زەبەنگ بەهادین: تورکیا لە ناوچەکە ترسناکترینە.

لە دوای جەنگی دووهەمی جیهانی پاشەکشەی ئەوروپیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستی تورکیا و ئێرانی واڵاکرد لە رێگەی دوو جۆر سیاسەتی جیاواز لە رۆژهەلاتی ناوەراست سیاسەتی پاونخوازی و داگیرکردنی شاراوە لە ناوچەکە پەیرەو بکەن، هەمیشە چاوەکان لەسەر ئێران بووە، لە بەر ئەوەی ئێرانیەکان زۆر بە زەقی گروپ و هاوپەیمانەکانین گەشە پێدەدا لە ناوچەکە و هاوکاریان دەکردن، لە پاڵ ئێراندا تورکیا بە شێوەیەکی شاراوە پەیوەندیەکان توند کرد لەگەل ئەو ناوچانەی ستراتیژین و پلان و بەرنامەی دادەرشت بۆ فراوانبونی سنوری بەرژەوەندی و داگیرکاریەکانی بە شێوەیەکی جیاواز.
ئەمرۆ تورکیا لە ئێران ترسناکتر و ژیرترە کە توانیوێتی کۆنترۆلی ناوچەکە بکات بێ ئەوەی هەستی پێبکرێت و کەس دەست بێنێتە رێگەی، جوڵەکانی تورکیا ستراتیژیەتێکی زۆری تێدایە، بونیشی جێگای لێکۆڵینەوەیە، لە ئێستادا تورکیا لە کەنداوی عەرەبی بونی هەیە لە دەریای سور بونی هەیە لە دەریای ناوەرستیش بونی هەیە، لە هەمان کات توانیوێتی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ روسیا دروست بکات لە هەمان کات پێشی بڵێ نەخێر، لەگەڵ ئەمریکاش بە هەمان شێوە پەیوەندی باشە، بەڵام دەشتوانێ پێی بڵێ نەخێر، پەیوەندی تورکیا لەگەل ئیسرائیل ووریا وبەرنامە بۆ دارێژراوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی لە هەمان کات پەیوەندی لەگەل دەوڵاتانی عەرەبی زۆر باشە بە تایبەتە دەوڵەمەندەکانیان.
تورکیا لەسەر چەند هێڵ بەرنامە و پلان دادەنێت لەو دۆخە سیاسی و ستراتیژیەی بنیاتی ناوە، پەیوەندیەکی باشیشی هەیە لەگەل ئەوروپا لە رێگەی جێبەجێکردنی داواکانی بازاری ئەوروپی، تورکیا لەسەر دەرچەی ئەوە کار دەکات کە لە ئێستادا دەوڵەتێکی دەوڵەمەندە لە ڕووی ئابوری بەرهەمهێنان و دەوڵەمەندە لە روی جوگرافیایەکی گرنگ و فراوان کە دەتوانێت ئەوروپا ببەستێتەوە بە رۆژهەڵاتی ناوەراست، تورکیا گەورەترین سوودمەند بووە تا ئێستا لە شەر و دارمان و روخانی سەکردەکانی ناوچەکە بەجۆرێک توانیوێتی ببێتە بەشێک لە بەرێوەبەری بەرێوەبردنی ئەو وڵاتانە وەک سوریا و عێراق و لیبیا، لە هەمان کات پەیوەندیەکی توند و تۆڵێ هەیە لەگەل وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچەکە وەک قەتەر کە ئەمەش پاڵثشتیەکی بەهێزە لە روی ئابوری بۆ تورکیا، لەگەل ئەوەشدا پەیوەندی نەپچراندوە لەگەل هێج کام لە دەوڵەتەکانی ناوچەکە بگرە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەیوەندی و بەرژەوەندیەکانی بەهێز دەکاتەوە لەگەل یار و نەیاریدا.
ئەمەریکا و ئەوروپا و ئیسرائیل لە ترسی فروانبونی دەسەڵاتی ئێران بە هەمو شێوازێک کەوتنە لێدانی بنکە و بارەگا و هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە بە شێوەیەک پاوانخوازی دەسەڵاتی ئێرانیان تەواو لاوازکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەمرۆ ئێران بێدەنگە و ترسی نەماوە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا لە پاش لێدانی حیزب اللە و حماس و حوسیەکانی یەمەن، بەلام ئەمەریکی و ئیسرائیلیەکان لە پالیشیدا ئەوروپیەکانیش تەواو دەسەڵاتی فراوانی تورکیا دەبینین دەزانن لە داهاتو دەبێتە ترس بۆ ناوچەکە بە تایبەت لە پاش روخانی دەسەڵاتی و سوری و هاتنە ناوەوەی فراوانی تورکیا بۆ سوریا و لە تەک هاتنە ناوەوەی بۆ هەرێمی کوردوستان کە بەشێکی فراوانی عێراقە، تورکی شارێی بازرگانیی نەوت و غاز گوستنەوەیە لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوروپا لە هەمان کات خاڵی پێکەوە بەستی رۆژهەلات و روسیا و چینە، بۆیە فروانخوازی و دەسەڵاتی زۆری تورکیا ترسناکتر دەردەکەوێت لای ئەوروپا و رۆژئاواییەکان.
تورکیا باش لەم ترسەی ئەمەریکا و ئیسرائیل و تەنانەت روسیاش تێدەگات و ستراتیژێکی قوڵ و دور مەودای هەیە بۆ پاراستینی خۆی لە هەمان کات نایەوێت وەک ئێران پەرو باڵ بکرێت، ئەو دەستپێشخەریەی تورکیا بۆ کوردەکانیش سەرچاوەکەی لەم ووریای و ستراتیژەوە دێت کە خاڵی لاواز نەهێلیت تا نەیارەکانی بتوانن سودی لێببینن و تورکیا بەش بەش بکەن و لاوازی بکەن، تورکەکان باش دەزانن جیهان لەم فروانخوازیەی تورکیا ناگەرێن بە تایبەتی ئیسرائیل چەندێک هاوپەیمانیش بێت، بەڵام نایەوێت دەسەڵاتی تورکیا بەم ئاراستە ترسناکە فروان بێت ببێتە هۆی ترس بۆ ناوچەکە لە داهاتوو.
پاڵپشت بەو دۆخەی ئێستا ناوچەکەی تێدایە تورکیا ترسناکترینە لە ئێران، ئەم راستییە لای زلهێزەکان دیارە کە دەیانەوێت کورد وەک کارتێکی فشار بەکار بێنن بۆ لاوازکردنی تورکیا، ئەوەی دەمێنێتەوە ژیری و زیرەکی کورد و پەیوەندی باشی بە هاوپەیمانیەکایەتی ئاخۆ دەتوانێ بە سودی تورکیا یان کورد ئەم گەمەیە دەباتەوە و ئاخۆ کورد بە ئاراستەی ئەمریکاو رۆژ ئاوا یان تورکیا هەنگاو دەنێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خۆی.