کاوسێن بابەکر: چین تارماییە تۆقێنەرەکەی ئەمریکا.
بۆچی ئەمریکاو ووڵاتە ئەوروپیەکان زراویان لەچین چووە؟ چین ووڵاتێکی زۆر خۆپارێزە لەڕووی سیاسی و سەربازیەوەو کەمترین دەستێوەردانی جیهانی هەیە، کەواتە کێشەکە ئابوریە زەبەللاحەکەیەتی، کە قەبارەی ئابوریەکەی بەنزیکەی 20 تریلیۆن دۆلار دەقەبڵێنرێت، لەساڵی 2022 سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئابوری چینی لەڕوی هێزی کڕینەوە بەگەورەتر لە ئابوری ئەمریکی قەبڵاند! ئەو بانکە بەپێی بەیاناتەکانی هیزی کڕین ئابوری چینی بە نسبەی%18.8 لە ئابوری چین بەگەورەتر خەمڵاند. لەرووی پیشەسازیشەوە زیاتر لە دووهەزار کۆمەڵە پیشەسازی جۆراوجۆر لەچین هەیە، هەر لە دروستکردنی دەرزیەوە تا مانگی دەستکرد، بەرهەمەکانی بازاڕەکانی دونیای داگیرکردوە، لە ئۆتۆمبێل، ئامڕزەکانی سۆشیال میدیاو… هتد، کەوایلێکردووە ببێتە گەورەترین هەناردەکاری جیهان کە بەزیاتر لە3.4 ترلیۆن دۆلار دەقەبڵێنرێت، هیچ مالێک نیە دروستکراوی ئەم ووڵاتەی تێدا نەبێ، بازاڕەکانی ئەمریکای لاتین و ئەفریقای بە وەبەرهێنانەکانی داگیر کردووە جگە لە ووڵاتانی ئاسیاو ئەوروپاو ئەمریکا خۆشی!
چین لەم چەند دەیەدا لەووڵاتێکی هەژارەوە بووە بە دوەمین گەورەترین ووڵاتی زەبەلاحی ئابوری لەدوای ئەمریکا، تەنانەت لەم ساڵانەدا پێشبینی دەکرا لەساڵی 2028ەوە پێش ئەمریکاش بکەوێتەوە، بەڵام هێدێک کێشە هاتنە پێش و ئەم پێشبینیانەی بۆ دەساڵ دوای ئەم ڕێکەوتە دواخست.
ململانێ و بۆڕبۆڕێنەی چین _ئەمریکا دوای هاتنە سەر دەستەڵاتی دۆناڵدترەمپ گەرمتر بووە، جەنگی زیادکردنی ڕسومی گومرگی لەسەر کاڵای یەکتر بەشێوەیەک بۆتە رقبەڕقە یەکی منداڵانە،کە هیچ پێشبینیەک هەڵناگرێت، کەبەمەش چاوەڕوان دەکرێت ئابوریەکانیان ئاڵوگۆڕی بەسەردابێت، بەڵام بەجێگیر نەبوونی بازاڕو بڕیارەکانی ترەمپ هێشتا زوە پێشبینی ئەنجامەکان بکرێت.