هونەر جەمال: پارتی گەرچی لاریش بێت بەڵام.!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
پارتی ڕاستگۆترین هێزی باشورە پەیوەست بەو دروشمانەی بڵاویان دەکاتەوە نەک بەو دروشمانەی هەڵی گرتووە، ( پارتی دیموکرات) درۆیەکی گەورەیە پەیوەست بە دیموکراتی بەڵام کەدێتە سەر کار کردن بەو دروشمانەی لەبارو دۆخە جیاوازەکاندا پەیوەست بەبانگەشەی هەڵبژاردن یان ڕیفراندۆم یان هەر ڕوداوێکی تر تەواو ڕاستگۆ بووە.
خۆ دروشمەکانی پارتی هەڵقوڵاوی خەڵکی نین خواستی کەمینەیەکی پارتیانەن، بەڵام پارتی ڕاستگۆو پابەندە لە جێبەجێ کردنی دروشمەکانی خۆی گەرچی خراپیشبن، لەکاتێکدا هێزەکانی تر بزات یەکێتی ڕاستگۆنیە لەگەڵ دروشمە باش و جوانەکان کە لەکاتی بانگەشەدا هەڵی گرتبوون.
ئەو پارەیەی لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی سەرفی کرد بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و کڕینەوەی دەنگ و کڕینەوەی کاندیدی لیستەکانی تر زیاتر بوو لەو پارەیەی پارتی بۆ هەڵبژاردن سەرفی کرد کەچی دروشمەکانی یەکێتی هەمووی پڕکرابوو لەدروشمی دەیڕوخێنین، گەندەڵی ناهێڵین، وەک ئەوەی ئەو هەموو پارەیە کە زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلاربوو گەندەڵی نەبێت.
یەکێتی لەگەڵ ڕەتکردنەوەی هەژماری من و دەیان مەلەفی تر دژ بەپارتی بوو لەناوەڕۆکدا دروشمەکانی یەکێتی جوان بوون، بەڵام جوانی لەدروشمدا جیاوازە لەشتی تر خۆمن شاجوان هەڵنابژێرم زۆرترین پۆینتم لەسەر جوانی بێت، ئێمە باس لەناواخنی دروشمەکان دەکەین کردەیی دروشم جوانە نەک بەدەربڕین.
11 ساڵە یەکێتی لەژێرەوە تائاستێک ئاڕاستەی بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان دەکات بەبێ ئەوەی کردەیی یەک هەنگاوی نابێت بۆ باشکردنی دۆخی موچە خۆران و مامۆستایان پارتی دژی بایکۆت و خۆپیشاندانە ڕاستگۆیانە دەڵێت؛ من لەگەڵیدانیم، من ناڵێم پارتی باشە، بەڵام دەڵێم پارتی ڕاستگۆ ترە لەگەڵ پەیامەکانی هەتا گەر خراپیشبن.
بەپێچەوانەی کۆی هێزەکانی تر بزات یەکێتی بەر لەهەڵبژاردن چۆن و بەچی زمانێک بانگەشەی دەکردو ئێستاش بەچی زمانێک دەیەوێت لەگەڵ پارتی حکومەت پێک بهێنێت تێدەگەین کە تای هەڵبژاردن بۆ زەمەنێکی دیاری کراوە، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە وا لەخەڵکی گەیاند ئەمجارە هیچ گوومانێکی تیانیە کە مێزەکە بەسەر پارتیدا قڵب دەکەنەوە و بەخێری خۆیان مدیرعامیش دەدەن بەکاک مەسرور.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە