تیۆری ئەسپی تۆپیو (Dead Horse Theory).
ئامادەکردنی/ عوسمان عومەر
لەبارودۆخێکی وەک هەرێمی کوردستان و ئەو ململانێ و کێبرکێ سیاسیانەی لەنیوان هێزەسیاسیەکاندا هەیە، پێویستە دەسەلاتدارانی هەرێم واز لەهەندێ بەرژەوەندی توند و بریاری قورس بدرێ تەنازول بەرامبەر یەکترو یەکتر قبول کردن و واز لە کەلە رەقی و بیری تەسکی حیزبایەتی و خیلەکی و بنەمالەیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی گەل و هەرێمی کوردستان، گرەو نەکردن لەسەر بارودۆخی عیراق، بەڵکو دارشتنی ستراتیژیەکی نەتەوەیی بۆ پاراستنی گەل و نەتەوەو خەباتە نەپساوەو ئەو زولم و زۆرداریەی لەگەلەکەمان کراوە.
دەستبردن بۆ ئەو پارەو پولە شاردراوەو داهاتە دزراوانە و خستنە خزمەتی دارایی هەرێم، خۆ کەس ناڵێت با نەیانبێ. نەک دوای 33 سال دەسەلاتداریی، تازە بەتازە بیرلەچارەسەری بابەتی کارەبا. نمونەیەکی تری زیندو کۆمپانیای تیوتا وازی لە تیوری ئەسپی مردو هێنا، بۆیە گەشەی کردو نەپوکایەوە.
ئەوە هاووتایەکی گالتە ئامێزە، هەندێ کەس، یا دەزگا، یا گەلان، یاحیزب، مامەڵە لەگەل گرفتێک، یا کێشەیەک وەک گرفتێکی ئاسایی و لێی تێدەگەن لەبری ئەوەی دان بەراستی و دروستی کێشەکە بنرێت و هونەری درۆکردن و هەلبەستنی بۆ دەهێننەوە. بەنمونە کێشەی موچە هەموو خەلک راستیەکە دەزانن، بەلام دەسەلات گالتە بەخەلک و بیروهزریان دەکات
بیرۆکەکە زۆر سادەو سانایە وابێنە پێشچاوت کە سواری ئەسپێکی و دەتۆپێ چاکترین رێگا دابەزینە لەئەسپەکە.
بەلام واقیعەکە واناڵێت، هەندێ کەس موکڕ دەبن کەپیویستی بەئیجرائاتی سەیرو سەمەرە هەیە لەبری وەستانەوە بەرامبەر راستی بەنمونە دەلێن:
1- با زینێکی نوێی بۆ بکڕین.
2- با هەر ئالفی بدرێتێ وەک ئەوەی زیندوە.
3- ئەسپ سوارەکە بگۆڕدرێ.
4- ئەو فەرمانبەرەی بەرپرسە لەخزمەتکردنی لادرێ.
5-کۆبونەوە دەکرێ لەسەر چۆنیەتی خێراراکردنی ئەسپەکە.
6- پێکهێنانی لێژنەو تیمی دیراسەکردن و شیکردنەوەی ئەسپە تۆپیوەکە لەهەموو لایەنەکانەوە.
7- دوای چەند مانگ لەبەدواچون و شیکاری لیژنەو تیمەکان دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە ئەسپەکە تۆپیوە.
8- بەلام لەبری داننان بەراستیەکەدا خۆگەورەکردن و بروبیانو بەراوردکاری بە ئەسپی تۆپیوی تر دەکەن.
9- بڕیار دەدەن کەگرفتەکە کەمی راهێنانی ئەسپەکەیەو راسپاردەیان ئەوەبوو کە ئەسپەکە رابهێنرێ.
10- بێگومان ئەو خولی راهێنانە پێویستی بەبودجەیەک دەبێ.
11- لەکۆتایی دا نکۆلی کردن دەیانگەیەنێتە ئەوەی کە پێناسەی ووشەی مردوو یا تۆپیو بکەن تا متمانە بدەنە خۆیان کە هێشتا ئەسپەکە زیندوە.
وانەی ئەم تیوریە
هەندێ کەس لەسەر کەلە رەقی و متمانە بەخۆبون و درۆکردن لەگەل خەلک کاتی خۆیان بەفیرۆ دەدەن هەولی نەزۆک دەدرێ لەبری چارەسەری کێشەو گرفتەکان. ئەم دەسەلاتەی ئیستای خۆشمان بۆ هەموو شکست و نەهامەتیەک بروبیانویەک بهێننەوەو راگەیاندنی زۆری بۆتەرخان دەکەن و دەیانەوێ دەرخواردی مێشکی خەلکی بدەن.
وەرگێران بەهەندێ دەستکاریەوە
- Latest Posts by عوسمان عومەر
-
موکەرەم تالەبانى، دەزگایەکى پەیوەندى تایبەتى لە نێوان صەدام و مەسعود بەرزانى هەبوو – بەشى چوارەم.
- -
موکەرەم تالەبانى، دەزگایەکى پەیوەندى تایبەتى لە نێوان صەدام و مەسعود بەرزانى هەبوو – بەشى سێهەم.
- -
موکەرەم تالەبانى، دەزگایەکى پەیوەندى تایبەتى لە نێوان صەدام و مەسعود بەرزانى هەبوو – بەشى دووەم.
- All Posts