سیروان حمە ساڵح: هەرێمی کوردستان دوو زیندان بۆ ئازادیەکان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە هەرێمی کوردستاندا ئەوەی پێی دەوترێت دەستەڵاتی کوردی جگە لە ماکیاجێک بۆ شاردنەوەی کۆمەڵێک کرداری دژە دیموکراسی هیچی تر نیە، دەستەڵاتێکی تەواو خێڵەکی و دابەشبووی دوو زۆن وەک دوو خێڵ و دوو خێزان، بە ناوی دەستەڵاتی مەدەنی و حکومەتی دامەزراوەوەو حکومەتێکیان پێکهێناوە کە ڕاستیدا، ئەمە تەنها بۆ گەمژاندنی ڕای گشتی وڵاتانی دیموکراس خوازە، لەژێرەوە و لە پشتی ئەم پەردەی شانۆگەریانەوە دنیایەک دۆسیە هەیە کە ئەگەر وەک خۆی بچێتە بەر چاوی کامێرای جیهانیەوە نەک هەر دەبێتە گاڵتەجاڕی، بەڵکو دەبرێتە بەردەم لێپێچینەوەی بەندەکانی مافی مرۆڤەوە.
لە کوردستان دوو حیزب و دوو بنەماڵە و دوو زۆن هەیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیدا دابەش بون بەسەر بەرژەوەندی دوو وڵاتی زلهێزی هەرێمایەتیدا کە تورکیا و ئێرانە، پەیوەندییەکانیشیان بە جیهانی دەرەوە لە چوارچێوەی فێڵێکی گەورەی بەرنامە بۆڕێژکراودا دەگوزەرێ، ژورە تاریکەکان، یان بمانەوێ مۆمێک هەڵبکەین و بچینە ژوری پشتەوەی ئەم دەستەڵاتە بزانین چی دەبینین، هەر لە تاڵانکردنی سامانی سروشتی ژێر زەوی و سەر زەویەوە تا ئاسمان داگیرکراوە و دابەشکراوە بەسەر کوڕانی حیزبە بنەماڵەییەکاندا، ئەوەی ناوی ئازادییە بۆدەربڕینی ڕای جیاواز تا دەگاتە هەڵبژاردن و دەستاودەست کردنی دەستەڵات جگە لە مەهزەلەیەک هیچی تر نیە، زیندانەکان پڕن لە کەسانێک کەلەسەر کۆمێنتێک یان ڕایەکی ئازاد زیندانی کراوە، پڕە لەو کەسانەی لەبەر دۆسییەکی بچوک تاوانی گەورەی بۆ داتشراوە بەڵام دزە گەورەکان لەسەرو یاسا و هەمو شتێکەوەن، خۆ ئەگەر بتەوێ قسە لەسەر دۆخی بازاڕ و موچەخۆران بکەیت ئەوا پێویستی بەدوداچونی قوڵ و چڕ نیە، هەمو تاکێک دەزانێ ئەم نوخبە کەمەی دەستەڵاتیان بەدەستە چۆن لەپەنجاهەزار دیناری عێراقییەوە کە لە موچەدا دەگۆڕێ بۆ پێنج هەزاری تا بندیوارەکانیان نقومی گەندەڵین، بۆیە بۆ ئێمە کە کاری نوسەر و ڕۆژنامەنوسی دەکەین ئەرکو بەرپرسیاریەتی قورسمان لەسەرە کە بتوانین ڕوبەڕوی هەر پێشێلکارییەک ببینەوە کە دەیبینین، ئەگەر چی مەترسی بۆ سەر ژیانمان دروست بکات.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت