پارتی نەرمی نواندووەو سازش لەبەشێکی گرنگ دەکات بۆ لایەنەکانی تر ، بزانە چییە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی لێدوانی هێڤار کاتژمێر 12.7 دەقە بەکاتی هەولێر ” نێردەی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو لەشاریی هەولێر و بەدوواچوو بۆ کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکە . دەڵێت : پارتی نەرمی نواندووەو سازش لەبەشێکی گرنگی کردووە بۆ لایەنەکانی تر لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەم کێشە دەبەنە بەردەم سندوقەکان و با خەڵک بڕیار بدات . ئەم لێدوانە لە زاریی وەفدیی پارتی یەوە ڕوونکردنەوەی دا . واتە پارتی بەپێی ئەم لێدوانەی بێت ، خۆی لەسەرو کورد و مەسەلەکەیەوە دەبینێت . ئەم لێدوانەی پارتی درێژکراوەی هەمان لێدوانە ، کە بارزانی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی پێشووتری هەرێم ، لەبەرامبەر قادر عەزیز سکرتێری زەحمەتکێشان وتبووی : گەر خۆم سەرۆکی هەرێم نەبم ، هەموو مەسەلەی کورد و کێشەکەی وەک پوش بسوتێت ، خەمی بۆ ناخۆم .
ئەم هەڵوێستەی پارتی ڕوون و ڕاشکاوانەیە بۆ ڕێکەوتن لەسەر ئەم پرسە ، جگە لەماندوبوون و هەوڵێکی پوچەڵ هیچی لێ شین نابێت . ئەنجامی کۆبوونەوەکان بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی دێت ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- بابەتەکانی تری وتاریکورد
-
نەوزاد بەندی: ئەدەب چییە؟
- -
ڕێبوار عابد محەمەد: بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە.
- -
ئالان فەرمان: مەسرور بارزانی دوولەتبوو.!
- All Posts