه‌وه پێی گۆشکراوین که شۆڕشی فه‌له‌ستین شۆڕشێکی ڕه‌وایه‌و هه‌ر وایشه. وه شۆڕشگێرانی فه‌له‌ستینی خاکه‌که‌یان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیرکراوه‌و له پێناوی وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاک و مافه ڕه‌واکانیان شۆڕشێکی درێژ خایه‌نیان به‌رپاکردوه.
تا له کۆتایی و دوامه‌نزڵدا له ڕێکه‌وتنێکدا به‌ناوی ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆ (( بۆیه به‌ناوی ئۆسلۆ بو چونکه زۆربه‌ی دانیشنه نهێنیه‌کانی نیوان عه‌ره‌فات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل شه‌معون پێرس له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویچ بوه )) ، له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا ، به ئاماده‌بونی (یاسرعه‌ره‌فات) سه‌رۆکی ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فه‌له‌ستین و سه‌رۆکی ئه‌و‌سای ئیسرئیل (ئیسحاق ڕابین ) له رێگه‌ی ئاشتیه‌وه له‌ژێر چاودێری سه‌رۆکی ئه‌مریکا (بیل کلنتون) له‌ناو باخچه‌یه‌کی کۆشکی سپی‌دا و به ئاماده‌بونی هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاو ڕوسیا ( وارین کریستۆفه‌ر و ئه‌ندرێ کۆزه‌ریف ) وه‌ک شاهێدڕێکه‌و‌تنه‌که‌یان ئیمزا کرد. و ماوه‌یه‌ک پشویان دا‌و که‌وتنه ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و حکومه‌تێکیان پێکهێنا له که‌رتی خۆرئاوا و غه‌زه.
ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کان ورده ورده له یه‌کتر کۆبونه‌وه‌و له‌ژیر ئاڵای حه‌ماس ( حرکه مقاومه أسلامیه ). غه‌زه‌یان برکدا و ده‌سه‌ڵاتیان له‌و ئقلیمه‌دا گرته‌ده‌ست، و له ڕێکخراوی فه‌له‌ستین جیابونه‌وه . به‌م جۆره حکومه‌تیکی دو ئیداره‌ییان پێکهینا. فه‌له‌ستینیان له ڕوی سیاسی و ئیداری و جوگرافیه‌وه کرده دوو به‌ش.
وڵاتانی عه‌ره‌ب و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش هاوکاریان ده‌کردن چ به‌راسته‌وخۆ و پێدانی هاوکاری دارایی یان له‌ڕێگه‌ی دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و چه‌نده‌ها دامه‌زرا‌وه‌ی دیکه . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش به‌تایبه‌تی له غه‌زه ئه‌وی ده‌ستی ده‌که‌وت و ئه‌وی له هاوکاریه‌کانی لاده‌دا له خۆ پڕ چه‌ککردن و تونێل لێداندا خه‌رجیان ده‌کرد . ئه‌مه بێجگه له قاچاخ چێتی ژیر زه‌وی له نیوان میسر‌و فه‌له‌ستیندا له ناوچه‌ی ره‌فه‌ح و هه‌مو ژێر ڕه‌فه‌حیان کردبو کردبوه ڕه‌هۆڵ و چه‌نده‌ها تونێلیان لێدابوو .
واته هه‌ر به‌ته‌مای شه‌ڕو خۆ ئاماده‌کردن بون بۆ شه‌ڕ و پێکدادان. ئه‌م خۆ ئاماده‌کردنه‌شیان له هزر و بیری توندڕه‌و و ئایدۆلۆجیای توندره‌وی خۆیان و فیتی ولاتانی ئیسلامی ناوچه‌که وه سه‌رچاوه‌یان گرتبو. تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌و چالاکییه فراوانه له حه‌وتی ئۆکتۆبه‌ردا جێبه‌جی بکه‌ن. هه‌روه‌ک پێشتریش وتمان چالاکییه‌که هه‌م ناوچه‌یه‌کی فراوانی گرته‌وه، هه‌م گه‌وره و سه‌رکه‌وتو بو . و ئه‌م چالاکیه له خۆوه‌و کتو پڕ نه‌بو ، به‌ڵکه پێشتر به ساڵ خۆی بۆ ئاماده‌کرابو . مه‌شقی زۆری بۆ کرابو ، وه‌وه‌ک شاره‌زا سه‌ربازیه‌کان له‌کاتی خۆیدا بڵاویان کردبۆوه، که مه‌شقه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی غه‌زه کراوبون و هه‌ر له کاتی مه‌شقه‌که‌کانیشدا به‌ده‌یه‌ها قوربانیان داوه . تا کارا بون و به کارایی کرده سه‌ربازیه‌که‌یان جێبه‌جێ کرد. ژماره‌یه‌کی زۆر ئیسرائیلیان کوشت‌و له‌ناو برد. چ له سه‌ربازی و چ له که‌سانی سڤیل و مه‌ده‌نی و چه‌نده‌ها ئیسرائیلیشیان به بارمته گرت و له گه‌ڵ خۆیاندا هێنانیاننه‌وه بۆ ناو غه‌زه .
هه‌روه‌کو وتمان پلانی باشیان دانابو بۆ جێبه‌جێکردنی کرده سه‌ربازیه‌که و له ماوه‌یه‌کی کورت و دیاریکراودا به‌سه‌رکه‌تویی جێبه‌جێیان کرد، به‌ڵام له پلانی به‌رگری و به‌رگری درێژ خایه‌ن به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئیسرائیل و شه‌ڕی سه‌نگه‌ر و جه‌بهه‌دا سه‌رکه‌وتو نه‌بون و که‌وتنه هه‌ڵه‌وه. چونکه که‌س ئیسرائیل نه‌ناسێ ئه‌وا ئه‌وان خۆیان باشیان ده‌ناسن که له تۆله کردنه‌وه‌دا چ دڕنده‌یه‌کن و چۆن ده‌س ناپارێزن و ته‌ڕو وشک پێکه‌وه ده‌سوتێنن. ده‌بوایه بیانزانیایه که ئیسرائیل خاوه‌نی به‌هیزترین هێزی سه‌ربازیه له ناوچه‌که‌دا. چ له هێزی وشکانی یا ده‌یایی و ژیر ده‌ریایی و چ له هیزی ئاسمانیش. سه‌ره‌رای ئه‌و ته‌کنۆلۆژیا سه‌ربازی و ئه‌له‌کتۆنیه‌ی که‌هه‌یه‌تی. سه‌ره‌رای ئه‌و یارمه‌تی دارایی و سه‌ربازی و لۆجستیکیانه‌ی که ئه‌مریکا له‌م کاتانه‌دا درێغیان لێ‌ناکات.
ئه‌مان به‌وه که‌وتبونه هه‌ڵه‌وه که به‌بونی ئه‌و بارمته ئسرائیلیه زۆره‌ی که له لایانه ، ئیسرائیل ئیحراج ده‌که‌ن و مل یان پێ که‌چ ده‌که‌ن . یان ئه‌و تونێل و خه‌نده‌قانه‌ی که لێیان داوه ده‌توانن خۆیانی تیا حه‌شار بده‌ن و خۆیانی تیا بشارنه‌وه . هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان کرد خۆیان له ژیر زه‌مینه‌کاندا ده شارده‌وه و چالاکیه‌کیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌کرد و ده‌چونه‌وه کونه‌کانیان . به‌ڵام خه‌ڵکه مه‌ده‌نی و شارنشینه‌کانی خۆیانیان کردبو به قه‌ڵغان وله‌سه‌ر زه‌وی به جێیان هێشتبون و بوبونه قور‌بانی سه‌ره‌کی . خه‌ڵکه بێ تاوانه‌که‌یان وه‌ک مه‌ڕ خستبوه به‌رده‌می گورگ . ئیسرائیلیش زۆر بێویژدانانه و دڕندانه ده‌ستی له هیچ شتێ نه ده‌پاراست . نه‌ک ده‌ستی له خانوه‌کانیان و شوێنی حه‌سانه‌وه‌یشیان نه ده‌پاراست ، به‌ڵکه باڵه‌خانه به‌رزه‌کانیشی له چه‌ند چرکه‌یه‌ک له گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت ده‌کرد. به هه‌زاره‌ها که‌سی بێ‌تاوان و ژن و منداڵ و پیر ده‌بونه قور‌بانی . زۆر له‌وه زیاتریش له بۆردومانی نه خۆشخانه‌و قوتابخانه‌کانیش ده‌ستی نه‌ده‌گێڕایه‌وه
ته‌نانه‌ت نوسینگه‌و جێشوێنی فه‌رمانبه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش بێ به‌ش نه‌بون له ته‌ختکردن و کاول کردن . زیاد له په‌نجا هه‌زار که‌س کوژران و سه‌ده‌ها هه‌زاریش بریندار و که‌م ئه‌ندام و هه‌زاره‌ها بێ سه‌رو شوێن و ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره بون . وه‌وه‌ک باسیش ده‌کرێ زیاد له سه‌دا حه‌فتای بیناکانی ناو غه‌زه کاول بون و پێویستیان به ملیاره‌ها دۆلاریش هه‌یه بۆ چاککردنه‌وه و دروستکردنه‌وه‌یان .
ئێستا بابڵێین جه‌نگێکی وه‌ها وێران که‌ر که زیاد له ساڵێکی خایاند و ئه‌و هه‌مو زیانه به‌ر فه‌لستینیه‌کان که‌وت له زیانی ئابوری ، سه‌ربازی ، و مرۆیی ، ئه‌و هه‌مو سه‌رکرده‌و سه‌ربازه کوژران . ئه‌و هه‌مو ناوچه‌یه داگیر کران بستێ زه‌وی غه‌زه نه‌ما ئیسرائیل ده‌ستی نه‌گاتێ و نه چێته ناوی و ، کۆڵان نه‌ما پیا گوزه‌ر نه‌کا و نه‌یپشکنێ . هه‌زاره‌ها خیزان و ماڵ هه‌ن هه‌ر له ناو غه‌زه‌دا سێ جار زیاتر ئاواره بون ، خه‌ڵک بێ نان ، بێ ئاو ، بێ لانه له‌به‌ر گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان ژیانیان ده‌گوزه‌ران .
گه‌ر له هه‌مو لایه‌نه‌کانه‌وه هه‌ژماری بۆ بکه‌ی ئه‌وا زیانه‌کانی حه‌ماس و فه‌له‌ستینیه‌کان ، سه‌د قاتی زیانه‌کانی ئیسرائیل بون . هێشتا بڵێی سه‌رکه‌وتوم ، باشه پێمان ناڵێنن پێوه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتن چیه . گه‌ر ئه‌مه خۆ خه‌ڵه‌تاندن و گه‌مه و گاڵته نه‌بێ به هه‌ست و مه‌شاعیری خه‌ڵک ئه‌ی ئه‌بێ چی بێت ، وه‌به‌تایبه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان چونکه ئه‌وان خۆیان ده‌زانن له ناو چ نه‌هامه‌تیه‌کدا بون . یان ئه‌وه گوێ نه‌دان و حساب نه‌کردنه بۆ ئه‌و هه‌مو قوربانییانه‌ی که دراوه ، نه‌خوێندنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و هه‌مو شه‌هیده‌یه ، مادام خۆیان ماون (ئه‌ویش هه‌ندێکی که‌میان ) ئیتر سه‌رکه‌وتون و چی ئه‌بێ بابێ. ده‌ڵێن ئیسرائیلیه‌کان کۆن وتویانه هه‌مو شتێکمان پێده‌کرێ و پێده‌گیرێ به‌س ده‌می عه‌ره‌بمان پێناگیرێ .
له جه‌نگی( ئێراق ) و(کوه‌یتدا ) و پاش شکستی ئێراق و ده‌رپه‌راندی له‌ناو زه‌وی کوێتدا هاوپه‌یمانه‌کان ڕێکه‌وتنێکیان به ئێراق ئیمزاکرد له ژێر خێمه‌یه‌کدا نزیک سه‌فوان . له‌و کاته‌دا ئێراقیان ناو نابو مسته‌ر یه‌س ( به‌ڵێ فه‌نی ) . چونکه ڕێکه‌وتنه‌که له چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێکهاتبو ئێراقیه‌کان بۆیان نه‌بو هیچ گفتوگۆ‌و مناقه‌شه‌یه‌ک بکه‌ن . ته‌نها بۆیان هه‌بو بڵێن به‌ڵێ ( یه‌س ) و ڕازی بن به هه‌مو مه‌رجه‌کانی هاوپه‌یمانان . پاش ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتنکه ده‌زگا میدیاکانی ئێراق ده‌ستیان کرده‌وه به چه‌واشه‌کاری و هه‌ڵاو هوریاو به ناونیشانی گه‌وره نوسیبویان پشت به خوا سه‌رکه‌وتو بوین ( لقد أنتصرنا بعون ألله ). له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوسه‌ری ئێراقی ( حسن العلوی ) که ئاواره‌ی ده‌ره‌وه بو و له‌ده‌ستی ڕژێم هه‌ڵ‌هاتبو هاته ده‌نگو ڕایگه‌یاند داوا له ئێراق ده‌که‌م تکایه مانای وشه‌کان نه گۆڕێ و مانای وشه‌کانیش نه‌شێوێنێ ، سه‌رکه‌وتن سه‌رکه‌وتنه و ژێرکه‌وتن دۆڕاندنه . ئێوه دۆڕانتان و چه‌ندان مه‌رجیان به‌سه‌ردا سه‌پاندون و ده‌بێ ئێراق هه‌ر خه‌ریکی قه‌رز دانه‌وه بێ به کوێت کامه‌یه سه‌رکه‌وتنه‌که‌تان .
ئێمه‌ش ده‌ڵێین حه‌زمان ده‌کرد فه‌له‌ستینیه‌کان سه‌رکه‌و‌تنایه به‌ڵام حه‌ماس دۆڕا و سه‌رنه‌که‌وت. تکایه ئێوه‌یش مانای وشه‌کان مه‌گۆڕن . دان به شکسته‌که‌تان بهینن و هه‌نگاوی لۆژیکانه بنێن بۆ دوا ڕۆژی گه‌له‌که‌تان . گه‌ر خۆشتان هه‌ر ڕژدن له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی که به‌ده‌ستتان هێناوه ئه‌وا پیرۆزتان بێ. وه گه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان دۆستی وه‌ک حه‌ماسیان هه‌بی ئه‌وا پێویستیان به دوژمن نابێ.
ئه‌وی حه‌ماس به‌سه‌ری هێنان هه‌رگیز له بیرناچێته‌وه. له چیه‌وه هاتنه سه‌ر چی. جارێکی ده‌ڵێینه‌وه له‌وه ده‌چێت ئه‌مانه ئه‌م هه‌ستی خۆ به‌زلزانی و دان نه‌نان به‌شکستدا هه‌ر له‌و هه‌سته شۆڤێنیه نه‌ته‌وه‌یی و دیینی و مه‌زهه‌بیه‌وه هاتبێ ،که نابێ عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دیکه و ئیسلامیش نابێ به‌رامبه‌ر کافران بدۆڕیت. چونکه هه‌قی موتڵه‌ق لای ئه‌مانه ڕاست بن یان هه‌ڵه . ئیتر له هزری داخراوی خۆیاندا دور له لۆجیک ئه‌وی به‌ده‌میاندا دێ ده‌یڵین و قه‌ناعه‌تی خۆیانی پێده‌هینن و ده‌بێ پاشکه‌وتوانیشیان وه‌ک بولبول وته‌کانی ئه‌مان بڵێنه‌وه و هه‌ر سه‌رکه‌وتون. ئه‌وه‌تا ده‌زگا و میدیای و چه‌نده‌ها که‌ناڵ هه‌ر ده‌کوتن و ده‌هۆڵی سه‌رکه‌وتن لێده‌ده‌ن وشرۆڤه‌ی سه‌رکه‌و‌تنه‌کانیش ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت ئاهه‌نگیشی بۆ ده‌گێڕن. وه ئه‌مه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ زمانحان حاڵ و لێپرسراوی هه‌ندێ ده‌زگای گه‌وره‌ی وڵاتان.
یه‌کێ له‌وانه فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ده‌ڵێ سه‌یری به‌ر پرسانی ئیسرائیل بکه‌ن چه‌ند خه‌مبارو خه‌مۆکن و چۆن تێکچون ئه‌مه نیشانه‌ی شکستیانه ، یان ده‌ڵێ ده‌سله‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌ندێ له فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کانی ئیسرائیل نیشانه‌ی شکستیانه. ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانیشیان له‌وه‌وه هاتبو ئه‌وان به ئاگر به‌سته‌که ناڕازی بون و ده‌یانویست گورزی کوشنده تر بوه‌شێنن. له‌و په‌ڕی توانایاندا ده‌ستیان له کار کێشا‌وه‌ته‌وه. ئه‌وی یه‌ک تۆز ویژدانی هه‌بێ هه‌مو کوشت و کوشتارێکی پێ سته‌مه و پێناخۆشه. به‌ڵام شکست سه‌رنه‌که‌وتنه و، زاڵ بون وباڵا ده‌ستیش بردنه‌وه یه. پێمان خۆش بێ یان نا ، نا حه‌ق سه‌رکه‌وتبێ یان نا، حه‌ق دۆڕا بێ یان نا. ئیسرائیل براوه‌ی شه‌ڕه‌که‌یه تا ئه‌م کاته. نه‌ک شکستی به حه‌ماس هێناو هێزی که‌مکردنه‌وه ، به‌ڵکه حزبوڵای لوبنانیشی به‌و ده‌رده برد‌و لایه‌ک له لوبنانیشی کاولکردو ده‌ست و بازوی ئێرانیشی له ناوچه‌که نه‌هێشت. هه‌ر به‌م هۆیانه‌شه‌وه بو ڕژێمی سوریاش له ناوچو ئیتر له‌مه ده‌سکه‌وت زیاتر بۆ ئیسرائیل ده‌بێ چی بێت. به‌ڵام ئه‌مان هه‌ر له چاویلکه‌ی هه‌سته توندڕه‌ویه‌که‌ی خۆیانه‌وه ده‌ڕوانن هه‌رگیز دان به‌شکستا نانێن.
هه‌قه له گۆشه‌نیگایه‌کی دیکه‌وه بڕوانین و بڵێین: به‌م ئاگربه‌ست و پڕۆسه‌ی ئاشتییه‌ی ئێستا، سه‌رکه‌وتوین به‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی نه‌ڕوخاوه له ڕوخاندن ده‌یانپارێزین و بۆمان ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی نه‌شکوژراوه نه‌مانهێشتوه ئه‌مانیش بچنه ڕیزی کوژراو و برینداره‌کانه‌وه. وه ده‌بێ له گۆشه‌یه‌کی ئاشتیانه‌وه بڕوانینه دواڕۆژ .