لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی لەماوەی پێنج خولی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان، توانیوویەتی یاساو ڕێساکانی هەڵبژاردن بە بەرژەوەندی خۆی بشکێنێتەوە. هەموو جارێک مسۆگەری براوەی یەکەم بێت. ئێستا ناحەقی نییە، کە دەچێتە پرۆسەیەکەوە، ئەنجامەکەی پێویستی بە ماندو بوون و وزە بەخشینی سیاسی و هەوڵدان و ساڕێژکردنی دڵشکاندنی خەڵک هەیە لەلایەن هەمان حیزبەوە. هەروەها چاوەڕوانی لەدەستدانی زۆرینەی لوتکەی دەسەڵاتەکانی هەرێمیشە، یاخووت کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەمڕۆ و بەزیان شکاندنەوەشێتی بۆ داهاتوو.
هەرچی یەکێتی یە وەک پارتی، پێگەی جەماوەری بۆ ئاستێک دابەزیووە، گەر یاسایەکی ڕێژەیی بۆ بەشداری تاک لە هەڵبژاردن هەبێت، ناتوانن هیچ دەسەڵاتێکی سیاسی بە بژاردەی ڕابردوو بگرنە دەست. هەردوو حیزبی دەسەڵات لەماوەی رابردوویی ململانییەکانی شاخ و شاردا، ململانییەکی خوێناوییان هەبوو. بەڵام ئێستا یەکلایی کردنەوەی ململانییەکانیان بردۆتە دادگای فیدرالی عێراق و دەیانەوێت لەو ڕێیەوە یەکلایی کێشەکانیان بکەن. بەڕایی بەندە ئەم جۆرە لە ستایلە لە یەکلایی کردنەوەی کێشەکان دڵخۆشکەرە. بۆچی دڵ خۆشکەرە؟ کاتێک حیزبێک پەنا دەبات بۆ دادگا بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی، دەکڕێت بەچاوی پۆزەتیڤانەوە تێی بڕوانین و لەوە بگەین ئەها ئەوە ئەو دوو حیزبەیە لە میژوویاندا دەستیان بردووە بۆ چەک تا کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە. واتا باوەڕیان نە بەسیاسەت و نە بە دیالۆگ و یاسا هەبووە. کەچی ئەمڕۆ خاڵە ناجۆرەکانیان لاداوەو پەنا بۆ داداگا دەبەن.
وتەیەکی شیاو هەیە؛ بە میژووی سەرانی یەکێتی بە تاڵەبانی باوک و نەشیروان مستەفاوە، ئەوەی ئەوان بەرامبەر بەپارتی بۆیان نەکرا، ئەوا بافڵ تاڵەبانی کردی. جگە لەوەش هەرچی هەنگاوەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتوو لە ژێر سیبەری ئەمدا کردوویانە. چۆن؟
1- هەموو جارێک کە کێشەکانی پارتی و یەکێتی گەورە دەبوون و دەگەیشتە ئاستی هەڕەشەی سنوربڕینی هێزیی دەرەکی، تاڵەبانی پەنای بۆ سازش دەبرد و هیچ وتەیەکی سەرکردایەتی حیزبەکەی نەدەخوێندەوەو سازشی لەسەر کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی لەسەر یەکێتی دەکرد.
2- ساڵی 2009 کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان دامەزرا بە ڕابەڕایەتی نەوشیروان مستەفا، دروشمەکان لە جوارچێوەی گۆڕینی سیتەمەکەدا بوو، چوونکە هەڵبژاردنەکە بە سیستەمە کۆنەکە بوو، پارتی هەموو دروشمەکانی گۆرانی بە زیکەی مێژوولەش بە لای گوێیدا نەدەزانی. لەبەر ئەوەی زامنی زۆرینەی کورسییەکانی کرد بوو. جگە لەوەش، خوێندنەوەی بۆ فۆڕمی هێزی لە کوردستاندا لەبەردەم بوو، کە خاوەن هێز و پارە و دەسەڵاتی جوگرافییە. لەو لاشەوە، نەیارە سەرسەختە کلاسیکیەکەشی یەکیتی بوو، کە خاوەنی هەمان فۆڕمی چەک و هێز و دەسەڵاتی جوگرافییە، بەلاوازی و ناچاریی تر لەجاران دەبینی بۆ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵدا بکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت