مـاردین محەمەد : خه‌ڵکی وڵاتێکی سه‌یرم .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت
له‌به‌ر سه‌رۆک ؛شار و شه‌قام شڵه‌ژاوه ‌،له‌به‌ر سه‌رۆک ؛ئاسمان ڕه‌نگی خوێن ده‌گرێت وبۆنی ده‌گاته‌ ئه‌م ناوه‌ !دنیا باسی سه‌رۆک ده‌کات ..سه‌رۆک نه‌بێ !…………………..له‌به‌ر سه‌رۆکگه‌وره‌ و مناڵ ، باڵا و گه‌داتیخیان له‌یه‌کتری ئه‌سوون ،گۆشتی کاڵی یه‌کتر ئه‌جوون ،بنجی یه‌کتر ئه‌پروچکێننبه‌ته‌شوێی تیژی حیزبه‌وه‌؛دانه‌ دانه‌ ئیسکی یه‌کدی …ئه‌هاڕن و تێك ئه‌شکێنن!به‌گڕی ساویلکه‌ییانمێژووی خۆیان ئه‌سوتێنن!بۆ گۆڵمه‌زێک له‌سه‌نگه‌ردان ،دۆستایه‌تی له‌بێخه‌وه‌ له‌بن بێنن!کۆشکی ده‌نگه‌کانی خۆیان ،ده‌نێنه‌ ژێر پێیانه‌وه‌وبه‌ ڕسوایی ناوی دێنن!ئێستا له‌وێ …که‌س خه‌می نانی نیه ‌،سه‌رۆک نه‌بێ !که‌س خه‌می نه‌داری ناخوات ،سه‌رۆک نه‌بێ !که‌س خه‌می کاره‌بای نیه ‌،سه‌رۆک نه‌بێ !که‌سێک نیه‌ لێدوان له‌سه‌ر سه‌رۆک نه‌دات ،خودی که‌سی سه‌رۆک نه‌بێ !……………………….خه‌ڵکی وڵاتێکی سه‌یرم !شه‌ڕی نان و ژیان ناکه‌ین …شه‌ڕی مافی مرۆڤ بوون وئایندی مناڵان ناکه‌ین …!بۆ ئازادی هه‌وڵ ناده‌ین …!له‌کاتێکا …له‌به‌ر حیزب و که‌س په‌رستی ،له‌به‌ر حه‌زی خودگچکه‌یی ،ئاماده‌ی شه‌ڕێکی وه‌هاین ؛هه‌رچی هه‌یه‌ به‌گڕی رق بیسوتێنین !ئاینده‌ و ئێستاو ڕابردوو ،له‌ سایه‌ی سادیه‌تێکدا ،وێرانه‌و ته‌فرو توناکه‌ین . 
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت