ئەم گرتە ڤیدیۆیە هی ڕۆژنامە شەهیدەکەیە لە زەمار .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لە ئه‌نجامی هێرشی گروپه چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر کامپی مه‌خمور په‌یامنێرێکی ANF به ناوی ” ده‌نیز فرات ” که له هه‌رێمه‌که رومالی هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد ، گیانی له‌ده‌ستدا .
په‌یامنێرێکی ANF به ناوی ” ده‌نیز فرات ” له کامپی مه‌خمور له کاتی رومال کردنی هه‌واڵه‌کاندا به هۆی هێرشی گروپه چه‌ته‌کانی داعش گیانی له‌ده‌ست ده‌دات .
ده‌نیز فرات له ماوه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ئه‌و سێ رۆژه‌ی رابردوو راستییه‌کانی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ رومالی هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد و هه‌واڵه‌کانی به که‌ناڵی Stêrk TV, Med NUÇE, Ronahî و ئاژانسی هه‌واڵی فورات(ANF) راده‌گه‌یاند .
ANF هێرشه‌کان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌وانان به توندی شه‌رمه‌زار ده‌کات و ده‌شڵێت:” له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا پێویسته خه‌باتکارانی راگه‌یاندن بپارێزرێن. ده‌نیز یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان بوو که شه‌ڕ و پێکدادان و به‌رخۆدانی له مه‌خمور بۆ رای گشتی راده‌گه‌یاند. وه‌کو ANF یادی ده‌نیز فرات به‌رز راده‌گرین و پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی هه‌رێمه‌که رومال ده‌که‌ین .
ئێمە لە وتاریکورد بەناوی بەڕێوەبەر و نوسەرە بەڕیزەکانی و خوێنەرانی ـ هاوبەشی خەم وبەژارەی گەریلە ئازا‌و سەربەزەکانی کوردستان و تەواوی هاوڕێ و هاوسەنگەری شێرەژنی کورد خاتو ( دەنیز فرات ) دەکەین و هیوا دەخوازین خوێنی شەهید ببێتە هەوێنی یەکڕیزی ماڵی کورد و سەرکەوتنی یەکجارەکی ، لەخوای گەورە داواکارین بەهەشتی بەرن جێگای بێت ، دوا ناخۆشی خانەوادەکەی و گەلی کورد بێت ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- بابەتەکانی تری وتاریکورد
-
نەوزاد بەندی: ئەدەب چییە؟
- -
ڕێبوار عابد محەمەد: بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە.
- -
ئالان فەرمان: مەسرور بارزانی دوولەتبوو.!
- All Posts