رەزا شـوان: رابیـا رۆگـێ یەکەم ژنە ئەڵـمانی کەشـتیوانی ئاسمانییە.
زانا و ئەنـدازیاری ئەلـیکـتـرۆنی بەناوبانگ و پسپۆری بـواری رۆبۆتی زیرەک، خاتوو (رابـیا پاتـریـشیا رۆگێ) بـوو بە یەکـەم ژنە کەشتـیوانی ئەڵـمانی، کە لە رۆژی هـەیـنی (4/ نـیسان/2025) لەگەڵ سێ کەشتیوانی تـردا، کە رابیـا سەرکـردەی تیمەکەی دەکرد. بـۆ مـاوە (4) رۆژ، بە کەشتی (فـرام 20) چـوونە بۆشایی ئاسمان و لە بەرزی (425 ـ 450) کیلۆمەتر بە خولگهی زەویدا، بەسەر جەمسەری باکوور و جەمسەری باشووری زەویدا سووڕانەوە. چەنـدین تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا. بێ زیان گەڕانەوە سەر زەوی.
رابیا، لە ساڵی (1996) لە شـۆنبـێرگ لە (بەرلـین) ی پایتەختی ئەڵمانیا لەدایکـبووە. لە ئێستادا تەمەنی (29) ساڵە. رابیا منـداڵـێکی زیـرەک بوو. یەکەم کچە لە ئەڵمانیادا، کە لە تەمەنی (13) ساڵیدا، بوو بە خوێندکاری زانکۆ. لە قۆناغی یەکەمدا بڕوانامەی بەکالـۆریـۆسی لە زانکـۆی تەکـنیکی سروشتی، لە شـاری (تـرۆنـدهـایـم) لە نەرویـج بەدەستهـێـنا و بـوو بە ئەنـدازیـارێـکی تەکـنـیکەکـانی کارەبـا. لە پەیـمانگای بەرلـین، بـڕوانامەی لە تەکـنیکەکای کارەبای وەگـرت. بـڕوانـامەی ماستەری لە تەکنیکەکانی کـارەبـا و لـە زانیـاری و لـە پـسـپۆریی لـە رۆبـۆتی زیـرەک، لە زانکـۆی زۆریـخ لە سـویـسرا بەدەستهـێناوە.
لە کالـیفـۆرنیا ـ لە ئەمـریکا دا، مەشـقی فـڕینی کـردووە. بـۆ دەربـردنـیش لـە دۆخـە سەخـتەکـانـدا، لە ئـالاسکا، و لە دوورگەی سـڤالـباردی نەرویجی راهـێنانی کـردووە.
هەر لەم دوورگەیەی نەرویجدا، چاوی بە پلانـدارێـژەری گەشتە ئاسمانییەکە، جـۆن وانگ کەوت. جـۆن رابیای بۆ ئـەو گەشـتە بانگهـێـشت کـرد.
گەشتە لەسەر راسپاردن و بە سپۆنسەری مـلیادێری ماڵتی ـ چینی (جـۆن وانگ)ەوە رێـکخـرا. ئامـادە نەبـوو کە ئـاشکـرای بـکات، بـۆ ئـەم گـەشــتە چـەنـد پـارەی داوە.
رابـیـا رۆگێ سەرکـردەی تـیـمی گەشـتەکە بـوو. بـێـجگە لە خـۆی سێ کەسی کـەش هـاوبەشبوون لەگەڵـیدا، کە ئەمانە بـوون: دەرهـێنەری فـیلمی سینەمـایی نەرویـجی خـاتـوو (یانتک میکـێـلسن) و رێبەری جەمسەریی ئـوسترالی (ئـێریک فـیلـیـپس) و ملیاردێـری چـینی (جـۆن یانـگ). کە لە رۆژی هەیـنی 4. 4. 2025 چوونە نـاو کەپـسوولی دراگـۆن، کە لەلایەن کـۆمپـانیای (سپەیـس ئـێکـسی ئیـلـۆن ماکـس) ەوە دروستکراوە. بە هـۆی رۆکـێتی سپیس ئێکس (فالکـۆن 9 ) بە گـۆشەی (90) پـلە، بەرەو ئاسمان بوونەوە. ئەرکەش بە ناوی (فـرام 2) ناونرا. فـرام ناوی کەشتییەکی چارۆگەداری بەناوبانگی نـەرویجی بوو، کە زیاتـر لە سەدەیـەک پـێش ئـێستا، لەنێوان سـاڵانی (1893) و (1912) دا، تـیـمێک لە زانـایـانی و تـوێـژێـنەرانی نـەرویجی، بۆ دوزینەوەی نـوێ و بۆ تـوێـژینەوە، گەشـتـێکـیان پـێی کـرد، بـۆ جـەمسەری باکـوور و جـەمسەری باشـووری زەوی. وەک رێـزلـێـنان و بەرزڕاگـرتنی یـادی ئەو کەشـتیـیە و ئـەو تـیـمە تـوێـژێـنەرە نەرویـجـییە، ئەم گـەشـتە ئاسـمانـییەیـان ناویان نـا (فـرام 2).
ئەم گەشتە مێژووییە بۆ بۆشایی ئاسمان، لە ماوەی چـوار رۆژ لە خـولگەی زەویةدا، بەسـەر جـەمـسەری بـاکـوور و جـەمـسەری بـاشـووری زەویـدا سـووڕانـەوە. (22) تاقـیکردنەوەی زانـستییان ئەنجامدا. ئەم تاقـیکـردنەوانە بـریتیبوون، لە لـێکـۆڵینەوە پـێشەنگـییەکان لەسـەر کاریـگەرییەکانی نەبـوونی کـێـش، لەسـەر جەستەی مـرۆڤ، کەشەکـردنی قـارچـکی شـیاوی خـواردن لە بۆشـایی ئاسمان، گـرتـنی یەکـەم وێنـەی تـیـشکی ئـێکس لـە بـۆشـایی ئاسمانـەوە.
لـە دوای چـوار رۆژ ســووڕانـەوە بـە دەوری جـەمـسـەرەکـانی زەویـدا، کـەپـسوولی دراگـۆنی هـەڵـگـری چـوار کەشـتیـوانەکـان، بەبێ زیـان، بە نـەرمی بە پەڕەشــووت،
لە رۆژئـاوای ئەمـریکادا، لە زەریـای هـێـمـن، لە کـەنـاری کـالـیفـۆرنیـادا نـیـشـتەوە.
رابیا پێش دەستپێکردنی گەشتەکەیان، بە ئاژانسی راگەیانـدنی ئەڵـمانی (دی پی ئەی) رایگەیاند: ئامانجـمان تەنهـا بەزانـدنی سنوورەکان نییە، بەڵکو رەخسانـدنی دەرفەتی نوێیـە بۆ گەشتکردن بۆ بۆشـایی ئاسمان، بۆ فـراوانکـردنی ئاسۆی گەڕان لە بۆشایی ئاسـمانی تایبەت و لێکـۆڵـینەوەی زانـستی، بۆ ئیـلهـام بەخـشینە بە لاوان بـۆ ئـەوەی هـیوا و خـەونەکـانیان بەدیـبهـێـنـن.
رابیـا رۆگێ، ئەنـدامی دەستپێشخەری تـوێـژینەوەی ئەکادیـمی ئەماتـۆرێکی ناوازەیە.
بە گـوێـرەی نـاوەنـدی ئەڵـمانی بـۆ زانـستی ئاسـمانی (دی ئێـڵ ئـاڕ). رابیـا رۆگێ لە ئێـستادا پەیـوەنـدی بە لـیستی نـوخـبەی ئەڵـمـانـییەوە کـرد. کە تا ئێستا تەنها (13) ئەڵـمانی، گەشتیان بۆ ئاسـمان کـردووە. رابیـا رۆگێ شانـازی بە ئـەوەوە دەکات، کە یەکـەم ژنـە لە نێـوانیـانـدا.