ڕزگار شێخ حسن: به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و چه‌ند سه‌رنجێك.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان نیشاندەرێکی مەترسیدارە له بواری په‌روه‌رده‌دا و پێویستی بە گرنگیدانێکی جددی هەیە، بڵاوبوونه‌وه‌ی داتاكانی سه‌رژمێری دانیشتوان سه‌رنجی راكێشام، بەتایبەتی ئه‌و داتایانه‌ی پەیوەندییان بە ئاستی نەخوێندەواری عێراق و هه‌رێمه‌وه هەیە، ئامارەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان 16.24%، لە کاتێکدا لە هەموو عێراق 15.31% بووە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەپەلەی پێداچوونەوە بە سیاسەته په‌روه‌رده‌ییه‌كان، به‌نده به گوێره‌ی شاره‌زایی و ئه‌زموونێك له‌م بواره‌دا هه‌مه به پێویستی ئه‌زانم سه‌رنجی خۆم له‌م باره‌یه‌وه بنووسم.
ئه‌و داتایانه نیشانی‌دا سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێمه له قه‌یراندایه، سیستمێكه نه‌خوێنده‌واری به‌رهه‌مده‌هێنێت، بۆیه پێویسته به جدی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رابوه‌ستین، من لیره‌دا له میانه‌ی چه‌ند خاڵێكدا هۆكاره‌كانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌ینه روو:
یه‌كه‌م/ بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری پێویستە چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکان بکرێت، پێویسته بودجه‌ی شایسته بۆ په‌روه‌رده به‌گشتی و فێركردنی نا ئاسایی ته‌رخان بكرێت، تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ره‌نگاری كاری نه‌خوێنده‌واری و مه‌ترسییه‌كانی ببینه‌وه، پێویسته ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وتۆ فه‌راهه‌م بكرێت، كه خوێندكار چێژ له به‌رده‌وامی خوێندن وه‌ربگرێت.
دووه‌م/ نا ئاماده‌یی كه‌سانی لێپرسراو له بواری په‌روه‌رده كه خاوه‌ن روئیا و بیری كراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بتوانن پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌ره‌و پێش ببه‌ن ، به پێچه‌وانه‌وه لاوازی كادری په‌روه‌رده‌یی به‌رده‌وام وا ده‌كات پرۆسه‌ی په‌ره‌وه‌رده نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م بێت بێ باكگراوندی مه‌عریفی، نه‌وه‌یه‌ك كه خوێندن و فێربوون به‌لایه‌وه پرسێكی بنه‌ره‌تی و جه‌وهه‌ری نه‌بیت.
سێیەم/ لایەنی ڕێنمایی دەرونی پەروەردەیی کە بە سەرپەرشتیاران پەروەردەی سپێراوە ، بێ‌ئاگان لە جۆری کاریان ، بەهۆی نا توانایی پەروەردەییان ناتوانن هیچ ڕێنمای نوێ و پشت به ستوو به روانگه‌ی په‌روه‌رده‌یی و پشت ئه‌ستوو به فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ژماره‌یه‌ك مرۆڤی تێدایه له خه‌می پاراستنی پێگه و پۆست و پله‌ی تایبه‌تین نه‌ك خه‌می په‌روه‌رده‌یی و گشتی.
چوارەم/ له سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئیمه‌دا، قوتابخانه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی به‌رێوه‌ناچێت، به‌ڵكو كه‌سێتی به‌رێوبه‌ر رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له بریار و كوالیتی كاره‌كانی قوتابخانه‌دا ده‌بینێت، له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌دا ئەستەمە دامەزراوەی پەروەردەیی ڕۆڵی خۆی لە پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان بە شێوەیەکی كاریگه‌ر بگێڕێت. پەروەردە لەبری ره‌خساندنی ژینگەیەکی فێربوونی شیاو و گونجاو له‌گه‌ڵ حه‌زی خوێندكار، خەریکە دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی توند و نزیکتر لە کەمپێکی زۆرەملێ، کە داهێنان و حه‌زی فێربوونی به‌رده‌وام سنووردار دەکات.
پێنجەم/ کاتێک به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه ته‌نها به یه‌ك كه‌سی ده‌سترۆیشتوو ده‌ستپێردرێت، ئه‌و كه‌سه‌ش له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی دانانرێت و روئیا و دیدی روون و مۆدێرنیان نییه بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ، خه‌می په‌روه‌رده‌یی و ئاڕاسته‌كردنیان نییه، دەرئەنجام نەوەیەکی نەخوێندەوار بەرهەم دێت کە ئاسانە بۆ کۆکردنەوە و ئاڕاستەکردنیان، سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ری دابڕانی نه‌وه‌یه‌ك له خوێندن ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێز.
شەشەم/ بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی وەک “بەڕێوەبەرایەتی فێركردنی نا ئاسایی” ئه‌توانێت رۆڵێكی گرنگ ببینیت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون و هوشیاری له سیستمی په‌روه‌رده‌دا، به‌لام به‌داخه‌وه له كوردستان ئه‌و دامه‌زراوه بایه‌خی پێویستی پێ‌نادرێت له‌كاتێكدا به‌ردی بناغه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌وارییه.