تیشکۆ زەند: کۆتا چارەسەر ئەوەیە! The only solution would be!!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەمێکە هەوڵدەدەم شیکردنەوەیەکی تێرو چڕ بکەم لەمەڕ ئەم بێسەر و بەریەی باشوردا، بەڵام هەندێک جار ڕاڕایم یان کەمی کات بۆ خۆلێدان لە تەوەرێک و کێشەیەکی وا ئاڵۆز نەک تەنها بڤەیە و بەس، بگرە سەریەشەیە و لە هەمان کاتیشدا، بەڵکو دژواریشە دەستبردن بۆ کارێکی وا گرنگ لە ڕاستیدا کاری بنکەی توێژینەوەی ئاسایشی بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوایەتیە بۆ ئەوەی کۆیی ئەو بەرپرسیارەتیە نەتەوایەتیە بگرنە ئەستۆی پاکی خۆیان و بگەنە ئەو دەرئەنجامەی کە چ هۆکارێکە کە وا کۆمەڵگا بەو گورچیە بەرە و هەڵدێر و ماڵوێرانی دەبات، بەڵام بەداخەوە لەو وڵاتە گومڕا و خەسێندراوەی مندا بە هۆیی نەبونی هوشیاری کۆمەڵایەتی، سەروەری و ئازادی یاساوە و دەستکراوەیی باڵایی حیزبی خێڵەکی لە هەموو ساکتەرەکانی وڵاتەکەمدا کەم تا زۆر ناشرینی و قۆرخ کردنی هەموو پۆستەکان ڕەنگدانەوەی مۆنۆپۆڵی حیزبەکانی پێوە دیارە، کە بۆتە نەخۆشی بۆ لە گرێژنەدان و لەدەست دەرچونی هەست و سۆزی نەتەوایەتی و هاوپشتی نیشتمانی٭.
بۆیە ئەم هەموو بێسەر و بەریە و ئەم هەموو گێرە شوێنی و قۆرخ کردن و فڕکان فرکان و هۆسەیە تەنها و تەنها حیزبە کوردستانیەکان لێ بەرپرسیارن و بەس، دەرئەنجامەکەشی ئەوەیە کە دەی بینین و وڵات بۆتە جەنگڵستان و ئاو بهێنن و دەست و قاچی لێ بشۆین.
بۆیە تا حیزبە باڵاکانی کوردستان ئەم هەڵسوکەوتە نەخوازراوانەیان هەبێت دەبێت کۆمەڵگا بێ شێو سەربنێتەوە و بۆ هەمیشەش لە چاوەڕوانی کاری نەخوازرا و سیناریۆیی دروستکراویی ئەواندا بگەوزێت تا چاوەڕێی ڕەحمی قاپی ئەوان بکەن و بە سکێک تێر و بە دەش برسی بن.
بۆیە لەم کاتە ناخۆش و ئاست تەنگەیەدا کورد وەک میللەت دەبێت هەڵوێستی یەک لاکەرەوەی خۆیی هەبێت و وەک گەڵانی زیندوش دەبێت زیندوو بژی، مرۆڤ یەک جار دەژی نەک هەموو ڕۆژێک ژیانی کوڵە مەرگی، ڕاستیەکەشی ئەوەیە ڕاپەرین و وەدەرنانی وڵاتفرۆشان تاکە کلیلی هەموو چارەسەریەکانە.
چونکە ئەم یاریەی لە نێوان دەسەڵات و میللەتدا هەیە هەر لە یاری ماڵە باجێنەی منداڵان دەکات، ئەوەی خۆم بۆ خۆم و ئەوەی تۆش بۆ خۆم، ئەم دەسەڵاتە پاپتە بۆگەنە کوردیەی باشور میللەتەکەی خۆیی پێ نامۆیە بۆیە ئەوان لە ئاسمان و ئێوەش لە زەوین.

٭ هاوپشتی نیشتمانی، ئینتمای نیشتمانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت