گۆران هەڵەبجەیی: مووچە، دەسکەوتە مەزنەکەی کابینەکەی مەسروور بارزانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

+ وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دیاری کرا [ئین، ئار، تی]
+ عەتوان عەتوانی: بەبانکی کردنی مووچەی هەرێم لە بانکە حکومییەکانەوە دەکرێت. [ئن، ئار، تی]
+ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نیگه‌رانن له‌ دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان. [ریگای کوردستان]
+ پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنا. [هاوڵااتی]
+ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: دەستپێیکردنی تەوتین، قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات. [هاوڵاتی]
+ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم كۆتایی هات. [ئاوێنە]
+ نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن بڵاوکرایەوە. [ئاوێنە]
+ لێدوانی راوێژكارێكی سودانی لەبارەی موچەو تەوتین. [ئاوێنە]
+ وەزارەتی دارایی هەرێم: بانكی TBI یەكەم كۆمەڵە كارتە بانكییەكانی رادەستی تیمی هەژماری من كرد. [ئاوینە]
+ هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌. [ شارپرێس]
+ پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت. [ سپی میدیا]
+ په‌رله‌مانتارێك: ده‌ستپێكردنی ته‌وتین، قه‌یرانی موچه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت. [خەندان]
+ دوو مانگە هێزە ئەمنییەكان بێ‌ مووچەن و لیستی فەرمانبەرانیش نەنێردراوە. [ لڤین]
+ وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر: پێش جەژن مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەران دابەشدەکرێت. [ئین ئار تی]
+ قوباد تاڵه‌بانی: به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ جدین. [ لڤین]
+ واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی پێنج راگه‌یه‌ندرا. [باس نیوز]
+ وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ‌هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەنرا. [درەو میدیا]
+ حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند. [وتەبێژی حکومەت]
+ جەنابی سەرۆکی حکومەت بڕیاریداوە بەر لەجەژن مووچە دابەش بکرێت، بەمەش چەژنەکە دەبێتە دووجەژن. [پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم]
ئەم هەواڵانەی سەرەوە کوردواتەنی {مشتێکە لەخەروارێک}، کە لە مەسەلەی مووچەدا کوورت دەبێتەوە. چەند ساڵێکە  دەسەڵاتی شکستخواردوو  خەڵک و میدیاکانیان بەم باسەوە سەرقاڵ کردوە. کارگەیشتوەتە ئەوەی حکومەتێک بەسەرۆک وەزیرانە بێباکەکەیەوە، هاتنی مووچە لەبەغداوە بکاتە دەسکەوت و بەجەژنی بزانێت و بیکات بەمنەت بەسەرخەڵکەوە، کەواتە ئەوە حکومەت نیە، بەڵکو بەڵایە بەسەرهاوڵاتیانەوە. دەی دەسەڵاتی ئەوها سندان لێی بدات و بەنەفرەت بێت.
کەی و لە چ وڵات و سیستەمێکدا مووچە بووەتە کێشە؟ ئایا کارێکی سرووشتی نیە لەپای ماندووبوونیدا مووچەخۆر لەکۆتایی مانگدا مووچەی خۆی وەربگرێت؟
باوەڕناکەم لەهەژارترین و دواکەوتووترین وڵاتی دنیادا بەم شێوەی هەرێم سوکایەتی بەمووچەخۆران بکرێت و کەرامەتیان بشکێنرێت. باوەڕناکەم دەسەڵاتێک خۆی بەخەمخۆری خەڵک بزانێت و ئامانجی ئاسودەکردنی هاووڵات بێت، بەم جۆرەی یەکێتی و پارتی  بیان چەوسێنێتەوە و سادیانە ئازاری دەروون و جەستەیان بدات.
دەسەڵاتێک نەتوانێت سادەترین و شایستەترن ماف کەمووچەیە چارەسەری بکات، کەواتە دەسەڵاتی ئەوها نەبوونی زۆر باشترە لەبوونی.
دڵنیام ئەوکاتە خەڵکی هەرێم ئاسودەدەبن دەمێک لەم چەتەو مافیانە ڕزگاریان دەبێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت