بەختیار نامیق: تارانچێتی و ئەنقەرەچێتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تورکیا و ئێران کە دوو هێزی فراوانخوازی ناوچەکەن و لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە سێبەریان هەیە، هەرگیز ناهێڵن بنەماکانی دەوڵەت تێیاندا دروست ببێت، جا هەر مۆدیلێکی دوڵەت بێ، وە ناهێڵن یاسا بەسەر گروپەکانی خۆیاندا سەروەر بێ، ج چای ئەوەش داواکاری بۆ دەوڵەتی نەتەوە.
لە ئێستادا ئەوەی ڕویدا لە ناو بنەماڵەی تاڵەبانیدا شتێکی وا نیە لەوەش خراپتر بو هیچیش نەبو، دوای مام جەلال یەکێتی بوە سەد باڵ و چەند نیوە باڵێک و ئێران نەیهێشت بکەوێ، لە زۆنەکەی ئەو چەمەی تر ( زۆنی زەرد ) بە هۆی ناکۆکی دو باڵەوە ڕۆژانە دەبینین لایەنگرانی باڵەکان چۆن دەردەکرێن لە پۆست و بگرە هەندێ کوشتن لە هەردولا ئەگەر ڕۆبچی ئەوا ناکۆکیەکانی تیایە، ئێ تورکیا ناهێڵێت بکەون، جا هێشتا بەرزانی ماوە، قۆناغی دوای بەرزانی لەو چەمەی تر ئەوانیش دەبن بە سەد باڵ و چەند نیوە باڵێکەوە، بەڵام تورکیا ناهێڵێ بکەون.
جا لە هەردو زۆنەکە چی تورکیا چی ئێران نەک ناهێڵێن بکەون، بەڵکو پشتیوانیان دەکات لەبەرامبەر هەر هێزێکی تر کە لە دەرەوەی ئەم دو هێزە دروست ببێت، وە ناشهێڵێت دەوڵەتی بچوکیشیان هەبێ وەک فیدڕاڵیش.
تورکیا و ئێران ڕێککەوتننامەی ستراتیژیان لە نێوان پاشکۆکانیاندا بە پەنجا بە پەنجا داناوە ناهێڵن تێک بچێ، لە کاتی شەڕی ناوخۆ بینیمان یەکێتی چوە کەپکی حەمەئاغا و هەولێری بە دەستەوە بو، سەری ڕەشیان تەوق دابو، بەڵام تورکیا لە ڕێی عێراق و ئەمریکاوە نەیانهێشت پارتی بکەوێ، پاشان پارتی تورکیا تا سەیران بەن ڕۆشتن، ئێران یەکێتی هێنایەوە تا دێگەڵە و وتی ستۆپ ئەمە ئیتر سنوری تورکیایە، جا ئێستە ئەو هاوسەنگیە تێکچووە دەیانەوێ هاوسەنگی ڕاگرن بارەکە ڕاست بکەنەوە، کار بۆ ئەوەش دەکەن، خێڵ خێڵ و گروپ گروپ بین بۆ ئەوەی توانای بەرهەمهێنانی دەوڵەتی نەتەوەمان نەبێت.
تورکیا و ئێران لە هەمو ئەو شوێنانەی هەژمونیان هەیە ناهێڵن دەوڵەت هەبێ وەک ناوەندێکی دەستەڵات، ئیتر ئەمریکا و وڵاتانی تر جگە لە ناڕەزایی هیچی تر ناکەن، تورکیا و ئێران بۆ سێبەرەکانیان پێیان وایە یەک دەوڵەت و یەک ناوەند هەیە ئەویش تارانچێتی و ئەنقەرەچێتیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت