لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشتر ئاماژەم بەوەدا بوو، کە گۆڕان دروشمی گۆڕینی سیستەمی هەڵگرتوو، کەچی لەمپەڕەکانی ئەم خەیاڵ پڵاوییەی لەبەردەمیدا هەرمابوون. ئاخر خوا لێخۆش بوو نەوشیروان مستەفا بێئاگایانە دەستی بۆ گۆڕینی سیسەتەم برد، چۆن؟
1- سیستەمی هەڵبژرادن یەک بازنەیی بوو، واتا لە هەرشوێنێکی هەرێمی کوردستان کەسێک دەتوانێت دەنگ بە کاندیی خۆیی بدات. ئەم سیستەمە بۆ پارتی بێ سنوور بوو بۆ ئەوەی بەبێ کۆسپ بتوانێت لە دهۆکەوە ئاراستە دەنگییەکانی بە لێشاو بۆ سلێمانی و هەولێر بنێرێت. بەڵام فرە بازنەیی ئەو سنور بەزاندانانەی کۆتایی پێهێناو خەڵکی تەنها دەتوانن لە پارێزگاکەی خۆیان دەنگ بدەن.
2- نەشیروان مستەفا نازانم بێ ئاگا بوو لەوەی پارتی زیاتر لە سەدان هەزار خەڵکی بەشەکانی تری کوردستانی لە ڕێی پیدانی ناسنامەو کۆمەك و بەپارتی کردن، دەتوانن بەشداری بکەن لە هەڵبژاردن و دەشتوانن ریڕەویی پرۆسەکە بە قازانجی خۆیان بگۆڕن.
3- 11 کورسی بەناو پێکهاتەکان، کە لەبنەمادا بۆ سوودی پارتی دروست کرا بوو، واتا پارتی لە سفرەوە نەدەچووە پرۆسەی دەنگدانەوە وەک گۆڕان و یەکێتی و… هتد. بەڵکوو بە ژمارەیی 11 وە دەچوو پرۆسەکەوە، کە دەیکردە، نیوەی یەکێتی و گۆڕان ئەو ژمارەیە.
هەست نەکردنی گۆڕان بەم پێکهاتە ترسناکە لە هەلبژرادندا، واتا چوونە پرۆسەیەکەوە کە گومانی تیا نییە تیا دەدۆڕێت، چۆن دەتوانرێت دروشمی گۆڕینی سیستەم بەرز بکرێتەوە؟ ئەگەر کۆی دروشمەکان سینارۆ و فریودان نەبێت. وا دامان نا، یەکێتی ئامانجی سیاسی خۆی هەبوو، کە بژاردەیەکی گریبەستی سیاسی نێوان دەسەڵاتەکان بێت بۆ ئەوەی پارتی براوەی هەریم و یەکێتی براوەی عێراق بێت لە لوتکەی دەسەڵاتدا، کەئەمەش نەگونجاوە. ئەی گۆڕان ئامانجی چی بوو؟.
پارتی لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵ، گەر بەشداری بکات، دەسەڵات و توانای بڕیاردانی بەتەواوی پچووک دەبێتەوە بۆ ئاستێک، کە دەکاتە قەوارەی توانای پارتی دموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بەرزانی. ئەم پچووک بوونەوەیە بە پێی بڕیارەکەی دادگابێت بەم شێوەیە دەبێت:
1- پاش ئەوەی کۆمیوسوێنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەن و کەوی بۆ ناوە ساختەکان کرد و زیاتر لە نیو ملوێن ناوی ساختەی لە لیستی دەنگدەراندا دەرکرد، کە قسە لەسەر ئەوە دەکرێت ئەوانە هەموویان کوردانی دانیشتووی ناو هەریم نەبن.
2- یەک بازنەیی بۆ پارتی زۆر بەئاسانی دەیتوانی ئامانج و هەنگاوەکانی خۆی مسۆگەر بکات تا بتوانێت، سوکانی قیتاڕەکەی لە دهۆکەوە زۆر بەئاسانی فارگۆنەکانی لە هەولێر و سلێمانی بئاوژێت و بەئاسانی هەر کاندیدێکی بویستایە سەری بخات. بۆ نمونە ئاری هەرسین لە سلێمانی.
بۆیان گێڕاومەتەوە؛ سەرکردەیەکی دێرینی کورد کە پارتی ناردوویەتی، پاش دووجار هەوڵدان بۆ ئەوەی بگات بە بافڵ تاڵەبانی، لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە ڕۆژی 21. 2 گەیشتووە بە باڤێڵ تاڵەبانی. بە هەلجوونەوە پێی ووتووە؛ ئێمە 60 ساڵە لەگەڵ بنەماڵەی بەرزانی و پارتی بەئاگاین چی دەکەن و جی ناکەن. کۆجكردووان تاڵەبانی باوکت و نەوشیروان مستەفای باش ئەم بنەماڵەیان ناسیووەو چی دەکەن و چی ناکەن، کە باکیان بە کوردستان نییە. ئەوان دەست بۆ هەموو ئەگەرە ترسناکەکان دەبەن و گوێ نادەنێ. باڤڵ تاڵەبانی وتوویەتی؛ چی دەکەن لەمە خراپتر کە ئێستا هەیە؟ ئەویش وتوویەتی: چۆن چی دەکەن، لەمەوبەر هەرچییەکیان کردووە، خراپتر لە 31 ئاب دەکەن. باڤڵ وتویەتی ڕاوەستە، با پێت بڵێم: من دەرگای ئەمریکاو ئەوروپام لێ داخستوون. دەرگای ئێران و ماڵی شیعەم لێ داخستوون. تەنها تورکیا ماوە، بەڵام نەمتوانی. با تورکیا بێتە سلێمانی، وانەیەکیان دەدەینێ کە لە دیاربەکریش ڕانەوەست. لەمەزیاتر دەکەن.
ئێستا سەردەمێکە جیاوازە، لەسەردەمەکانی تر، باهۆزێکی بیرکردنەوەی مۆدێرن هاتۆتە ئاراوە، ئەویش لایەنگرانی حیزب و تێڕوانانی حیزب، ئامادە نین چاوپۆشی لەهیچ هەڵەیەکی حیزبی بکەن و بەرگری لێ بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیاری کۆمەڵگا نەگەیشتۆتە ئاستێکی باش، هەنگاوێکی بەجێی هەر حیزبێک دەستخۆشی لێ بکەن. هەروەها دەبێت پارتی و یەکێتی ئەو خاڵە لەبەرچاو بگرن، ئەوە هەڵەو کەموو کوڕی خۆیانەو، بەئاگایی خەڵکە لەچاودێریی کردنی ئەوان، کە ڕێژەی حیزبی دەسەڵات بەم ڕۆژەی ئەمڕۆ گەیشتووە، دەبێت ئەوەش بزانن، زەمەن زۆر دەسەڵاتی لەمان بە هێزتر و خاوەن دەسەڵاتری گلاندووە لەبەرامبەر توڕەی خەڵک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت